ڕۆژانە
-

بۆ شەرمەزارکردنی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان ئەکتەرێک لە نواندن لە سینەمای ئێران دەکشێتەوە
ئیلناز شاکردوست، ئەکتەری خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، بۆ شەرمەزارکردنی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان، هیچ ڕۆڵێکی دیکە لە سینەمای ئێراندا ناگێڕێت، دەڵێت: من ڕۆڵێک لەم خاکەدا نابینم کە بۆنی خوێنی لێدێت.
-

دەفەگە: ١٤ ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون و ڕۆژنامەنووسێک زیندانی کراوە
دەفەگە ڕاپۆرتی خۆی بۆ مانگی کانوونی دووەم سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی ڕۆژنامەنووسان بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد، ١٤ ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون و ڕۆژنامەنووسێک زیندانی کراوە.
-

لە دەربەندیخان ژنێک بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا
لە شارۆچکەی دەربەندیخان ژنێک بەشێوەیەکی گوماناوی کەوتە ڕووباری سیروانەوە و گیانی لەدەستدا.
-

شەهید ڤیان سۆران بە سیمینارێک لە مەخموور یادی کرایەوە
لە کامپی پەنابەرانی مەخموور، لەیلا والی حوسێن ناسراو بە ڤیان سۆران، بە سیمینارێک کە ئەندامان و دانیشتوانی کامپەکە ئامادەی بوون، لە بیستەمین ساڵیادی شەهیدبوونی یادی کرایەوە.
-

ژنانی قامیشلۆ بە هەموو شێوەیەک خۆیان دەپارێزن
ژنانی قامیشلۆ ڕایانگەیاند، بۆ پاراستنی کۆمەڵگە و وڵاتەکەیان چەک هەڵدەگرن و بە هەموو شێوەیەک دژی چەتەکان دەوەستنەوە.
-

کۆردیناسیۆنی ژنان داوای شکاندنی گەمارۆی سەر کۆبانێ دەکات
کۆردیناسیۆنی ژنانی خۆبەڕێوەبەری لە کانتۆنی فۆرات، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە مرۆییەکان کرد بەرپرسیارێتی یاسایی خۆیان هەڵگرن و گەمارۆی سەر کۆبانێ کۆتایی پێ بهێنن و ڕێڕەوێکی مرۆیی بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بکەنەوە.
-

لە بناری قەندیل بە ڕۆحی بەرخودانی ژنان یادی فەرماندە و سیمبوڵی ئازادی "ڤیان سۆران" بەرز ڕاگیرا
لە بناری قەندیل، بە مەراسیمێکی شکۆدار و بە ئامادەبوونی ژنان و ئازادیخوازان، ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندە "ڤیان سۆران" کرایەوە و جەخت لە بەردەوامیدان بە هێڵی ئازادیی ژنان و پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕییەکان کرایەوە.
-

لە نێوان مۆدێرنیتەو ناسنامەدا گەنجان یەکدەنگیان هەڵبژارد
یەکدەنگی گەلی کورد هێزێکە کە توانی ڕۆژئاوای کوردستان لە قوربانییەوە بگۆڕێت بۆ ئاماژەی بەرگری و ئازادی و پێکەوەی گەلی کورد لە تەواوی پارچەکانی تری کوردستان.
-

لەسەر مەزارەکەی شەهید ڤیان جاف بەبیر هێندرایەوە
لە شاری سلێمانی بە شکۆوە یادی ۲٠ ساڵەی چالاکییە گیان فیداییەکەی شەهید ڤیان جاف، لە لایەن چالاکوان و بنەماڵەی شەهیدان و تێکۆشەرانەوە بەرزڕاگیرا.
-

پانێڵێک بە ناونیشانی ''ژن و بەرخۆدان لە خەباتی کورددا'' ئەنجامدرا
بۆ باس کردن لە بەرخۆدانی ژنان لە خەباتی مێژووی و هاوچەرخدا ، لە هۆڵی کۆنگرێسی کامپی نوێی زانکۆی سلێمانی، پانێڵێکی هاوبەش لە نێوان زانکۆی سلێمانی و زانکۆی چەرمۆ سازکرا.
-

بزووتنەوەی ژنانی ئەفغانستان ڕەخنە لە یاسای سزادانی تاڵیبان دەگرێت و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکات
بزووتنەوەی ژنانی ئەفغانستان لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئەو یاسای سزایەی کە لە لایەن تاڵیبانەوە پەسەند کراوە، بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای بنەماکانی دادپەروەری، یەکسانی مرۆڤ پێناسە کرد، داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی بڕگەکانی جیاکاری و پێداچوونەوەی سەربەخۆی کرد.
-

