ڕۆژانە
-

لە نیوەگۆی باكووری زەوی وەرگەڕانی زستانە ڕوودەدات
ڕۆژی ٢١ی کانوونی یەکەم لە نیوەگۆی باكووری زەوی وەرگەڕانی زستانە ڕوودەدات و ئەمشەو درێژترین شەوی ساڵ دەبێت.
-

دوای ١٣ ساڵ هونەرمەند پنار ئایدنلار بێتاوان دەرچوو
هونەرمەند پنار ئایدنلار دوای ١٣ ساڵ بڕیاری بێتاوانی بۆ دەرچوو و وتی: لەم وڵاتەدا، ئەرکی سەرەکی تێکۆشان بۆ گەلی ستەملێکراو شۆڕشی هونەرە.
-

ئەکتەرێکی ئێرانی لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
توران مهرزاد، ئەکتەری ئێرانیی کە لە ساڵی ١٩٣٠ لە تاران لەدایکبووە، لە چەندین بەرنامەی تەلەڤیزیۆنیدا کاری کردووە، کۆچی دوایی کرد.
-

گەمارۆ بەردەوامە و کەمبوونی ماددە بنەڕەتییەکان ئازارەکانی خەڵک سەختتر دەکات
خەڵکی ناوچەی شەهبا هێشتا بەرگری لە خراپبوونی بارودۆخی ژیان دەکەن لەژێر ئەو گەمارۆ خنکێنەرەی کە لەلایەن حکومەتی شامەوە بەسەریاندا سەپێندرا.
-

چادر بۆ پشتیوانی لە مانگرتن لە خواردنی زیندانەکان داندرا
لە کانتۆنی شەهبا بۆ ئازادکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پشتیوانی لە چالاکیی مانگرتن لە خواردنی زیندانیان چادر داندرا.
-

ئامێدی، گولـلەتۆپێکی تورکیا زیانی بە ماڵێک گەیاند
پێشنیوهڕۆی ئهمڕۆ دەوڵەتی تورک ناوهندی گوندی گوههرزێی له سنوری ئامێدی تۆپباران کرد و زیانی ماددی لێكهوتەوە.
-

پیسبوونی هەوا لە ئێران کاریگەری خراپی لەسەر ژیان هەیە
لە پارێزگاکانی تاران و ئەلبۆرزی ئێران بەهۆی زیادبوونی پیسبوونی هەواوە پەروەردە لەهەموو ئاستەکاندا ڕووبەڕوو ناکرێت و ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بە گاز کاردەکەن ناتوانن بچنە ناو ناوەندەکانی شار.
-

سەرەڕای هەوڵەکان بۆ ئاگربەست هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوامی هەیە
سەرەڕای فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر هەموو ناوچەکانی کەرتی غەززە بەردەوامە و زیاتر لە ١٩ هەزار کەس کوژراون کە ٧٠٪یان ژن و منداڵن.
-

تەمەن لە بەردەم تێکۆشان و بەرخۆدان نابێتە ئاستەنگ
خانێ بەنەک، کە تەمەنی سەروو ٩٠ ساڵە، بۆ ماوەی ٥ مانگە ئێشکگری دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری لە ئیمراڵی و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
-

فیگەن یۆکسەکداغ: دادوەرو پارێزەری ئەم دۆسیەیە ئێمەین
فیگەن یۆکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" لە بارەی دۆسیەی کۆبانێ قسەی کردو وتی: دادوەر و پارێزەری ئەم دۆسیەیە ئێمەی ژنان، گەنجان، عەلەوییەکان، هەموو گەلان، باوەڕەکان و کرێکارانی ستەملێکراوە.
-

ڕۆژنامەنووسێکی دیکە لە غەززە گیانی لەدەستدا
ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە٧ی تشرینی یەکەمەوە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستداوە بووە ٩٥ ڕۆژنامەنووس.
-

لە سوەیدا خۆپیشاندانەکان بەردەوامن و ژنان داواکارییەکانیان بەرزدەکەنەوە
لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی بەشداربووان لە بزووتنەوەی گەل لە شاری سوەیدا، پێویستی گواستنەوەی سیاسی دەسەڵات و جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٢٤٥ی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەسەر کرایەوە .
-

بۆ ماوەی ٢٣ ساڵە هەم بەرپرسیاری سیاسی و هەم بکەر پارێزراون!
٢٣ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژییەکەی ١٩یکانوونی یەکەمدا تێدەپەڕێت کە تیایدا زیندانییەکان بە زیندوویی سوتێندران و ناویان لێنا "ئۆپەراسیۆنی گەڕانەوە بۆ ژیان،" تا ئێستا بەرپرسیارانی سیاسی کۆمەڵکوژییەکە لێپرسینەوەیان لێنەکراوەو، بکەران سزانەدران.
-

بەهۆی بوومەلەرزە لە چین ١١٦ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی بوومەلەرزەیەکەوە کە بە پلەی ٥.٩ بپلەی ڕێختەر بوو لە پارێزگای گانسوی باکووری ڕۆژئاوای چین، ١١٦ کەس گیانیان لەدەستداوەو تیمەکانی فریاکەوتن بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ڕزگاربووان.
-

لە هەڵبژرادنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ژنان سەرکەوتن بەدەستدەهێنن
بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کە ١٨ی کانوونی یەکەم بەڕێوەچوو، هەزارو ٦٦٢ ژن کاندید بوون و ئەنجامی باشیان بەدەستهێناوە.
-

هەزاران منداڵ بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە ناتوانن بخوێنن
شیرین عەبدۆ، وتەبێژی خۆبەڕێوەبەری خوێندنگەکانی ناوچەی زرگان، تیشک دەخاتە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکەو وتی: هەزاران منداڵ بەهۆی هێرشەکانەوە ناتوانن بخوێنن.
-

١٨ی کانوونی یەکەم، هەڵبژاردنێکی چارەنووسساز بۆ کەرکوک
لە بەیانی ئەمڕۆوە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و ناوچە کێشەلەسەرەکان بەڕێوەدەچێت و ئەم هەڵبژاردنە بۆ پارێزگای کەرکوک لە دوای ١٨ ساڵەو چارەنووسسازە.
-

ئایشە شان، لەگەڵ گۆرانییەکانی بوونی خۆی دروستکرد
ئەو گۆرانیبێژەی بە تێکۆشان لەگەڵ گۆرانییەکانی بوونی خۆی دروستکرد، ئەمڕۆ ٢٥ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی ئایشە شاندا تێدەپەڕێت.
-

"دەنگی ئێوە هەنگاوە بۆ ئازادی و خۆبەڕێوەبەریی شەنگال"
ڕیهام حجۆ، وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی "تاژێ" وتی: دەنگی ئێوە بۆ ئازادی و خۆبەڕێوەبەرییە لە شەنگال، تیشکی خستە سەر گرنگی هەڵبژاردنی پارێزگاکان و داوای لە کۆمەڵگەی ئێزدی کرد خاوەنداری لە ئیرادەی خۆیان بکەن.
-

لافاو لە ئوسترالیا و مالیزیا هەزاران کەس لە ماڵەکانیان ئاوارە دەکات
بەهۆی بارانبارینی باران و دروستبوونی لافاو لە مالیزیا و ئوسترالیا هەزاران کەس لە ماڵەکانیان ئاوارە بوون بۆ پەناگەکان.