ڕۆژانە
-
لە کەسوکاری شەڕڤانانی زیندانیکراوی یەبەشەوە
بنەماڵەی شەڕڤانانی دیلکراوەکانی یەبەشە لە نامەیەکدا داوایان کردووە کە دامەزراوە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە بەرامبەر گرتنی منداڵەکانیان بێدەنگ نەبن و ڕایانگەیاندووە کە ئەو دامەزراوانە دەبێت ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.
-
ژنانی کۆبانی: یاسای دەستووری نوێی دیمەشق مافەکانی ژنان گەرەنتی ناکات
ژنانی کۆبانی لە کانتۆنی فورات لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕەخنەیان لە ڕەشنووسی دەستووری حکومەتی کاتی سووریا گرت و جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم دەستوورە لەسەر بنەمای هۆشیاری و عەقڵیەتی جیهادی و نەتەوەیی دامەزراوە و هەرگیز قبووڵی ناکەن.
-
داوای دادپەروەری بۆ ژنان لە کەناراوەکانی سووریا کرا
ژنان لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داوای لێپێچینەوە لە ئەنجامدەرانی تاوانەکانی دژی ژنان لە سووریا دەکەن و داوایان لە ڕێکخراوە یاساییەکان کرد بەپەلە دەستوەردان بکەن بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییەکانی مافەکانی ژنان لە کەناراوەکانی سووریا.
-
پاڵەوانێتی ماستەرز میامی ؛ یەکەم پاڵەوانێتی ئارینا سابالێنکا وەریگرت
ئارینا سابالێنکا یاریزانی ژمارە یەک لە جیهاندا لە پاڵەوانێتی میامی بە ١٠٠٠خاڵ بە سەرکەوتن بەسەر جێسیکا پێگولادا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
-
ئەفغانستان؛ لە شەڕی بە وەکالەتەوە تا دەگاتە دەسەڵاتی تاڵیبان و ڕۆڵی ئەمریکا و بەرخۆدانی ژنان
لە کودەتاکەی ساڵی ١٩٧٧ تا ئەمڕۆ ئەفغانستان هەمیشە گۆڕەپانی کێبڕکێی جیۆپۆلەتیکی نێوان زلهێزەکانی جیهان و بەتایبەت ئەمریکا و ڕووسیا بووە. خەڵکی ئەفغانستان بە تایبەتی ژنان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە لەم پێشهاتانە و تا ئێستاش خەریکی خەباتی ماف و ئازادین.
-
شاردنەوەی هەواڵەکانی توندو تیژی و خۆکوشتن زیان گەیاندنە بە ژنان
لە پاش ئەوەی لە ماوەی یەک مانگدا زیاتر لە ٢٣ هاوڵاتی لە شارەکانی باشووری کوردستان کوژران و کاریگەری دەرونی لە سەر هاوڵاتیان دروست کرد, توێژەرانی باری دەروونی چالاکوانانی بواری ژنان , ئاشکرا نەکردنی ئەو جۆرە هەڤاڵانە بە بڕیارێکی هەڵەی دەزانن.
-
بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان، بە دانانی تاجە گوڵینەی وەفا شەهیدی ڕاگەیاند "هێرۆ بەهادین"، بەبیرهێندرایەوە
بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزان، خانەوادەی شەهیدان، ڕاگەیاندکارانی ئازاد و هاوکارانی، بە دانانی تاجە گوڵینەی وەفا، شەهیدی ڕاگەیاندی ئازاد " هێرۆ بەهادین "، بەبیرهێندرایەوە.
-
چالاکوانێکی یەمەنی خەڵاتی نێودەوڵەتی ژنانی ئازا بۆ ساڵی ٢٠٢٥پێبەخشرا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە سەرۆکی کۆمەڵەی دایکانی ڕفێندراوان لە یەمەن، دایکی سەلام حاج خەڵاتی ژنی ئازا بۆ ساڵی ٢٠٢٥ لەگەڵ ٨ ژن لە وڵاتانی جیاوازی جیهانەوە پێبەخشرا.
-
کۆتایی کۆنفرانسی کورد؛ ئازادکردنی فیزیکی عەبدوڵا ئۆجالان پێویستییەکە بۆ پرۆسەی ئاشتی و دادپەروەری
لە بڕیاری کۆتایی نۆزدەیەمین کۆنفرانسی کورددا جەخت لەسەر پێویستی ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرایەوە، بۆ ئەوەی ڕۆڵی هەبێت لە چارەسەرکردنی قەیرانەکاندا، هەروەها داوای ناساندنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و لابردنی ناوی پەکەکە لە تیرۆر لاببرێت.
