ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 737 لە 1.030

25 نیسان 2023

  1. تاڵیبان ڕێگری لە ژنانی ڕۆژنامەنووسی بیانی دەکات بچنە ناو وڵاتەکەوە

    تاڵیبان ڕێگری لە ژنانی ڕۆژنامەنووسی بیانی دەکات بچنە ناو وڵاتەکەوە

    هێزەر بار، سەرۆکی بەشی مافەکانی ژنان لە ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، ڕایگەیاند ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی ڕۆژنامەنووس بەهۆی ئەوەی هەواڵیان  لەسەر کردارەکانی تاڵیبان کردووە، لێیان قدەدەغە کراوە بچنە ئەفغانستان.

  2. بوومەلەرزەکە کاریگەری لەسەر ژنانی کرێکار و فرۆشیار کردووە

    بوومەلەرزەکە کاریگەری لەسەر ژنانی کرێکار و فرۆشیار کردووە

    ئەزگی چەلیک، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی کەسکی ئامەد، ئاماژەی بەوەکرد ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی کرێکار بەهۆی بوومەلەرزەکەوە کارەکانیان لەدەستداوە، لەبەرئەوە پێویستە مۆدێلی جێگرەوەی ئابووری لە هەرێمەکەدا بە شێوەی هاوکاری دروست بکرێت.

24 نیسان 2023

  1. سیستەمی تەندروستی یەمەن لە داڕمان نزیک دەبێتەوە

    سیستەمی تەندروستی یەمەن لە داڕمان نزیک دەبێتەوە

    ململانێکانی یەمەن لە ساڵی ٢٠١٥ەوە بووەتە هۆی داڕمانی ئابووری وڵاتەکە و کوژرانی دەیان هەزار کەس و زیاتر لە ٢١.٦ ملیۆنێک پێویستیان بە هاوکاری و پاراستنی مرۆیی هەیە،  ٪ ٤٦ی دامەزراوە تەندروستییەکان لە سەرانسەری وڵاتدا تەنها بەشێکیان کاردەکەن.

  2. ئەفغانستان: سنووردارکردنی مافەکانی ژنان کارەساتی ئابووری خراپتر دەکات

    ئەفغانستان: سنووردارکردنی مافەکانی ژنان کارەساتی ئابووری خراپتر دەکات

    بەپێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بڵاوکراوەتەوە، سنووردارکردنی توندی توانای ژنان بۆ خوێندن و کارکردن بەشداری کردووە لە دۆخی کارەساتبار و ئابووری کۆمەڵایەتی ئەفغانستان، کە لێکەوتەی وێرانکەری بۆ دانیشتووانەکەی هەیە.

  3. چوونەژوورەوەی ژنان بە جلوبەرگی ئارەزوومەندانە  بۆ مۆزەخانەکان لە ئێران قەدەغەیە

    چوونەژوورەوەی ژنان بە جلوبەرگی ئارەزوومەندانە بۆ مۆزەخانەکان لە ئێران قەدەغەیە

    بەڕێوەبەری گشتی مۆزەخانەکانی وەزارەتی میراتی ڕۆشنبیری بەڕێوەبەرانی فەرمانگەی میراتی ڕۆشنبیری پارێزگاکانی ئاگادارکردەوە، چوونە ژوورەوەی ئەو کەسانەی بە جلوبەرگی ئارەزوومەندی خۆیان دەیانەوێت بڕۆن بۆ ناو مۆزەخانەکان قەدەغەیە.

  4. تەندروستی هەڵەبجە لەبارەی هەوکردنی مێشکی منداڵان دانیشتوانی پارێزگاکە ئاگادار دەکاتەوە

    تەندروستی هەڵەبجە لەبارەی هەوکردنی مێشکی منداڵان دانیشتوانی پارێزگاکە ئاگادار دەکاتەوە

    بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە هۆشداری دەداتە دانیشتوانی پارێزگاكە كە نیشانەی نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك لە منداڵەكانیاندا دەركەوت دەستبەجێ پەنا نەبەنە بەر دەرمانخانەو نۆرینگەكان.