ڕۆژانە
-

سۆز عەبدولقادر: دۆخی سیاسی ئێستا زەنگێکە بۆ ئەوەی بەئاگا بێینەوە
دۆخی سیاسی باشووری کوردستان بەرەو خراپ بوون دەڕوات و چالاکوانێکیش دەڵێت: ئەم دۆخە هۆکارێکە بۆ ئەوەی تاکەکان بە ئاگا بێنەوە و داوای مافەکانیان بکەن.
-

ژنان پێشەنگایەتی ڕێپێوانی جەماوەری بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالانیان کرد
لە شاری سلێمانی لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" ڕێپێوانێكی جەماوەری ڕێکخرا و ژنان پێشەنگایەتییان کرد.
-

ژنان لە کۆنفرانسی ئیسلامی دیموکراتیکەوە پەیامی ئازادی و یەکسانی و دیموکراسییان دا
ئەو ژنانەی کە بەشدارییان لە یەکەمین کۆنفرانسی ئەنجومەنی ژنانی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد، ڕایانگەیاند: لێرەدا ئێمە بۆچوونەکانمان یەکدەخەین و دەڵێین پەیامی ئایین ئازادی و یەکسانی و دیموکراسییە.
-

شەرمەزارکردنی نێودەوڵەتی بەهۆی ململانێکان و بڵاوبوونەوەی توندوتیژی لە سودان
توندوتیژی و هێرشە بەردەوامەکانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا ماوەی نۆ مانگە بۆ زۆر ناوچە بڵاوبووەتەوە و کارەساتێکی گەورەی مرۆیی لێکەوتووەتەوە، لەنێویاندا ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆر بۆ ناوچە ئارامەکان.
-

ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە غەززە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٩٩ ڕۆژنامەنووس
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامن، ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی گیانیان لەدەستداوە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە، گەیشتە ٩٩ ڕۆژنامەنووس.
-

ڕژاک: کۆمەڵکوژی پاریس درێژەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەر ئاپۆیە
لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی پاریسدا ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "بانگەوازی دەکەین کە هەموو ژنان بە یەک ڕۆح و یەک دەنگ شەپۆلی خەبات بەرز بکەنەوە".
-

ئەو منداڵەی بە هۆی ئازاری قاچەوە چووەتە نەخۆشخانە، دەرکەوت دووگیان بووە
منداڵێک لە شاری ماردین، کە لە مانگی ئەیلولدا بە هۆی ئازاری قاچەوە چووە نەخۆشخانە، دەرکەوت ٢٩ هەفتەیە دووگیانە، بە قسەی منداڵەکە، "د.گ"ی برای بە شێوەیەکی سیستماتیک دەستدرێژی کردووەتەوە سەری و هەڕەشەشی لێکردووە تا بێدەنگ بێت.
-

لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی ٢٠١٣ و ٢٠٢٣ی پاریسدا ڕیزە چالاکی بەڕێوە دەچێت
لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی ساڵی ٢٠١٣ و ٢٠٢٣ی پاریس، داوا دەکرێت هەمووان بەشداری چالاکی و ڕێپێوان ببن و لێپرسینەوە لە حکومەتی فەرەنساش دەکەن.
-

پێشەنگای "ئاگر لە چاوەکانیدا" لە نیوزلەندا کرایەوە
بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" پێشەنگای "ئاگر لە چاوەکانیدا" لە شاری ئەلمیرەی نیوزلەندا کرایەوە.
-

ئەنجامنامەی كۆنفرانسی سهد ساڵهی لۆزان، ڕۆڵی ژن له پاراستنی خاک و ناسنامه
ئەنجامنامەی كۆنفرانسی سهد ساڵهی لۆزان، ڕۆڵی ژن له پاراستنی خاک و ناسنامه، کە لەلایەن بۆردی ژنانی ئازاد، كۆمسیونی ژنانی كۆنگرهی نهتهوهیی كوردستان و ڕێكخراوی ئێمه بەسترا، بڵاوکرایەوە.
-

