ڕۆژانە
-

ناڕەزایەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامن
پێنج هەفتە دوای دەستپێکردنی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان، ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە لە ئەزموونی خۆپیشاندانی بەرفراوان، دەستگیرکردن، سەرکوتکردنی توندوتیژانە دژی خۆپیشاندەران و سنووردارکردنی توندی ئینتەرنێت.
-

کەمپەینی هاوکاری لە کۆیە بۆ ڕۆژئاوا کۆتایی هات
کەمپەینی هاوکاری لە کۆیە بۆ ڕۆژئاوا کۆتایی هات و رادەدستی مانگی سووری کوردی کرا.
-

کیژان ئیبراهیم خەیات نوێترین بەرهەمی بەناوی "شەڕڤان" بڵاوکردەوە
هونەرمەند کیژان ئیبراهیم خەیات، نوێترین بەرهەمی هونەری بەناوی "شەڕڤان" بڵاوکردەوە، کە ئاواز و میوزیکەکەی بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.
-

لە ڕاپەرین کەمپەینی "هاوکاری و هاوپشتی بۆ ڕۆژئاوا" بە کۆکردنەوەی دەیان هەزار دۆلار و سەدان ملیۆن دینار کۆتایی هات
ئەنجومەنی گەلی ڕاپەڕین، ئەنجامی کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکارییەکانی بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاندو ئاشکرای کرد، کە لە ماوەی هەشت ڕۆژدا هاوڵاتیانی سنوورەکە نموونەیەکی بەرزی یەکێتی نەتەوەییان تۆمار کردووە و بڕێکی زۆر پارە و پێداویستییان پێشکەش کرد.
-

بە دروشمی "هیوا لە ژێر گەمارۆدایە" ژنانی هیندستان هاودەنگی خۆیان بۆ ڕۆژئاوا دووپاتکردەوە
زیاتر لە ٢٠٠ ژن و ئەکادیمیست و هونەرمەندو کەسایەتییە میدیاییەکان لە هیندستان ڕاگەیاندراوێکیان بە ناونیشانی ''هیوا لە ژێر گەمارۆدان'' بڵاوکردەوە و تێیدا هاودەنگی خۆیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند.
-

هاوکاریەکانی تەقتەق بۆ ڕۆژئاوا ڕەوانە کرا
دوێنێ شەممە کۆتا رۆژی کەمپینی هاوکاری بۆ کوردانی رۆژئاوا بوو لە شارۆچکەی تەقتەق، ئەمڕۆ یەک شەممە بەرەو رۆژئاوا بەڕێ دەکرێت.
-

پلاتفۆڕمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد: دۆزی کورد لە سووریا هێشتا دادپەروەری وەرنەگرتووە
بە پێشەنگایەتی پلاتفۆڕمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد، کەمپەینێک بۆ پاراستنی دۆزی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا راگەیەندراو یاداشتنامەیەک ئاڕاستەی نەتەوەیەکگرتووەکان کرا.
-

ژنانی ئوسترالیا پشتیوانی خۆیان بۆ ڕۆژئاوا ڕاگەیاند
ژنانی ئوسترالیا بە دروشمی”ئێمە بە هاودەنگی لەگەڵتان دەوەستینەوە” پشتیوانی خۆیان بۆ ڕۆژئاوا و ژنانی شەڕڤان دەربڕی و ڕایانگەیاند، کە ژنانی کورد بە جیهانیان نیشانداوە چۆن پڕۆژەیەکی سۆسیالیستی و فێمینیست دەستپێدەکات.
-

ژنانی کۆچبەر لە کۆبانێ: بۆ قاپێک خواردن دەستبەرداری مافەکانمان نابین
کورد لە شاری کۆبانێ و ئەو کۆچبەرانەی کە بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییە لەو شارە نیشتەجێ بوون، بازاڕی پاشماوەی قاپی خۆراک بە چارەنووس و خوێنی منداڵەکانیان ڕەتدەکەنەوە و داوای چارەسەری سیاسی دەکەن و بە دەستوور مافەکانیان دەستەبەر بکرێت.
-

شۆخان محەمەد: فێربوونی شۆفێری تەنها لێخوڕینی ئۆتۆمبێل نییە بەڵکو دروستکردنی متمانەیە بۆ ژنان
شۆخان محەمەد، وەک ژنێکی پێشەنگ لە دەڤەری ڕاپەڕین، لە ڕێگەی نوسینگەی ئاساوە هەوڵ دەدات کولتووری شۆفێری لەناو ژناندا بەرەوپێش ببات، دەشڵێت: فێربوونی شۆفێری تەنها لێخوڕینی ئۆتۆمبێل نییە، بەڵکو دروستکردنی متمانەیە بۆ ژنان.
-

