ڕۆژانە
-

کەژەکە داوای لە ڕێکخراوەکانی ژنان کرد دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا هەڵوێست بنوێنن
کۆردیناسیۆنی کەژەکە لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە و داوای هەڵوێست لە ڕێکخراوەکانی ژنان دەکات.
-

لە شارەدێی تەقتەق ژنێکی گەنج بە سەختی بریندار کرا
ژنێکی تەمەن ٢٥ ساڵ، کارمەندی تەندروستی، لە لایەن باوکیەوە تەقەی لێکرا و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
-

لایەنە سیاسییەکان داوای هەڵوێست دژی هێرشەکانی تورکیا دەکەن
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا هەڵوێستی پەیەدە و بەشێك لە لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا خرایەڕوو.
-

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران: سەمیرە سەبزیان لەسێدارە درا
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند، سەمیرە سەبزیان کە ماوەی ١٠ ساڵ زیندانی کرابوو، لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە لەسێدارە درا، "سەمیرە قوربانی توندوتیژی خێزانی بووە و تا ئێستاش قوربانیی ڕژێمی ئێرانە".
-

نزیکەی ٢١ هەزار کەس لە غەززە گیانیان لەدەستدا و هێرشەکان بەردەوامن
بۆردوومانی ئاسمانی و زەمینی و دەریایی ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامە و زیاتر لە ٢٠ هەزار و ٩٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە زۆربەیان ژن و منداڵن.
-

ئەڤین گۆیی لە مەخموور یادی کرایەوە
ئەڤین گۆیی، کە لە کۆمەڵکوژی دووەمی پاریسدا تیرۆر کرا، لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور یادی کرایەوە.
-

عەدول شەمۆ: دەبینە دەنگی ڕۆژئاوا
عەدول شەمۆ، ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی "تاژێ" هێرشەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەرمەزار دەکات و دەڵێت: داوام لە هەموو خەڵکی خۆڕاگر ئەوەیە کە هەمووان دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە و ببنە دەنگی ڕۆژئاوا.
-

بەهۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەوە دایکێک و دوو منداڵی لە کەرکوک گیانیان لەدەستدا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بە هۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلێكەوە لە پارێزگای كەركووك، دایكێك و دوو منداڵی گیانیان لەدەست دا.
-

"بە بەرخۆدان و ئیرادەمان کۆتایی بە داگیرکاری دەهێنین"
ئەندامانی ڕێکخراوی سارا سەر بە ناوچەی عەفرین-شەهبا، دووپاتیان کردەوە کە بە بەرخۆدان و ئیرادەی خۆیان کۆتایی بە داگیرکاریی دەهێنن و ژنانی عەفرینی داگیرکراو ئازاد دەکەن.
-

قامیشلۆ، کرێکارە بریندارەکەی چاپخانەی سیماڤ باس لە هێرشەکە دەکات
ڕۆبن خەلیل، لە کاتی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لە چاپخانەی سیماڤ بریندار بوو، یەکێکە لە شایەتحاڵەکانی کۆمەڵکوژییەکە و باس لە کاتی هێرشەکە دەکات.
-

بە مەراسیمێک ماڵئاوایی لە شەهیدانی هێرشەکەی تورکیا کرا
دانیشتوانی شاری قامیشلۆ لە گۆڕستانی شەهیدان دەلیل سارۆخان لە کانتۆنی جزیرە مەراسیمی ماڵئاواییان لە ٦ هاوڵاتی، کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا گیانیان لەدەستدا، ڕێکخست.
-

پاریسا ئازادا، چالاکوانی ئەفغانی ئازاد کرا
پاریسا ئازادا، خۆپیشاندەر و ئەندامی تەڤگەری ژنانی ئەفغانستان بۆ دادپەروەری و ئازادی، دوای ٤١ ڕۆژ لە زیندانیکردنی لەلایەن تاڵیبان، ئازادکرا.
-

ڕژاک لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک داوای دروستکردنی بەرەیەکی یەکگرتوو دەکات
ڕژاک ئاماژە بەوەدەکات، ئهم هێرش و پهلهاوێژیانەی دەوڵەتى داگیرکەری تورک لهو كاتانه چڕتر دهبنهوه كه سوپا دۆڕاوهكهی دهوڵهتی تورك له چیاكان گورزی جهرگبڕ دهخوات.
-

لە ٣٢ شار هەڵکوتانە سەر ماڵان؛ سەدان کەس دەستگیرکران
لە چوارچێوەی هەڵمەتی پاکتاوی سیاسیدا، لە ٣٢ شار پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵان و لە ئیستەنبوڵ، ئەنقەرە و ئیزمیر سەدان کەس لە بەڕێوەبەرانی پارتی دەم و چالاکوانان دەستگیرکران.
-

خوێندکارێک ئۆتۆمبێل کردی بە ژێرەوە و گیانی لەدەستدا
لە بەردەم پەیمانگای تەکنیکی کەرکوک ئۆتۆمبێلێک ژنێکی گەنجی خوێندکاری ٢٠ ساڵانی شێلا و هەڵهات.
-

وەزارەتی کشتوکاڵ: ئاستی ئاوی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبوونەتەوە
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی بارانبارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان و دەربەندیخان و دهۆک لەنێوان ٢٠ بۆ ٧٧ سانتیمەتر بەرزبووەتەوە.
-

چاودێری پزیشکی بۆ زەینەب جەلالیان، سیاسەتمەداری کورد ڕەتکرایەوە
زەینەب جەلالیان، زیندانیی سیاسی کورد، لە ١٦یەمین ساڵی زیندانی کردنیدا هێشتا ڕێگە نەدراوە خزمەتگوزاری پزیشکی پیشکەش بکرێت و سەردانیکردنی خێزانەکەشی ڕەتکراوەتەوە.
-

هەموو ساڵێک هیواکانیان بۆ گەڕانەوە بۆ شارەکەیان نوێ دەبێتەوە
لەگەڵ هاتنی ساڵی ٢٠٢٤، هیوای ژنانی ئاوارە لە عەفرینی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نوێ دەبێتەوە بۆ گەڕانەوە بۆ خاکی داپیران و باپیرانیان کە لەژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدایە.
-

ژنانی گەنجی پارتی دەم: هێزی خۆمان بەهێزتر دەکەین
ژنانی گەنج ڕایانگەیاند، کۆنگرەی ئەنجومەنی گەنجانی پارتی دەم وەڵامی سیاسەتەکانی گۆشەگیری و شەڕی تایبەتی دەسەڵات دەداتەوە، بەهێزتر تێدەکۆشن و هێزی خۆیان زیاد دەکەن.
-

هێرشی دەوڵەتی تورک بەردەوامە؛ ٨ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا
دەوڵەتی تورک لە ٢٣ی کانوونی یەکەمەوە هێرش دەکاتە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ٨ کەس، لەناویاندا دوو ژن، گیانیان لەدەستدا و ١٣ کەسیش برینداربوون.