
"ئەم هێرشە ناحەقیە ئەنجامی سەرنەکەوتنی هێزی داگیرکەرە"
ڕژاک ئیدارەی هێز بردنە سەر کامپی مەخمور و گەمارۆدانی دەکات و ئاماژەی بەوەدا، "ئەم هێرشە ئەنجامی سەرنەکەوتنی هێزی داگیرکەرە".
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

ڕژاک ئیدارەی هێز بردنە سەر کامپی مەخمور و گەمارۆدانی دەکات و ئاماژەی بەوەدا، "ئەم هێرشە ئەنجامی سەرنەکەوتنی هێزی داگیرکەرە".

سعودیە دوو کەس ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات، یەکێکیان ژنە و ناوی "ڕەیانە بەرناوی"ە.

فلیز بوداک، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی دیموکراتیکی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخمور" باسی لە سیاسەتەکانی عێراق لە دژی خەڵکی مەخمور کرد و ڕایگەیاند کە خەڵکەکە سوورن لەسەر بەرخۆدان.

ھۆکار زۆرە کە ماندووبوون دروست دەکات لە قاچدا، لەوانەیە ئازار و گرژی و کزانەوەی لەگەڵدا بێت یاخود نا.

توندوتیژی دژی ژنان گۆڤارێکی ئەکادیمییە کە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت و توێژینەوە لە بواری توێژینەوەی ژناندا بڵاودەکاتەوە و دەریخستووە کە توندوتیژی دژی ژنان زیاتر لە ٪١٥.٨ ی هەموو تاوانە تۆمارکراوەکان پێکدەهێنێت.

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە بەکارهێنانی ناجێگیر و نا هاوسەنگ لە مرۆڤدا بووەتە هۆی وشکبوونەوەی زیاتر لە نیوەی گەورەترین دەریاچەکان لە سەرانسەری جیهان.

زیانەکانی قەڵەوی لە زیادبوونی ماسولکەکانەوە نایەت، بەڵکو لە زیادبوونی بارستەی چەورییەوە دێت، هەروەها دیاریکردنی چۆنیەتی دابەزاندنی چەوری بەڵام ماسولکەکان نا دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش بە ڕێگایەکی تەندرووست.

ژمارەی ژنان لە دەریای ناوەڕاست کە دەپەڕنەوە بۆ ئەوەی بگەنە ئەوروپا لە زیادبووندایە، زۆرجاریش تووشی زەبر و زەنگ دەبنەوە، لەوانە دەستدرێژیکردنە سەر، بڕینی ئەندامی زاوزێ یان هاوسەرگیری بەزۆر و لە دۆخێکی سەختدا دەژین.

ڕۆژی چوارشەممە پەرلەمانی عێراق دەنگیدا بە پەسەندکردنی یاسای نوێی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کە چاکسازیی دوور مەودا لە سیستەمی ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ کرێکارانی کەرتی تایبەت دەناسێنێت.

وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، یەدەگی ستراتیژی گەنم لە عێراق بەشی شەش مانگ دەکات و دەتوانێت پێداویستییەکان پڕ بکاتەوە، هەروەها لە کۆتایی وەرزی کڕیندا کۆگای ساڵێک لە گەنم مسۆگەر دەکرێت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق پێنجشەممە ڕایگەیاند تووشبووانی تای خوێنبەربوون بۆ ١١٩ کەس بەرزبووەتەوە، لەنێویاندا ١٨ حاڵەتی گیانلەدەستدان.

دوابەدوای لەسێدارەدانی سێ خۆپیشاندەری ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانە لە چەند مانگی ڕابردوودا، زۆربەی خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بەم کارە دژە مرۆڤایەتییە.

باندێکی پێنج کەسی لە بەغدای پایتەختی عێراق دەستگیرکران، کە دەیانویست منداڵێک بە ٢٥ ملیۆن دینار بفرۆشن.

ئەمڕۆ شاری سنە ماتەمینی لەسێدارەدراوانی ئەسفەهان دەگێڕێت و بانگەوازی لەناو خەڵکدا بۆ ناڕەزایەتی ئەمڕۆ بڵاو بووەتەوە.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگری لە پەرەسەندنی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون دەکات و شەش ڕێکار دەگرێتەبەر.

نەتەوە یەکگرتووەکان بەهۆی تەشەنەسەندنی نەخۆشی کۆلێرا لە ٤٣ وڵاتی جیھاندا هۆشداری دەدات، ئاماژە بەوەش دەکات، یەک ملیار کەس لە بەردەم ھەڕەشەی توشبووندان.

دانیشتوانی کامپی پەنابەرانی مەخمور هەڵوێستی خۆیان لەسەر گەمارۆدانی کامپەکە بە تەل دەربڕی و وتیان هەرگیز ئەو گەمارۆیە قبوڵ ناکەن و بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ سەرکەوتن.

لە دیدارێکی دوو ڕۆژەدا هاوپەیمانی ژنانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی چەمکە جێندەرییەکان و بەهێزکردنی بزوتنەوەی فێمینیزم لە هەرێمی کوردستان کرد.

بنەماڵەی ئەو چوار زیندانییەی کە بۆ لە سێدارەدان ڕەوانەی زیندانی قەزالحەسار کرابوون، لە بەردەم زیندانەکە دەستیان بە خۆپیشاندانێک کرد و خەڵک لە زۆربەی شارەکان چوونە مەیدانەکان.

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٣ی کۆچکردنی بەرەو وڵاتانی ڕۆژئاوا بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ٩٨٠ کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەستداوە و بێسەرو شوێن بوون.