
ئەفغانستان... زیاتر لە ٢ ملیۆن منداڵ مەترسی تووشبوونیان بە بەدخۆراکی توندیان لەسەرە
یونیسێف دووپاتی کردەوە کە سەرەڕای وەستانی گشتی شەڕ لە ئەفغانستان، بەڵام ٪٩٠ی ئەفغانییەکان خەریکە دەکەونە هەژارییەوە و منداڵانیش مەترسی زیاتریان لەسەرە.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

یونیسێف دووپاتی کردەوە کە سەرەڕای وەستانی گشتی شەڕ لە ئەفغانستان، بەڵام ٪٩٠ی ئەفغانییەکان خەریکە دەکەونە هەژارییەوە و منداڵانیش مەترسی زیاتریان لەسەرە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حکومەتی ئێران لە شوێنی کار و شوێنە گشتیەکان هەڕەشە لە ژنان دەکات، ناوەندی چاودێری حیجابیش ئاگاداری پەیوەست بە حیجاب لەسەر دەرگای دوکانەکان دادەنێت.

ڕاپرسی توندوتیژی سێکسی ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی کۆمەڵایەتی دەریدەخات کە ٣٠٪ی پێگەیشتووانی تەمەنی ١٨ بۆ ٢٤ ساڵان بەرزترین ئاستی توندوتیژی سێکسییان لە ساڵی ڕابردوودا ڕاگەیاندووە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لەوەی گۆڕانی کەشوهەوا دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسییە تەندروستییە جیاوازەکان، بەهۆی پسیبوونی هەواوە ساڵانە زیاتر لە ٦.٥ ملیۆن کەس لە جیهاندا دەمرن.

بۆ منداڵان و کەسانی پێگەیشتووی خوار تەمەنی ٤٠ ساڵ، دوو هۆکاری بەهێز هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر کۆلیسترۆڵ: خۆراکی تەندروست و وەرزشێکی بەردەوام ڕۆڵێکی گرنگ لە مانەوەمان بە تەندروستی دەگێرن واتە شێوازی ژیانی تەندرووست.

ڕۆژی جیهانی ژنان لە دەریادا، لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣، هەوڵدەدات تیشک بخاتە سەر گرنگی هاوکاری و تۆڕکردن لە بەدیهێنانی یەکسانی جێندەری لە کەرتی دەریایی.

ژنانی ئۆکرانیا ڕۆڵ و بەرپرسیارێتییەکی گرنگ دەگرنە ئەستۆ کە پێشتر لەبەردەستیاندا نەبووە، ئەو کارانە دەکەن کە پێشتر بە کاری پیاوان ناسراوە و هەروەها ٦٠ هەزار ژن لە هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیادا خزمەت دەکەن، کە پێنج هەزاریان لە یەکەکانی شەڕدان.

لە دوای دەستبەکاربوونی دەسەڵاتی تاڵیبان لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢١، ژنان لە مافەکانیان زەوت کراون و تا دێت ڕووبەڕووی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دەبنەوە لەسەر دەستی دەسەڵاتی نوێ.

بە وتەی جێگری سەرۆکی تەندروستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی بوشێهر، لە پارێزگای بوشێهر ١٠٠٠ منداڵی تووشبوو بە بەدخۆراکی توند دەستنیشان کراون.

دوای دوو هەفتە لە تێکشکانی فڕۆکەکەیان، چوار منداڵ بە زیندوویی لە دارستانی ئەمازۆن دۆزرانەوە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی نیساندا ٤ هەزار و ٦٤٣ هاوژین لەیەک جیابوونەتەوە.

١٠ وڵاتی جیهان کە زۆرترین تووشبووی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، دیاریکران و لە "ناوچەی مەترسیدار"دا جێگیر بوون.

ڕێکخراوی یونسێف ڕایگەیاند، دوای بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات، منداڵان لە تورکیا و سوریا پێویستیان بە پشتیوانییەکی بێ وەستان هەیە، هۆشداریشی دا کە منداڵان لە مەترسی توندوتیژیدان وەک هاوسەرگیری بەزۆر و مۆڵەتی قوتابخانە و کارکردنی بەزۆر.

ئەمساڵ، ئێدنا ئادان ئیسماعیل کە دژی خەتەنەکردنی مێینە تێکۆشانی کردووە، خەڵاتی تەمپڵتۆنی بە بڕی یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار پێبەخشرا.

بیبی گوڵئارام، کۆچەرییەکە و دەڵێت: ڕۆژگارمان باش نییە، لە کۆندا بە فرۆشتنی گۆشت و شیرەمەنی و پێست و پشمی ئاژەڵەکانمان بژێوی ژیانمان دابین دەکرد، بەڵام شەڕ و وشکەساڵی و نەبوونی ئالیک بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە ئاژەڵەکانمان لەدەست بدەین.

ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین ژمارەی سێدارەدانی تۆمار کردووە، بە ئامانجی ڕاگرتنی ڕاپەڕینی جەماوەری و دروستکردنی تیرۆر لە نێو بەشداربووانیدا.

ئارین بەکر، هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمەکانی عەفرین-شەهبا تیشکی خستەسەر ڕێگرییەکانی حکومەتی شام لەسەر شەهباو :دەیانەوێت ڕێگای کۆچ بکەنەوە.

ژنانی ئێزدی بەرامبەر هێرشەکانی داعش کە ڵە ساڵی ٢٠١٤ بە بەرخۆدان و تێکۆشانی خۆیان تۆڵەی فەرمانی ٧٤یان کردەوە، کاردانەوەیان بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال نیشاندا و دەڵێن: با بزانن! ناتوانن هێز و ویستی ئێمە تێکبشکێنن.

ژنان لە ڕێگەی پلاتفۆرمەکانی سەر سۆشیال میدیا قسەدەکەن بۆئەوەی کەسانی دیکەش ئاگادار بکەنەوە لەوەی کە باس لە دەستدرێژیکردنی سەربازەکان دەکەن.

ئەو خۆراکانەی کە بۆ منداڵان دەخرێنە بازاڕەوە کە زۆر سەرنجڕاکێشن بۆ منداڵان زۆرجار شەکریان زیاترە و ماددە خۆراکییە گرنگەکانیان کەمترە لە چاو ئەوانەی کە پاکەتەکانیان کەمتر سەرنجڕاکێشە.