ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 772 لە 1.030

7 ئازار 2023

  1. هێژا زەریان: دروشمی تێکۆشانی جیهانیی "ژن، ژیان، ئازادی"

    هێژا زەریان: دروشمی تێکۆشانی جیهانیی "ژن، ژیان، ئازادی"

    هێژا زەریان، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی ئاماژەی بەوەکرد کە ژنان لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بە بەرخۆدان پێشوازی لە ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان دەکەن و وتی: تایبەتمەندی تێکۆشانی سەدەی ٢١ دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بوو.

  2. "دەبێت ڕۆڵەکانمان لە تەڵە و یارییەکانی پەدەکە بپارێزین"

    "دەبێت ڕۆڵەکانمان لە تەڵە و یارییەکانی پەدەکە بپارێزین"

    سەرەڕای پلان و هێرشەکانی سەر ئێزدخانی پیرۆز، بەڵام گەلی بە ئیرادەی کۆمەڵگەی ئێزدیی سەرکەوتن تۆمار دەکات، لە نێوان ٢٧ی شوبات و ١ی ئازاردا، سێ ڕۆڵەی ئەو گەلە شەهید بوون، ژنانیش دەڵێن: دەبێ ڕۆڵەکانمان لە تەڵە و یارییەکانی پەدەکە بپارێزین.

6 ئازار 2023

  1. گۆڕانە ژینگەییەکان زیانی ئابووری لێدەکەوێتەوە

    گۆڕانە ژینگەییەکان زیانی ئابووری لێدەکەوێتەوە

    توێژینەوەیەکی زانستی لە ئەڵمانیا دەریدەخات کە بەرزی پلەکانی گەرما، وشکەساڵی و لافاو لە ئەنجامی گەرمبوونی جیهانی دەتوانێت لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٥٠ لە ٢٨٠ ملیار یۆرۆ بۆ ٩٠٠ ملیار یۆرۆ زیانی ئابووری بەدوای خۆیدا بهێنێت.

  2. لە باربردنی منداڵ لە ئەرجەنتین یاساییە بەڵام هێشتا ژنان ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبنەوە

    لە باربردنی منداڵ لە ئەرجەنتین یاساییە بەڵام هێشتا ژنان ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبنەوە

    بە یاساییکردنی مافی لەباربردنی منداڵ لە ئەرجەنتین دەیان ساڵی خایاندووە، لە دوای دەرکردنی یاساکە لە ساڵی ٢٠٢١ ئامارە فەرمییەکان دەریدەخات ژمارەی ئەو دایکانەی بەهۆی لەباربردنی منداڵەوە گیانیان لەدەستداوە بە ڕێژەی ٤٠٪ دابەزیووە.

  3. بۆ پاراستنی سروشت و ژیان: ژن، ژیان، ئازادی

    بۆ پاراستنی سروشت و ژیان: ژن، ژیان، ئازادی

    ئەو عەقڵیەتەی کە هێرش دەکاتە سەر ژنان و سروشت لەناو دەبات، هەمان ئەقڵیەتە، ئەمەش لە ڕێگەی هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئەنجام دەدات و کەلێنی نێوان مرۆڤ و سروشت زیاتر و زیاتر دەکات.

  4. یەکێک لە دەستکەوتەکانی تێکۆشانی ژنان; سیستمی هاوسەرۆکایەتی

    یەکێک لە دەستکەوتەکانی تێکۆشانی ژنان; سیستمی هاوسەرۆکایەتی

    شیرین موسلیم، هاوسەرۆکی زانکۆی کۆبانێ، ئاماژەی بەوەکرد کە ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەنگاوێکی گەورەیان لە ڕێگەی سیستمی هاوسەرۆکایەتییەوە ناوە، پێویستە ژنان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان لە ٨ی ئاداری ئەمساڵدا داوای هەمان سیستم بکەن.

  5. ٨ ساڵ دوای فەرمانەکە گۆڕە بەکۆمەڵەکان هەڵدرانەوە

    ٨ ساڵ دوای فەرمانەکە گۆڕە بەکۆمەڵەکان هەڵدرانەوە

    دوای ٨ ساڵ لە هێرشەکانی داعش بۆ سەر شەنگال، لە ٤ی ئاداردا گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە گوندی حەمدان لە شەنگال هەڵدرایەوە و ئەو ژنانەی کە وێنەی کەسوکارە ونبووەکانیان بەدەستەوە گرتبوو، وتیان: دەمانەوێت چارەنووسی بێسەروشوێنەکانمان بزانین.