کەمپەینی کەزی لە کەلارەوە دەگەیەندرێتە خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا
کەمپەینی کەزی کە لە شاری کەلار دەستیپێکردبوو لە کۆتا ڕۆژی دەگەیەندرێتە نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا لە باشوور، تا لە ڕێگەی چوار بارهەڵگرەوە ، پیداویستییە مرۆییەکان بگەیەندرێتە ڕۆژئاوای کوردستان.
-

گەنجان بۆ پاڵپشتیکردنی خێزانە کۆچبەرەکان لە تربەسپی دەستپیشخەرن
کۆمەڵێک ژنانی گەنج و گەنجان بە پێشکەشکردنی پشتیوانی ماددی و ڕەوشتی، کاردەکەن بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو خێزانانەی کە بەهۆی دەستدرێژی چەتەکانی هەتەشە کۆچیان کردووە.
-

داوای دادپەروەری بۆ دەنیز و تانش کرا
دایکانی شەممە داوای دادپەروەرییان بۆ سەردار تانش و ئەبوبەکر دەنیز کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بێسەروشوێنکراون.
-

کۆنگرەی ستار داوای کۆتاییهێنان بە هاندانی میدیایی دژی کورد دەکات
کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی فورات داوای کۆتایی هێنان بە هاندانی میدیایی دژ بە کورد دەکات دەڵێت: ئیرادەی گەلی کۆبانێ بووەتە ئاماژەی بەرخۆدان و ڕزگاربوون لە تیرۆر، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد دەستوەردان بکەن بۆ ڕاگرتنی هەڵمەتەکان.
-

تەڤ-دەم: ڕێککەوتنەکە سەرەتای پرۆسەیەکی نوێی تێکۆشانی سیاسییە
تەڤ-دەم ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتیی سووریای وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ سەقامگیری و وەستاندنی شەڕ هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند، ئەو ڕێککەوتنە سەرەتای پرۆسەیەکی نوێی تێکۆشانی سیاسییە، بۆ جێبەجێکردنی مافەکانی گەل.
-

ئێران و ئەفغانستان دوو چیرۆکی تێکەڵاوی ئازار و بەرخۆدانن
لەیلا ئەرشەد، چالاکوانی ئەفغانی دەڵێت: ئەزموونی ژنان لە شەڕ و ستەم و سنووردارکردن نەک هەر ئاماژە بە ئازارەکان دەکەن، بەڵکو شایەتحاڵی خۆڕاگری و کۆڵنەدانیانن.
-

ژنانی قامیشلۆ بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش چوونە شەقام
لە ساتێکی مێژووییدا، کە بە پەرەسەندنی ئاڵەنگاریەکان دیار بوو، ژنانی قامیشلۆ خۆپیشاندانێکی هاوپشتییان بۆ پشتیوانی لە ڕێپێوانی جیهانی کرد، کە لە لایەن دەستپێشخەریی "ژنانی پاراستنی ڕۆژئاوا"ەوە دەستی پێکردبوو، پابەندبوونیان بە بەرخۆدان و بەرگریکردن لە شۆڕشی ژ
-

کۆییەکان پشتیوانییان بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوای كوردستان بەردەوامە
گەلی کۆیە بە ڕێپێوانێکی جەماوەرییەوە، پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخودانی ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی و بە وتنەوەی دروشمی یەکە یەکە گەلی کورد یەکە، داوای پاراستنی دەستکەوتەکانی ئەو بەشەی کوردستانیان لە ڕۆژئاوا کرد.
-

زیندانیانی سیاسی کورد لە ئێران پەیامی پشتیوانی بۆ کۆبانێ و ڕۆژئاوا دەنێرن
سێ زیندانی سیاسی بە ناوەکانی وریشە مورادی و زەینەب جەلالیان و متلاب ئەحمەدیان لە پەیامێکدا دووپاتیان کردەوە، کە ئەوەی لە کۆبانێ و ڕۆژئاوای کوردستان ڕوودەدات نیشانەی دووبارەبوونەوەی نەخشەی مێژووی توندوتیژییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
-

سۆهر: لەم مانگەدا ٢٤ هاوڵاتیی مەدەنی لە سووریا کوژراون
سۆهر بڵاویکردەوە، لە مانگی تشرینی دووەمدا ٢٤ هاوڵاتیی مەدەنی لەو ناوچانەی، کە لەژێر دەسەڵاتی هەتەشەدا بوون کوژراون.