ناوەندی هەواڵ
بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی ساتی سەر بە شارەدێی قەرەهەنجیر لە سنووری پارێزگای کەرکوک، ژنێک بە چەکی تاپڕ کوژرا.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناوچەکە، ژنەکە تەمەنی ٣٩ ساڵە و دایکی چەند منداڵێکە، دوای دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی هێزە ئەمنییەکان، دەرکەوتووە کە ڕووداوەکە لەلایەن هاوژینەکەیەوە ئەنجامدراوە.
لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوەی وردتر کردووە بۆ ئاشکراکردنی هۆکار و پاشخانی ڕووداوەکە.




