ناوەندی هەواڵ
نزار ئامێدی، لە وتارێکیدا لە کۆنفرانسی ئیسلامی دژی توندوتیژی دژی ژنان، ڕایگەیاند، ئەو زۆر سوپاسگوزار دەبێت ئەگەر ژنێک بۆ پۆستی جێگری سەرۆک کۆمار یان جێگری سەرۆک وەزیران کاندید بکرێت، یان وەزارەتێکی تایبەت بە کاروباری ژنان لە دەرەوەی پشکە هەڵبژاردنەکان بهێندرێتە کایەوە.
داوای لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کرد لە کاتی تەواوکردنی کابینەی حکومەتدا، بەشێوەیەکی دادپەروەرانە نوێنەرایەتی ژنان ڕەچاو بکەن.
سەرەڕای ئەوەی کە دەستووری عێراقی ڕێژەی کۆتای بەرێژەی لە ٢٥% بۆ نوێنەرایەتیی ژنان لە پەرلەمان پەسەند کردووە، بەڵام تا ئێستاش پێگەی ژنان لە پۆستە باڵا جێبەجێکارەکاندا، وەک جێگری سەرۆک کۆمار، جێگری سەرۆک وەزیران، و وەزارەتە هەستیارەکان، لە ئاستێکی خواستراودا نەبووەو زۆرجار لە کایەی سیاسیی پشکێنەدا پشتگوێ خراون.




