ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 55 لە 1.029

30 تەمموز 2026

  1. پارێزەرێکی ئێرانی سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراو بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

    پارێزەرێکی ئێرانی سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراو بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

    ئیلهام زەراعتپیشە، پارێزەر کە بە هۆی چالاکییە پیشەییەکانیەوە سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو و بڕیاری جێهێشتنی وڵاتی لێ قەدەغەکرابوو، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەدی ئاباد ئازادکرا.

  2. بەڕێوەبەریی تەڤگەر: تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت یاساییبوونی پڕۆسەکە ئەستەمە

    بەڕێوەبەریی تەڤگەر: تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت یاساییبوونی پڕۆسەکە ئەستەمە

    بەڕێوەبەریی تەڤگەر دەڵێت: لە هەموو دەرفەتێکدا ڕامانگەیاندووە کە دەبێت ئازادیی جەستەییی ڕێبەر ئاپۆ بێتە دی، تاوەکو ڕێبەر ئاپۆ خۆی نەیەتە نێو پڕۆسەکەوە و ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی قۆناغەکە نەکات، ئەستەمە ئەو بڕیارانەی دراون و ئەو یاسایەی دەرچووە جێبەجێ بکرێن.

  3. هێرشێک لە باکووری کۆردۆفان ٢٣ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

    هێرشێک لە باکووری کۆردۆفان ٢٣ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

    گوندی جمامە لە باکووری کۆردۆفان شایەتحاڵی هێرشێکی ڕێپێوانێکی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بوو کە لەئەنجامدا زیانی گیانی و برینداری لێکەوتەوە، ئەم ڕووداوە شەرمەزارکردنی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی بەدوای خۆیدا هێناوە، کە هێرش و تاڵانکردن و تێکدانیان بەڵگەدار کردووە.

  4. سیمینارێک لەبارەی پەیوەندیی نێوان تەندروستی دروونی و توندوتیژیی خێزانی لە ئوردن بەڕێوەچوو

    سیمینارێک لەبارەی پەیوەندیی نێوان تەندروستی دروونی و توندوتیژیی خێزانی لە ئوردن بەڕێوەچوو

    ناوەندی نیشتمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سیمینارێکدا تیشکی خستەسەر پەیوەندیی نێوان تەندروستی دروونی و شێوازەکانی توندوتیژیی خێزانی، جەختی لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی یاساکان و خزمەتگوزارییە خۆپارێزییەکان کردەوە.

  5. لێکۆڵینەوە نایاساییەکانی پۆل-نێت لەسەر گوڵستان دۆکو

    لێکۆڵینەوە نایاساییەکانی پۆل-نێت لەسەر گوڵستان دۆکو

    بەپێی ئەو هەواڵەی لەلایەن ئاژانسی ژن نیوزەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکرێت کە بەر لە ونبوونی گوڵستان دۆکو، لەلایەن سیستمی زانیاریی پۆلیس پۆل-نێتەوە چەندین لێکۆڵینەوە و پشکنینی نایاسایی لەسەری ئەنجام دراون.

  6. ڕاز ئارام؛ تاکە ژنی میدیاکار لە شارۆچكەی پێنجوێن

    ڕاز ئارام؛ تاکە ژنی میدیاکار لە شارۆچكەی پێنجوێن

    بوونی ژنان لەناو میدیادا رێژەی لەزیادبوونە، بەڵام هەندێک ناوچە هەن خاڵین لە بوونی ژنی میدیاکار، یەکێک لەوانە شارۆچکەی پێنجوێنە، هەتا ساڵێک بەر لە ئێستا ڕاگەیاندن تەنها وێنەی پیاوان بوو، بەڵام ڕاز ئارام ئەو ڕێچکەیەی شکاندو ئێستا تاکە ژنی میدیاکاری پێنجوێنە

29 تەمموز 2026

  1. یەکەمین فێستیڤاڵی گەنم لە جزیرە ئاهەنگ دەگێڕێت بۆ میراسی خاکەکە و ڕۆڵی ژنان لە پاراستنیدا

    یەکەمین فێستیڤاڵی گەنم لە جزیرە ئاهەنگ دەگێڕێت بۆ میراسی خاکەکە و ڕۆڵی ژنان لە پاراستنیدا

    یەکەمین فێستیڤاڵی گەنم لە قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان زیاتر لە ڕووداوێکی کشتوکاڵی بوو، کەشێک بوو کە یادەوەری خاک و میراسی کۆمەڵگەی کۆدەکردەوە، بەشداربووان مێژووی چاندنی گەنم و بەرهەمە نەریتییەکانی و ڕۆڵی ژنانیان لە پاراستنی ئەم میراسەدا نمایش کرد.

