ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک داوا لە هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری دەكات لە كاتی هەبوونی هەر نیشانەیەكی نەخۆشی هەوكردنی پەردەكانی مێشك لە منداڵەكانیاندا بەهیچ جۆرێك سەردانی دەرمانخانە و نۆرینگەكان نەكەن.
ڕاشیگەیاندوە، ئەگەر سەردانی دەرمانخانە و نۆرینگەكانیشیان كرد بەهیچ جۆرێك دەرمانی دژە هەوكردن "Antibiotic" وەرنەگرن، لەبەرئەوەی لەگەڵ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردندا ڕێگا و شێوەی دەستنیشانكردنی نەخۆشییەكە ئاسان نابێت و ناتواندرێت دەستنیشان بكرێت، بەهۆكاری كاریگەری دەرمانی بەكار هێنراو، بۆیە ناتوانن دەستنیشانی ئەو نەخۆشیە بۆ هیچ نەخۆشێك بكەن، كە پێش سەردانیكردنی بۆ نەخۆشخانەكانیان دەرمانی دەرەوەی بەكار هێنابێت.




