ڕۆژانە
-

چاودێری پزیشکی بۆ زەینەب جەلالیان، سیاسەتمەداری کورد ڕەتکرایەوە
زەینەب جەلالیان، زیندانیی سیاسی کورد، لە ١٦یەمین ساڵی زیندانی کردنیدا هێشتا ڕێگە نەدراوە خزمەتگوزاری پزیشکی پیشکەش بکرێت و سەردانیکردنی خێزانەکەشی ڕەتکراوەتەوە.
-

هەموو ساڵێک هیواکانیان بۆ گەڕانەوە بۆ شارەکەیان نوێ دەبێتەوە
لەگەڵ هاتنی ساڵی ٢٠٢٤، هیوای ژنانی ئاوارە لە عەفرینی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نوێ دەبێتەوە بۆ گەڕانەوە بۆ خاکی داپیران و باپیرانیان کە لەژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدایە.
-

ژنانی گەنجی پارتی دەم: هێزی خۆمان بەهێزتر دەکەین
ژنانی گەنج ڕایانگەیاند، کۆنگرەی ئەنجومەنی گەنجانی پارتی دەم وەڵامی سیاسەتەکانی گۆشەگیری و شەڕی تایبەتی دەسەڵات دەداتەوە، بەهێزتر تێدەکۆشن و هێزی خۆیان زیاد دەکەن.
-

هێرشی دەوڵەتی تورک بەردەوامە؛ ٨ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا
دەوڵەتی تورک لە ٢٣ی کانوونی یەکەمەوە هێرش دەکاتە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ٨ کەس، لەناویاندا دوو ژن، گیانیان لەدەستدا و ١٣ کەسیش برینداربوون.
-

فۆزا یوسف: پێویستە گەلەکەمان لە دژی کۆمەڵکوژییەکان بجوڵێت
فۆزا یوسف ئاماژەی بەوەکرد، دەوڵەتی تورکیا شەڕێکی تەواو لە دژی گەلی ناوچەکە دەکات و وتی: بەرخۆدانی تەواو ڕادەگەیەنین، پێویستە گەلەکەمان لە دژی شەڕی قڕکردن بجوڵێت.
-

لە مانگێکدا ١٠ ژن لە ئەفغانستان کوژراون
لە ئەنجامی فشار و سنووردارکردنی تاڵیبان، ژمارەی کوشتنی ژنان لە ئەفغانستان زیادی کردووە، هەروەها ژنانی گەنج ناچار دەکرێن کۆتایی بە ژیانیان بهێنن.
-

زۆرێک لە شوێنە خزمەتگوزارییەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تۆپباران کران
دەوڵەتی تورکیا ژێرخان و ناوچە خزمەتگوزارییەکانی خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا ٤ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و ٩ هاوڵاتی بریندار بوون.
-

دوای ٧٢ ساڵ چین نزمترین پلەی گەرما تۆمار دەکات
لە چین پلەی گەرما بۆ ژێر ٤٠ پلەی سەدی دابەزیوە، ئەمەش وادەکات چین دوای ٧٢ ساڵ نزمترین پلەی گەرما تۆمار بکات.
-

کارمەندانی چاپخانە: گرنگی بە بڵاوکراوە کوردییەکان دەدرێت
پێشانگای پەرتوکی میزۆپۆتامیا لە ئامەد کرایەوە، کارمەندانی چاپخانەکان دەڵێن: فرۆشەکان کەمبوونەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانەوە، بەڵام سەرەڕای نرخەکە، بایەخ بە بڵاوکراوە کوردییەکان دەدرێت.
-

لە کۆمەڵکوژییەکی کامپی مەغازیدا ٧٨ کەس گیانیان لەدەستدا
یەکێک لە توندوتیژترین هێرش و کۆمەڵکوژییەکان کە ئیسرائیل لە سەرەتای دەستدرێژیەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە ئەنجامی داوە، بۆردوومانکردنی چوار ماڵە لە کامپی مەغازی، کە ٧٨ کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەس تا ئێستا لە ژێر داروپەردوودا ماون.
-