-
پرۆفیسۆرێک لەلایەن خوێندکارەکەیەوە هێرشی کرایەسەر
ئاسایش ئەرفوود لە مەغریب گومانلێکراوێک دەستگیردەکات کە درستدرێژی کردۆتە سەر پرۆفیسۆرەکەی.
-
تەنها لە ٨ ڕۆژدا ....١٧٤ ژن و ٣٢٢ منداڵ لە غەززە کوژران
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئافرەتان لە فەلەستین، ماریس گیمۆن دووپاتی کردەوە کە ژنان و منداڵان نزیکەی ٪٦٠ی قوربانیان پێکدەهێنن پاش دەستپێکردنەوەی شەڕی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە لە ١٨ ی ئادار.
-
دەم پارتی: هیوادارین لە جەژندا پەیامی سەدە جێبەجێ بکرێت
تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی، جەژنی ڕەمەزانیان پیرۆز کرد و ڕایانگەیاند، بەبۆنەی ئەم جەژنەوە هیوادارین بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک جێبەجێ بکرێت.
-
ئوسترالیا هاوکاری ژنانی ئەفغانستان دەکات
وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا ڕایگەیاند، ئوسترالیا پالپشتی ژنانی ئەفغانستان دەکات و وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی ژنانی ئەفغانی، کە بەردەوامن لە تێكۆشان لە دژی تاڵیبان.
-
٦٩٤ کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەی میانمارەوە گیانیان لەدەستداوە
دامەزراوەی جیۆلۆجیی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوwمەلەرزەکەی میانمارەوە گیانیان لەدەستداوە گەشتوەتە ٦٩٤ کەس و هەروەها هەزار و ٦٧٠ کەسیش برینداربوون.
-
دەنگی ناڕەزایەتی زانکۆکانی تورکیا؛ ژنان لە هێڵی پێشەوەی تێکۆشاندان
ناڕەزایەتییەکانی زانکۆکان بەردەوامن و خوێندکاران لە دژی ئەو چارەنووسە نادیارە دەوەستنەوە کە بەسەریاندا هاتووە، سیمگە یاردیم، سکرتێری بەشی ژنان لە یەکێتی پەروەردە، جەخت لەسەر ڕۆڵی پێشەنگی ژنانی گەنج لە ناڕەزایەتییە کۆمەڵایەتییەکان و پێویستی هاودەنگی لە خەب
-
ژنانی بامیان بە ئومێد و بەرخۆدانەوە جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد
سەرەڕای سنووردارکردنی تاڵیبان، ژنان لە ئەفغانستان بە شێوازی خۆیان ئاهەنگی نەورۆزیان دەگێڕا و دەچوونە شوێنە گشتییەکان بۆ ئەوەی ساتەکانی خۆشی و هیوا ئەزموون بکەن.
-
شێرین ئۆسۆ: بە یەکڕیزیمان بانگەوازە مێژووییەکە دەپارێزین
شێرین ئۆسۆ، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک ڕایگەیاند کە هیچ بەربەستێکی ناوخۆیی لەبەردەم یەکڕیزیی کورددا نییە، بەڵام دەستوەردانی دەرەکی گەورەترین بەربەستە و وتی: بە یەکڕیزییەوە بۆ بانگەوازە مێژووییەکە دەوەستین.
-
بارودۆخی تەندروستی وریشە مورادی خراپتر دەبێت
کەمپەینی ئازادی بۆ وریشە مورادی بڵاویکردەوە، بارودۆخی تەندروستی وریشە مورادی تێکچووە و ڕایگەیاند، بەرپرسانی زیندان ڕێگەی پێنادەن بچێتە دەرەوە بۆ چارەسەرکردن.
-
ئەنجومەنی ژنان: پێویستە ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی هەراسانکردن دەستپێبکرێت
ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە هەراسانکردنی پۆلیس لە کاتی چالاکییەکانی ناڕەزایەتیدا دەرکرد و ڕایگەیاند، پێویستە ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی هێزە ئەمنییەکان و ئەو کەسانە دەستپێبکرێت کە ڕێنمایییان پێداون.
-
غەززە... فەرمانی چۆڵکردن و برسێتی لە ئارادایە و هۆشداری دەدرێت
لەگەڵ دەستپێکردنی کەمبوونەوەی کۆگاکانی خۆراک لە غەززە، جارێکی دیکە برسێتی لە ئارادایە و ئەو یارمەتییە خۆراکییانەی کە دەمێننەوە تەنها بۆ دوو هەفتەی داهاتوو بەش دەکات.