ڕۆژانە
-

گفتوگۆی ئاڵۆز و قورس بۆ ئەگەری ئاگربەستی مرۆیی
سەرچاوە ئیسرائیلییەکان ئاشکرایان کرد، گفتوگۆ لەسەر ڕێککەوتنێکی نوێ و ئاڵۆزی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەگەڵ حەماس دەکەن، دوای ڕووداوەکەی گەڕەکی شوجاعیە لە غەززە کە تیایدا سوپای ئیسرائیل سێ دەستگیرکراوی بە هەڵە کوشت.
-

لە شەنگال خەڵک ڕوو لە بنکەکانی دەنگدان دەکەن
هه ڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکرد و لە شەنگال لە بەیانی ئەمڕۆوە خەڵک دەچن بۆ بنکەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردن و ناردنی نوێنەرەکانیان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا.
-

کەرتی تەندروستی زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بەهۆی هێرشەکانەوە
بێریڤان محەمەد، کە لە بەشی دەرمانخانەی ناوەندی تەندروستی زرگان کار دەکات، ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر زرگان، کێشەی زۆر هەیە لە بواری تەندروستیدا.
-

دەستکەوتی دەستەی ژنان لە ساڵی ٢٠٢٣: ڕێکخستن و پاراستنی ژنان و منداڵان
ئەڤین پاشۆ، سەرۆکی دەستەی ژنانی هەرێمی جزیرە هەڵسەنگاندن بۆ کار و دەستکەوتەکانی دەستەکە دەکات بەتایبەتی بۆ ژنان و منداڵان و ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی سەرەکییان ڕێکخستن و پاراستن و خاوەنداری کردن لە منداڵانی بێکەسە.
-

جەمسەری باكوور لەمساڵدا گەرمترین هاوینی بەڕێكردووە
بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی بەڕێوەبەرایەتی نیشتمانی بۆ ئۆقیانوس و بەرگەهەوا لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، جەمسەری باكوور لەمساڵدا گەرمترین هاوینی بەڕێكردووە.
-

ئیسرائیل هێرشی کردە سەر کڵێسایەک و دوو ژن گیانیان لەدەستدا
دایکێک و کچەکەی لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر کڵێسایەکی مەسیحی لە غەززە گیانیان لەدەستدا.
-

خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا... ئێلناز ڕیکابی خەڵاتی بڕۆنزی بردەوە
ئێلناز ڕێکابی، ئەندامی تیمی شاخەوانی ئێران، مەدالیای بڕۆنزی لە جامی سەرکەوتنی ئاسیا بردەوە.
-

داهێنەرێک لە پێشبڕکێی داهێنان و نوێبوونەوەی نێودەوڵەتی دوبەی خەڵاتی زێڕی بردەوە
سروە گورجی پوور، خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، مەدالیای زێڕی لە پێشانگەی نێودەوڵەتی داهێنان و نوێبوونەوەی دوبەی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە ئیمارات بردەوە.
-

ژنان لە کامپی نەجد قەسیم لە دۆخێکی سەختدا دەژین
لە یەمەن ژنان کە لە کامپی نەجد قەسیم لە تەعز نیشتەجێ بوون بەهۆی قەیرانی مرۆییەوە هێشتا لە بارودۆخێکی سەختدا دەژین.
-

بەلەمێک کە کۆچبەری هەڵگرتبوو منداڵ و ژن لەناویدا بوون، لە کەناری لیبیا نوقم بوو
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ڕایگەیاند، نزیکەی ٦١ کۆچبەر کە لەناویاندا منداڵ و ژن هەن، دوای ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیان لە کەناری لیبیا بێسەرشوێنن و پێدەچێت گیانیان لەدەستدابێت.
-

هەولێر، کۆنفڕانسی "سهد ساڵهی لۆزان، ڕۆڵی ژن له پاراستنی خاك و ناسنامه" بەڕێوەچوو
کۆنفڕانسێک لە شاری هەولێر بە ناونیشانی "سهد ساڵهی لۆزان، ڕۆڵی ژن له پاراستنی خاك و ناسنامه" بەڕێوەچوو، لێکەوتە و دەرئەنجامەکانی پەیماننامەی لۆزان له سهر ژنان له باشووری كوردستان تاوتوێ کرا.
-

