ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 748 لە 1.030

8 نیسان 2023

  1. ئێشکگری دادپەروەری لە ڕۆژی ٧٤٧ بەردەوامە

    ئێشکگری دادپەروەری لە ڕۆژی ٧٤٧ بەردەوامە

    لە ٧٤٧هەمین ڕۆژی ئێشکگری دادپەروەریدا بنەماڵەی شەنیاشار ڕایانگەیاند: " دادپەروەری مافێکی مرۆڤایەتییە، ئەو حکومەتەی گوێی لە هاواری ئێمە نەبێت بۆ دادپەروەری، دۆڕاوە."

  2. بڵێسە جەبار فەرمان: نەتەوەیی بوون شەرەفە

    بڵێسە جەبار فەرمان: نەتەوەیی بوون شەرەفە

    بڵێسە جەبار فەرمان، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق ئاماژە بەوەدەکات سەرەتای قۆناغێکی نوێ بۆ کورد دەستیپێکردووەو دەبێت لە ئێستاوە زۆر بە جدی تر بەرنامە هەبێت بۆ ١٠٠ ساڵەی لۆزان و پوچەڵکردنەوەی ئەو پیلانەی داگیرکەران دایانڕشتووە .

  3. سوری بابائی ئازاد کرا

    سوری بابائی ئازاد کرا

    سوری بابائی، چالاکوانی ئێرانی کەبەبیانوی ڕەتکردنەوەی حیجاب دەستگیرکرابوو، ئازاد کرا.

  4. ژنانی سەمسور: ئەوانەی بە تەنها جێیان هێشتووین داوای دەنگمان لێ نەکەن

    ژنانی سەمسور: ئەوانەی بە تەنها جێیان هێشتووین داوای دەنگمان لێ نەکەن

    سەمسور کە بەهۆی بوومەلەرزەکە زیانی زۆری بەرکەوت، دۆخی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە خراپە وهێشتا زۆرێک لە پێداویستییەکانیان دابین نەکراوە، دانیشتوانی سەمسور ئاماژەیان بەوەکرد ئەوانەی بە تەنها جێیان هێشتوون با نەچنە لایان داوای دەنگیان لێ نەکەن.

  5. شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: کارەکانی تورکیا ئەو وڵاتە دەخاتە قاڵبی تیرۆرەوە

    شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: کارەکانی تورکیا ئەو وڵاتە دەخاتە قاڵبی تیرۆرەوە

    شاناز ئیبراهیم ئەحمەد هەڵوێستی خۆی دژی بۆردومانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی خستەڕوو، ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا بە فرۆکەکانی خاکی پیرۆزی کوردستان بۆردومان دەکات و بەمەش تورکیا دەخاتە قاڵبی تیرۆرەوە.

  6. نوسینگەیەکی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە شارەدێی ڕزگاری کرایەوە

    نوسینگەیەکی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە شارەدێی ڕزگاری کرایەوە

    نوسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە شارەدێی ڕزگاری کرایەوە و چالاکوانان باس لە بەرزی ئامارەکان دەکەن، بەڵام بەهۆی ئاشکرا نەکردنییەوە لەلایەن لایەنی فەرمییەوە، بە شاراوەیی ماوەتەوە.

7 نیسان 2023

  1. نزمیی ئاستی ڕووباری فورات ژیانی دانیشتووانی ڕۆژئاوا دەخاتە مەترسییەوە

    نزمیی ئاستی ڕووباری فورات ژیانی دانیشتووانی ڕۆژئاوا دەخاتە مەترسییەوە

    داگیرکاری تورکیا هەموو شێوازێک پەیڕەو دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێکهاتەکان لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەو پێیەی لە شەڕی سەربازی و سیاسی خۆی بۆ سەر ناوچەکە سەرکەوتوو نەبووە، ئێستا پەنای بردووەتەبەر گرتنەوەی ئاوی فورات.

  2. تاڵیبان چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژنان قەدەغە کرد

    تاڵیبان چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژنان قەدەغە کرد

    لە شاری هێلمەندی ئەفغانستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی تاڵیبانەوە ڕێگری لە ڕۆژنامەنووسێک کرا چاوپێکەوتن لەگەڵ ژنان بکات، ئەو ڕۆژنامەنووسە بە وشەی "دووربکەونەوە لە ژنان" هەڕەشەی لێکرا.

  3. ڕۆژی جیهانی تەندروستی؛ "تەندروستی بۆ هەمووان"

    ڕۆژی جیهانی تەندروستی؛ "تەندروستی بۆ هەمووان"

    بەرەوپێشبردنی تەندروستی ٣ فاکتەری پەروەردەی تەندروستی و پاراستنی تەندروستی و خۆپاراستن لە نەخۆشی لەخۆدەگرێت، لەکاتێکدا دەکرێت لە بوارەکانی جەستەیی، دەروونی، ئابووری، کۆمەڵایەتیدا پارێزگاری لە تەندروستی تاک بکرێت.

6 نیسان 2023

  1. ئەندامانی کتێبخانەی نیشتمانی لە دژی ڕاگرتنی ئەندامێتی ژنان ناڕەزایەتی دەردەبڕن

    ئەندامانی کتێبخانەی نیشتمانی لە دژی ڕاگرتنی ئەندامێتی ژنان ناڕەزایەتی دەردەبڕن

    ژمارەیەک لە ئەندامانی کتێبخانەی نیشتمانی ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە ڕاگرتنی ئەندامێتی بەشێک لە ئەندامان بەهۆی حیجابی زۆرەملێ، لە ناوچەی کتێبخانەکە دانیشتن و دروشمیان دەوتەوە و دروشمەکانی "نا باڵاپۆشی، ئازادی و یەکسانی"یان دەوتەوە.