دوو فیلمی عەرەبی دەرهێنەرانی ژن لە لیستی سەرەتایی خەڵاتی ئۆسکاردان
دوو فیلمی تونسی و مەغریبی لە لیستی سەرەتایی بۆ خەڵاتی ٩٦هەمین خەڵاتی ئۆسکار دان بۆ باشترین فیلمی نێودەوڵەتی.
-

پەیامێک لە ژنانەوە دژی شەڕی تایبەت: کات کاتی پاراستنە
ژنانی ناوچەی زرگان، کە ڕۆژانە لەژێر تۆپباران و هێرشی دەوڵەتی تورکدا دەژین، باسیان لە سیاسەتی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک کرد بۆ چۆڵکردنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕایانگەیاند: کات کاتی پاراستنە.
-

پێکهاتەکانی حەسەکە: هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی هیوا و هەنگاوێکی مێژووییە
کورد و عەرەب و سووریانییەکانی شاری حەسەکە دووپاتیان کردەوە کە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی هەنگاوێکی مێژووییە و ئومێدێکە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا.
-

دووەمین کۆنفرانسی سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵانی کوردستان بەڕێوەچوو
لە شاری سلێمانی ئەندامان و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دووەمین کۆنفرانسیان بەست و کە تیایدا خراپی باروودۆخی منداڵانیان لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
-

پاسەوانێک ئەشکەنجەی منداڵێکی دا و داوا لە خێزانی منداڵەکە کرا بێدەنگ بن
پاسەونیک بە ناوی "عادل ئۆ" لە لە گوندی زەویک لە ناوچەی هەزەخ لە شرناخ، ئەشکەنجەی منداڵێکی دا، بە خێزانی ئەو منداڵەی کە چوار ددانی بەهۆی ئەشکەنجەکەوە شکاوە وترا: تۆ دراوسێیت، با ڕووداوەکە گەورە نەبێت" و داوایان کرد ڕووداوەکە دابخرێت.
-

"هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی لەبەرامبەر قەیرانی سووریا چارەسەرێکی بنەڕەتییە"
مەریەم ئیبراهیم، ڕایگەیاند هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چارەسەرێکی بنەڕەتییە بۆ قەیرانی سووریا و وتی: مافەکانی ژنان لەگەڵ هاوپەیمانێتییەکە مسۆگەر دەکرێت.
-

لە شەنگال هێڵی بەرخۆدان بە ڕێکخستن سەرکەوت
دەنگدان لە شەنگال سەرەڕای یاری و دەستوەردانی پەدەکە بووە هۆی سەرکەوتنی قاسم کەشکۆ، کاندیدی ئێزدی، کۆمەڵگەی ئێزیدی لەو هەڵبژاردنەدا دیاریکرد کە ئێزیدییەکەی پێش ساڵی ٢٠١٤ نین و ئێستا بیرو و فەلسەفە و سیستمی خۆبەڕێوەبردنیان هەیە.
-

کۆنگرەی ستاری زرگان: ژنان لە دژی قڕکردن تێدەکۆشن
دەربارەی کارەکانی ساڵی ٢٠٢٣، دەلال مەحمود، بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار لە ناوچەی زرگان لە کانتۆنی جزیرە، تیشکی خستە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر زرگان و وتی: ژنان بۆ بوون تێدەکۆشن.
-

کۆنگرەی مەسەدە بە هەڵبژاردنی هاوسەرۆکانی نوێ کۆتایی هات
دوای ٥ ساڵ، ڕۆژی ٢٠ی کانوونی یەکەم کۆنگرەی چوارەمی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک "مەسەدە" لە کانتۆنی ڕەقەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەسترا.
-

ژمارەی زیانبەرکەوتووان بەهۆی بوومەلەرزەکەی چین بەرزبووەوە
بەهۆی بوومەلەرزەكەی چینەوە، ژماری گیانلەدەستدان بۆ ١٣١ كەس بەرزبووەوە و ژمارەی بریندارانیش ٩٠٠ كەسی تێپەڕاند.