  2. کۆنگرەی ستار  بۆ پێشخستنی پێکەوەژیان لە نێوان هەموو پێکهاتەکاندا بانگەوازەکەی نوێ دەکاتەوە

    کۆنگرەی ستار بۆ پێشخستنی پێکەوەژیان لە نێوان هەموو پێکهاتەکاندا بانگەوازەکەی نوێ دەکاتەوە

    کۆنگرەی ستار لە ڕۆژئاوای کوردستان لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانە دەکات کە ڕق و کینەو ناتەبایی لە نێوان سوورییەکاندا دەچێنن، دەڵێت: بەردەوامی قسەی ڕق و کینە مەترسی لەسەر ئاشتی کۆمەڵایەتی دروست دەکات و هەوڵەکانی بەرەوپێشبردنی پێکەوەژیان و سەقامگیری تێکدەدات

  3. خەلیدە بوفدش دەبێتە یەکەم ژن کە سەرۆکایەتی پەرلەمانی جەزائیر بکات

    خەلیدە بوفدش دەبێتە یەکەم ژن کە سەرۆکایەتی پەرلەمانی جەزائیر بکات

    خەلیدە بوفدش پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نیشتمانی گەلی لە جەزائیر وەرگرت و بووە یەکەم ژن کە ئەم پۆستەی بەدەستەوە بێت، ئەمەش هەنگاوێکی بەرچاوە لەناو دیمەنی سیاسیدا، کە باس لە پێویستی بەهێزکردنی بوونی ژنان لە پۆستەکانی بڕیاردان دەکات.

  4. ژنێکی گەنجی حەسەکە لە کاتی کارکردن لە شاری تارتووس بێسەروشوێن بووە

    ژنێکی گەنجی حەسەکە لە کاتی کارکردن لە شاری تارتووس بێسەروشوێن بووە

    سەعدیە ڕەمەزان عەمۆ، کە خەڵکی حەسەکەیە، لە کاتێکدا کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە تارتووس بوو و لەوێ کار دەکات، دوای ئەوەی خێزانەکەی ئاگادار کردەوە کە بڕیارە بڕە پارەیەک بگوازێتەوە، دیار نەماوەو خێزانەکە دەستیان کرد بە بانگەوازی یارمەتی بۆ دۆزینەوەی.

  5. لە فەرمانی ٧٤ـەمەوە بەرەو دۆزو ناسنامەو دادوەری- ٤

    لە فەرمانی ٧٤ـەمەوە بەرەو دۆزو ناسنامەو دادوەری- ٤

    نەسرینی تەمەن ١٥ ساڵ، لەگەڵ خێزانەکەی، دەرفەتی هەڵهاتنیان نەبوو کاتێک داعش لە کاتژمێر سێی بەیانی لە ٣ی ئاب دەستی بەسەر سیبادا گرت، خوشک و برا و دایک و باوک و کەسوکاری دەستگیرکران، چاوەکانی خوشکەکەی دەرهێنران، براکەی تا باری دەروونی تێکچوو بوو لێیدرا.

  6. هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تیرۆرکردنی مەهدی تەوەکولی و بنەماڵەکەی شەرمەزار کرد

    هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تیرۆرکردنی مەهدی تەوەکولی و بنەماڵەکەی شەرمەزار کرد

    هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند: ئەو کردەوە تیرۆریستییەی ڕژێمی داگیرکەری ئێران بە توندی ئیدانە دەکەین، و بانگەواز لە گشت چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە کوردستان و ئێران دەکەین، هاوهەڵوێست بین و کۆتایی بەو ڕەفتارانە بێنین.

28 تەمموز 2026

  1. تولای حاتیمۆغولاری: دەبێت بەپێی سازانی کۆتایی یاسا دەربچێت

    تولای حاتیمۆغولاری: دەبێت بەپێی سازانی کۆتایی یاسا دەربچێت

    تولای حاتیمۆغۆلاری، ھاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی ئاماژەی بەوەدا کە یاسای چوارچێوە دەکرێت ببێتە بنەمایەکی بەهێز بۆ دیموکراتیزەبوون و وتی: دەبێت ئەم یاسایە ڕەچاوی بارودۆخی بەڕێز ئۆجالان بکات و بتوانێت بە شێوەیەکی ئازادانە پرۆسەکە بەڕێوە ببات.

  2. فشار و گرتن و لەسێدارەدان لە ئێران بەردەوامە

    فشار و گرتن و لەسێدارەدان لە ئێران بەردەوامە

    لە ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرتن و سزای زیندانی و لەسێدارەدان زیادی کردووە، هونەرمەندی کورد مەهدی تەوەکوڵی و دایکی و خوشکەکەی بەهۆی دەستڕێژی تەقەی پاسداران گیانیان لەدەستدا.

  3. ڕاپۆرت: بەهۆی بۆردوومانی پاکستان بۆ سەر ئەفغانستان سەدان ژن و منداڵ کوژراون

    ڕاپۆرت: بەهۆی بۆردوومانی پاکستان بۆ سەر ئەفغانستان سەدان ژن و منداڵ کوژراون

    ڕێکخراوی "ڕواداری" بەبەڵگەی کردووە کە هێرشەکانی پاکستان بۆ سەر ئەفغانستان ٢٠٢٤-٢٠٢٦ بوونەتە هۆی کوژران و برینداربوونی زیاتر لە هەزار مەدەنی، ئاوارەبوونی هەزاران خێزان و زیانگەیشتن بە دامەزراوە مەدەنییەکان