
گٶڵڕوخ ئیرایی: پێویستە پشتیوانی لە کرێکارانی مانگرتوو بکرێت
گٶڵڕوخ ئیرایی، زیندانی سیاسی لە پەیامێکیدا بۆ ١ی ئایار ئاماژە بەوەدەکات، دەبێت پشتیوانی لە کرێکارانی مانگرتوو لە ئێران بکرێت و وتی: بەبێ ئەوان، مەحاڵە ئەم قۆناغە مێژووییە سەختە تێپەڕێت.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

گٶڵڕوخ ئیرایی، زیندانی سیاسی لە پەیامێکیدا بۆ ١ی ئایار ئاماژە بەوەدەکات، دەبێت پشتیوانی لە کرێکارانی مانگرتوو لە ئێران بکرێت و وتی: بەبێ ئەوان، مەحاڵە ئەم قۆناغە مێژووییە سەختە تێپەڕێت.

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایدەکات، نزیکەی ٦هەزار کەس کە زۆربەیان ژنن، لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بەرەو کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست ئاوارەبوون، هەروەها بەپێی وەزارەتی تەندروستی سودان، ٥٢٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەو ژنانەی کە ڕووبەڕووی جیاکاریی ڕەگەزی دەبنەوە لە ژیانی کارکردنیاندا، دژی فشارو ڕەنجی نەبینراویان و کاری قورسیان، دووهێندە تێدەکۆشن.

ڕۆژنامەنووسان دیجلە موفتوئۆغلو و سەدات یڵماز کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنقەرە دەستگیرکران، لە پەیامێکدا کە لە ڕێگەی پارێزەرەکانیانەوە نێردراوە، داوای پاراستنی ڕۆژنامەگەرییان کردووە.

١٣٧ ساڵ بەر لە ئێستا، کرێکاران لە شیکاگۆی ئەمریکا مانگرتنیان دەستپێکرد بۆ ئەوەی کاتژمێرەکانی کارکردن ببێتە ٨ کاتژمێر، ئەم بەرخۆدانە ڕێگەی بە هەموو چینی کرێکاران نیشانداو بووە هۆی ئەوەی ١ی ئایار ببێتە ڕۆژی جیهانی کرێکاران.

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک بەیاننامەیەک بۆ ڕای گشتی بڵاودەکاتەوە.

ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەتی ئوسترالی ڕووبەڕووی پێشێلکاری مافەکانیان دەبنەوە لە نەزۆککردنی زۆرەملێ و لەباربردن و ڕێگریکردن لە دووگیانی، لێکۆڵینەوەکان باس لە توندوتیژی زاوزێ، ناچاری و پێشێلکردنی مافەکانی ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەن.

ژنانی کرێکاری چالاک بە نووسینی دروشم لەسەر کاغەزی سوور و دانانی لەسەر دار و لەسەر ڕێگای خەڵک ئەم ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت.

پسپۆڕانی پزیشکی ئاماژەیان بەوەداوە کە ئەگەر لە سەرەتاییترین قۆناغدا نیشانەکانی شێرپەنجەی هێلکەدان دەستنیشان بکرێت، لە هەر ١٠ ژن نۆ ژن لە ژیاندا دەمێننەوە و هەنگاوەکانی چارەسەرکردن ئاسان دەبێت.

سوپای ڕووسیا تا ئێستا ٤٧٧ منداڵی لە ئۆکرانیا کوشتووە و ٩٥٥ منداڵی دیکەش بریندار بوون، چەندین منداڵیش برینداربوون و دەستدرێژییان کراوەتەسەر.

ژنانی ئەفغانستان سەرەڕای سەرکوتکردنی توند دژی دانپێدانانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە حکومەتی تاڵیبان ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

لە ڕاپۆرتێکی یونیسێف ئاستەنگی و کۆسپەکان لەبارەی جیاوازیی دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت لە نێوان ژنان و پیاوان لە وڵاتانی کەمداهاتدا دەخرێتەڕوو.

بەبۆنەی ١ی ئایار رۆژی جیهانی كرێكارانەوە، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژە بەوەدەکات، پێویستە کرێکاران بیمە بکرێن.

لە درێژەی ئەو چالاکییانەی بۆ ڕۆژی جیهانی کرێکاران، ١ی ئایار ئەنجام دەدرێت، سبەی کە دەکاتە ١ی ئایار ڕێپێوانێکی جەماوەری لە شاری سلێمانی ئەنجامدەدرێت.

ئینستتیوتی پهی بۆ پهروهرده و گهشهپێدان ئاماری ساڵێكی كاركردنی پهرلهمانی هەرێمی كوردستانی ئاشكرا کرد و پێشنیار دهكات "پهرلهمانتاری نهشارهزا" لە پەرلەماندا جێگە نەگرێت.

لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانی کرێکاران؛ بەشی نانخواردنی نیوەڕۆ و خزمەتگوزاری هاتوچۆی کارمەندان و ستافی پزیشکی نەخۆشخانەکانی کرماشان لابرا.

لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان لە ڕۆژی جیهانی کرێکاراندا ڕایگەیاند، "چەوساندنەوەی ژنان پەرەی سەندووە، کە هەموو ئەوانە لە چوارچێوەی خراپتربوونی ژینگەی کار و نەمانی دڵنیایی کۆمەڵایەتیدا ڕوو دەدات".

شەش چالاکی کرێکاری و مەدەنی خەڵکی بانە بانگهێشتی لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی بانە کران.

٦ ڕۆژنامەنووس کە دەیانویست بۆ ڕۆژنامەنووسانی زیندانیکراو ڕاگەیەندراوێک بڵاوبکەنەوە، ڕووبەڕووی لێدان و دەستبەسەرکردن بوونەوە و دواتر ئازادکران.

خۆبەخشانی سەنتەری ئۆتیزم لە سلێمانی، بەهۆی پێنەدانی موچەکانیان چەند رۆژێکە بایکۆتی دەوامیان کردووە و ئەمڕۆ لەگەڵ کەسوکاری منداڵانی ئۆتیزم گردبوونەوە.