ژنان لە قامیشلۆ لە ئامادەکردنی ژەمەکانی ڕۆژانە بۆ شەڕڤانان لە بەرەکانی پێشەوە بەردەوامن
ەندامانی کۆنگرەی ستار لە شاری قامیشلۆ، بە ئامادەکردنی ژەمی ڕۆژانە لە بەرەکانی پێشەوە بۆ شەڕڤانان، پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ شەڕڤانان دووپات کردەوە، ئەوان ئەم دەستپێشخەرییە بە ئاماژەی هاودەنگی و بەرخۆدانی دەزانن، دەڵێن تا سەرکەوتن بەدەست نەهێنرێت ناوەستن
-

ئارامی دوای ناڕەزایەتی؛ ژیانی ڕۆژانەی ئێران لە قاڵب دەداتەوە
زیاتر لە مانگێک دوای شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان، ئارامییەکی ڕووکەش لە شەقامەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زاڵە، بەڵام ئەم ئارامییە ڕاستیەک پەردەپۆش دەکات کە بەردەوامی دەستگیرکردن و فشارە ئاسایشییەکانە، ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵک هەبووە.
-

کژار: بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" و پێشەنگایەتی ژنان کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیاد دەنێین
کژار لە ئەوروپا یەکەمین کۆنفڕانسی خۆی ڕێکخست و لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات: بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" و پێشەنگایەتی ژنان کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیاد دەنێن، تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی "ڕیبەر ئاپۆ" یەکێک لە ئامانجە سەرەکیەکان دەبێت.
-

لە نێوان پێشێلکارییەکان و ئیرادەی ڕزگاربوون ژنان ڕێگای بەرخۆدان دادەنێن
خوناف خەلیل، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار دەڵێت: بەردەوامی بەڕێوەبردنی وڵات لە لایەن حکومەتی کاتی بە بیرکردنەوەی ڕادیکاڵەوە قەیرانی سووریا زیاتر قووڵتر دەکاتەوە، هۆشداریدا لەوەی ئەم سیاسەتانە وڵات بەرەو کۆمەڵکوژی زیاتر دەبات.
-

ژنێکی گەنج لە ڕانیە بە شێوەی گوماناوی گیانی لەدەستدا
ژنێکی گەنج لە شارۆچکەی ڕانیە بە شێوەیەکی گوماناوی و بە شوێنەواری فیشەکەوە گیانی لەدەستدا، پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ڕووداوەکە کردووە.
-

ئەسمەر ڕەسوڵ: حەزم دەکرد هاوشانی کوڕەکەم بچمە بەرەی بەرگری لە ڕۆژئاوا
ئەسمەر ڕەسوڵ، دایکێکی خەڵکی شارۆچکەی ڕانیەیە، باس لە چیرۆکی ڕۆشتنی کوڕەکەی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەکات، ئەو وەک نموونەی دایکێکی خۆڕاگر، نەک هەر ڕێگری لە کوڕەکەی نەکردووە، بەڵکو دەڵێت: پێویستە هەموو دایکێک ڕۆڵەکەی ئاوا پەروەردە بکات.
-

ڕێپێوانی فراوانی گەل لە قامیشلۆ بۆ نوێکردنەوەی بەڵێن و پاراستنی دەستکەوتەکان بەڕێوەچوو
لە ساتێکی نوێی مێژوودا، گەلی کورد لە قامیشلۆ ڕێپێوانێکی فراوانی کرد، بۆ دووپاتکردنەوەی دڵسۆزی خۆیان بۆ ئەو شەهیدانەی کە بە گیانیان، شکۆترین لاپەڕەکانی بەرخۆدانیان نووسی.
-

پانێڵێک بە ناونیشانی ''ڕۆژئاوا لە ئازاری مەیدانییەوە بۆ بەرپرسیارێتی نیشتمانی'' ئەنجامدرا
بۆ دەربڕینی هاوسۆزی و پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان، پانێڵێک بە ناونیشانی ''ڕۆژئاوا لە ئازاری مەیدانییەوە بۆ بەرپرسیارێتی نیشتمانی'' بە ئامادەبوونی خوێندکاران و مامۆستایان ئەنجامدرا.
-

ژنێکی دووگیان لە شارەزوور لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا
ژنێکی دووگیان لە شارۆچکەی شارەزوور لەناو کارگەیەکدا لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا، بەڵام تا ئێستا هۆکارەکەی نەخراوەتە ڕوو.