زەینەب خۆراسان: ساڵی ٢٠٢٣ ساڵی خاوەنداری لە بەهاکان بوو
زەینەب خۆراسان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمەڵەی ئازاد و دیموکراتیکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "کۆدار" هەڵسەنگاندنی بۆ بارودۆخی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرد و وتی: ساڵی ٢٠٢٣ ساڵی خۆناساندن و خاوەندارێتی بەهاکان بوو.
-

١٠ ملیۆن کەس لە ئێراندا نەخوێندەوارن
جێگری وەزیر و بەرپرسی دەزگای بزووتنەوەی خوێندەواری ڕایگەیاند: لە ئێران ٧،٤٠٠،٠٠٠ نەخوێندەواری تەواو و ٢،٥٠٠،٠٠٠ کەسی کەم خوێندەوار هەن.
-

"کۆمەڵکوژییەکەی ٢٥ی کانوونی یەکەم داینامیک و وزەی شۆڕشەکەی کردە ئامانج"
ئاڤاشین میسۆت، هاوسەرۆکی دەستەی وەرزش و گەنجان لە دووەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی دژ بە گەنجان وتی: بە زیندووکردنەوەی کارەکانی هاوڕێکانمان و مسۆگەرکردنی شۆڕشەکەمان وەڵام دەدەینەوە.
-

لە هێڵی بەرکەوتن.. ژنان ئاوارەبوون ڕەت دەکەنەوە
گوندەکان و شارۆچکەکانی نزیک هێڵەکانی بەرکەوتن لە نێوان حکومەتی شام و ئۆپۆزسیۆن جار بە جار ڕووبەڕووی هەڵمەتی توندوتیژی و چڕبوونەوەی بۆردوومان دەبنەوە و سەدان هاوڵاتی مەدەنی لە سەرانسەری ناوچەکەدا کوژراون و بریندار بوون.
-

نەتەوەیەکگرتووەکان، تەواوی دانیشتووانی غەززە بەدەست قەیرانی خۆراکەوە دەناڵێنن
ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاوی كردەوە، تەواوی دانیشتووانی غەززە، كە نزیكەی دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار كەسن بەدەست قەیرانى خۆراكەوە دەناڵێنن.
-

وریشە مورادی ئەندامی کژار لە زیندانی ئەڤین زیندانی کراوە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، وریشە مورادی ئەندامی کژار لە زیندانی ئەڤین لە تاران زیندانی کراوە.
-

دانیشتوانی فورات دژی داگیرکارییەکان چوونە مەیدانەکان
دانیشتوانی کانتۆنی فورات دژی بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کانتۆنی جزیرە ڕێپێوانیان ئەنجامدا، ژنانی ناوچەی کۆبانێ هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر هێرشەکان دەربڕی و دووپاتیان کردەوە کە بە بەرخۆدان لە دژی داگیرکارییەکان پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەن.
-

بەڕێوەبەری گەشتیاری و کولتووری ئاگری کە دەستدرێژی دەکردە سەر منداڵان دەستگیرکرا
ئەرکان کۆسەداغ، بەڕێوەبەری گەشتیاری و ڕۆشنبیری لە ئاگری، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان دوای ئەوەی باس لەو دەستدرێژییە دەکات کە لە دژی وەرزشوانانی منداڵان ئەنجامی داوە، دەستگیرکرا.
-

یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال کۆبوونەوەی ساڵی خۆی ئەنجامدا
یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال کۆبوونەوەیەکی ساڵانەی ئەنجامداو ئەو خەباتەی بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی سەردەکەوێت ئازادی" ئەنجام دراوە هەڵسەنگێندرا.
-

شارەوانی زرگان سەرەڕای هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە خزمەتکردنی هاوڵاتیان
شیرین میۆ، هاوسەرۆکی شارەوانی گەلی زرگان و ئەسما سیل، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ناوچەکە، ئاماژەیان بەوەکرد، سەرەڕای هێرشەکانی دەولەتی تورک خزمەتکردنی گەل بەردەوامە.