بنەماڵەی دەستگیرکراوان لە غەززە داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکەن
دوای کوشتنی سێ بارمتەی حەماس لەلایەن ئیسرائیلەوە کە دەوترێت"بە هەڵە" بووە، خێزانی دەستگیرکراوەکان داوایان کرد شەڕ لە کەرتی غەززە بوەستێندرێت و دەبێت دانوستانی نوێ بۆ گەڕاندنەوەی بارمتەکان دەستپێبکات.
-

لە ١٠یەمین فێستیڤاڵی نیودەوڵەتی دهۆک ژنان خەڵاتیان پێبەخشرا
خەڵاتەکانی ۱۰یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک دابەشکران و ژنانی بەشداربوو بوونە براوەی خەڵاتەکان، خەڵاتی باشترین ئەکتەر بەخشرایە پەروین ڕەجەبی.
-

"بەرخۆدانی کۆبانێ بەردەوامە"
بەرخۆدانی کۆبانێ بووە هیوای گەلانی جیهان، هەزاران ئەزموون و چیرۆکی جیاواز هەبوون، سەمیرە ئەحمەد، خاوەنی یەکێک لە چیرۆکەکان، ئاماژە بەوەدەکات، بەرخۆدانیان هێشتا بەردەوامە و دەستبەرداری خاکەکەیان نابن.
-

لە ٢٠٢٣دا زیاتر لە چوار هەزار دار زەیتوونی عەفرین بڕدراونەتەوە
چەتەکانی دەوڵەتی تورک کە لە عەفرینی داگیرکراو نیشتەجێ بوون و دار زەیتوونی هاوڵاتیانیان بڕیوە، دەوترێت لە ساڵی ٢٠٢٣ دا چوار هەزارو ٤٠٠ دار زەیتوون بڕدراونەتەوە.
-

گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر ئاسایشی خۆراکی ژنان و تەندروستی زاوزێ دەکات
فێمێنیستەکان و دادوەران و توێژەران لە بواری ژینگەییدا جەختیان لەسەر تێگەیشتن لە دیاردەکانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانیان لەسەر ڕاستی ژنان لە جیهان بەگشتی و تونس بەتایبەتی کردەوە.
-

ئوسترالیا ڕووبەڕووی شەپۆلی گەرمی توند دەبێتەوە
بەرزبوونەوەی پلەی گەرما مەترسی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان زیاد دەکات، چونکە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان گۆڕانکاری کەشوهەوایان بەخۆوە بینیووە کە بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە و زریان و وشکەساڵی.
-

کۆنگرەی ستار سەردانی بریندارانی گوندی دشیشای کرد
کۆنگرەی ستار سەردانی ئەو خێزانەی کرد کە لە تۆپبارانی دەوڵەتی تورکیا لە گوندی دشیشا لە تل تەمر لە ٩ی کانونی یەکەم بریندار بوون.
-

لە غەززە، تەرمی ٧ هەزار و ٥٠٠ کەس لە ژێر داروپەردوودا ماوەتەوە
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە ئاسمان و وشکانیەوە بەردەوامەو ژمارەی گیان لەدەستدان ١٨ هەزارو ٨٠٠ کەسە ٨هەزاریان منداڵن و، ٦ هەزارو ٢٠٠یان ژنن، تەرمی ٧ هەزارو ٥٠٠ کەسیش نەدۆزراونەتەوەو لەژێر داروپەردوودان.
-

ژنانی مەغریب: پشتیوانی لە ژنان دەکەین لە ناوچەکانی شەڕدا
پارێزەرانی مافەکانی ژنانی مەغریب ڕایانگەیاند، پشتیوانی لە ژنان دەکەن لە وڵاتانی وەک سووریا و فەلەستین و سودان کە شەڕ تێیاندا بەردەوامە.