
وۆرکشۆپی ژن و ڕۆڵی هەرێمی و ژینگەیی دەستیپێکرد
وۆرکشۆپی ژن و ڕۆڵی هەرێمی و ژینگەیی لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە هاوبەشی لەگەڵ کۆنگرەی ستار و دەستەی ژنان و ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە حەسەکە دەستیپێکرد.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

وۆرکشۆپی ژن و ڕۆڵی هەرێمی و ژینگەیی لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە هاوبەشی لەگەڵ کۆنگرەی ستار و دەستەی ژنان و ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە حەسەکە دەستیپێکرد.

کۆمسیۆنی ژنانی كۆنگرهی نهتهوهیی کوردستان-کەنەکە بۆ ٨ی ئادار پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، خوشكانمان له ڕۆژههڵاتی كوردستان و بهلوچستان و ئێران به دروشمی ژن ژیان ئازادی، ڕێگای ئایندهی خۆیان دهستنیشان دهكهن.

ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان بڵاویكردەوە، پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لە وەرزی یاسادانانی بەهارەیدا نەیتوانیوە ئەركی خۆی وەك پێویست جێبەجێ بكات و تەنها ٦ یاسای دەركردووە.

یوکسەل چیفتجی، زیانلێکەوتووی بوومەلەرزەکەی هاتای، ئاماژەی بەوەکرد پارێزگار و قایمقام لەبەردەم کامێراکان بەڵێنیان دا چادرێکیان پێ بدەن، بەڵام دوای کوژاندنەوەی کامێراکان، شوێنەکەیان بەجێهێشت و ڕۆیشتن.

لە درێژەی ژەهراویکردنی زنجیرەی قوتابیان، قوتابیانی قوتابخانەکانی کچان لە چەند شارێکی جیاوازدا ژەهراوی کراون.

ڕێکخراوەکانی ژنان لە گەرمیان بەبۆنەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان چەند چالاکییەک ئەنجام دەدەن و لە ٨ی ئاداریشدا گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن.

لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی ٨ی ئادار، ژمارەیەک لە ژنانی ئازادیخوازی ورمێ بەشێک لە داواکارییەکانی ژنانیان خستەڕوو.

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژناندا لە چیای ئاویەری شاری سنە و ناوچە جیاوازەکانی شارەکە بە وتنەوەی دروشم بەرز ڕادەگیرێت.

ئەنجوومەنی پەروەردە و ئەکادیمیاکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەیاننامەیەکی نووسراوی دژ بە ڕووداوەکانی ژەهراویکردنی خوێندکاران لە ئێران بڵاو کردەوە.

لە شارۆچکەی قەڵادزێ سیمینارێک بەبۆنەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان ڕێکخرا و تیایدا ڕۆڵ و پێشەنگایەتی ژنان خرایەڕوو، ژنانیش دەڵێن: ژن بە پێشەنگایەتی کۆمەڵگەیەکی ئازادی بنیاد دەنێت.

کەوکەپ ئاکیۆڤا باس لەوە دەکات کە دوای ئەوەی ئامۆزاکەیان بولەنت گوموش بە برینداری لەژێر داروپەردووەکە دەرکرا، هیچ زانیارییەکیان لەبارەیەوە نەزانی و دەڵێت: جەستەی مرۆڤ نییە، ئەو کەسانەی بە مردوویی دێنە دەرەوە دەخرێنە ناو کیسە و دەنێژرێن.

ژنانی هیندستان بەهۆی هەراسانکردن، توندوتیژی و دەسترێژی و نەبوونی ئاسانکاری هاتوچۆی سەلامەت بۆیان ناچارن لە ماڵەکانیان دەمێننەوە.

کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران جەختی لە درێژەی "کاردانەوەی توندوتیژانە و شەڕانگێزانەی حکومەت" جەختی لەسەر ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان کردوەتەوە.

ئەنجومەنی ژنانی کۆنگرەی ستار لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەیاننامەیەکی نووسراوی لەبارەی ڕاپەڕین ئامەد ناسراو بە دەلال عەزیزئۆغڵو، یەکێک لە پێشەنگەکانی بزووتنەوەی ئازادی ژنان، کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا گیانی لەدەستدا، بڵاوکردەوە.

خوێندکارانی شۆڕشگێڕ لە تاران ڕایانگەیاند کە "بە ناڕەزایەتی و مانگرتنی سەرتاسەری وەڵامی کیمیاباران و ژەهراویکردنی زنجیرەیی و بە مەبەستی خوێندکاران دەدەینەوە".

زۆزان بەکر، وتەبێژی هەماهەنگی کۆنگرەی ستاری ناوچەی فورات دەربارەی ڕۆژی جیهانیی ژنان ڕایگەیاند: شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆژی ٨ی ئاداری زیندووتر و مانادارتر کرد و ئەم خەباتەی هێنایەوە بۆ هەموو بوارەکانی ژیان. "

نیام ئیلیاس کە شایەتحاڵی خیانەتەکەی پەدەکە بوو، وتی "دوژمنەکانیان بە هەموو شێوەیەک دەیانویست باوەڕی ئێزدییەکان لەناوببەن، بەڵام شەنگال کە بە خوێنی شەهیدان ڕزگارکرا، هەرگیز بەجێناهێڵرێت بۆ خیانەتکاران”.

لەژێر دروشمی "بە کولتووری ژن، ژیان، ئازادی"، هونەری شۆڕش بەرجەستە دەکەین"، هەشتەمین فێستیڤاڵی ئەدەب و هونەری ژنان بە ڕێزلێنان لە براوەکان کۆتایی بە چالاکییەکانی خۆی هێنا.

کەمکردنەوەی ڕۆژی ٨ی ئادار بۆ ڕۆژێک کە تەنها ئاهەنگگێڕان بێت، لەبەرچاو نەگرتنی هەوڵی ژنانی وەک کلارا زەتکینە کە کاریکردووە بۆ داواکردنی مافەکانی ژنان، ساڵانێکی زۆر دژی ستەمی چینایەتی و چەوساندنەوە لەگەڵ ژنانی چالاکی دیکە خەباتیانکردووە لە سەرانسەری جیهان.

لە شاری سلێمانی مەراسیمی بڵاوکردنەوەی کتێبی"کچی ناو وێنەکە" لە نووسینی شەهلا فەیزوڵا بەڕێوەچوو، نووسەر لەو کتێبەدا چیرۆکی ٢٠ ژن و منداڵی گێڕاوەتەوە.