ڕۆژانە
-

دەوڵەتی تورک لە عەفرین خێزانێکی ٨ کەسی ڕفاند
چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک لە گوندی هەکیچە لە ناوچەی شیعەی عەفرین، خێزانێکی ٨ کەسی کە سێ منداڵ و دوو ژنیان تێدایە ڕفاندووە.
-

تاژێ: بە ئیرادەو تێکۆشانمان سەر بۆ هێرشەکان دانانەوێنین
خۆبەڕێوەبەری شەنگال و تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە لە بەرامبەر هیرشەکان سەر دانانەوێنن.
-

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە کۆیە چوار داواکاری خستەڕوو
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی لە کۆیە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا چوار داواکاری خستەڕوو، داوای پلە بەرزکردنەوەو پێدانی مووچەکانیان دەکەن.
-

فشاری خواردن بەسەر زیندانیانی مانگرتوودا جێبەجێدەکرێت
چوکورۆڤا توایدەر ڕایگەیاند، بەهۆی مانگرتن لە خواردن لە زیندانی باڵای ئاسایشی ماناڤگات لە ئەنتاڵیا، خواردن بەسەر زیندانییەکاندا سەپێدراوە.
-

بەهۆی لافاوەوە ٤٢ کەس لە کۆنگۆ گیانیان لەدەستداو دەیان کەسیش بێسەروشوێن بوون
ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی لافاوەوە لە ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆ گەیشتە ٤٢ کەس و دەیان کەسیش لەژێر داروپەردوو وێرانەکاندا بێسەروشوێنن.
-

نێرگس مەنسوری دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد
نێرگس مەنسوری، چالاکوانی سیاسی بۆ ناڕەزایەتیدان بە بڕیارەکەی دادگا بۆ فرۆشتنی کەلوپەلی دایکی، لە زیندان دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد.
-

هیوای ژنان بۆ ساڵی ٢٠٢٤: ئاشتی، ئازادی، بوون و دادپەروەری
ژنانی ئامەد بۆ هاتنی ساڵی ٢٠٢٤، تیشکیان خستە سەر قەیرانی ئابووری و توندوتیژی دژ بە ژنان و چاوەڕوانییەکانیان بۆ ئاشتی و دادپەروەری و ئازادی.
-

"لە ٢٠٢٣ سێ جار ژێرخانی ناوچەکە کراوەتە ئامانج"
بەڕێوەبەرانی ژنی کانتۆنی فورات هەڵوێستی خۆیان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا دەربڕی و وتیان: دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان لەناو ببات، بەڵام بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان سەفەربەر دەبین.
-

دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر شەنگال: پێنج کرێکار گیانیان لەدەستدا
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکیا هێرشیان کردە سەر چادری هەڵکەندنی بیری ئاو لە شەنگال و بووە هۆی گیان لەدەستدانی 5 کرێکار و برینداربوونی دوو کرێکاری دیکە.
-

مۆڵەت بە نیشتنەوەی ئەو فڕۆکەیە نەدرا کە وێنەی ژینا ئەمینی لەسەرە
ئێنریکی پینیریۆ، دەرهێنەری ئیتاڵی ئاماژەی بەوەکرد، ئەو فڕۆکەیەی وێنەی ژینا ئەمینی لەسەرە ڕێگەی پێنەدراوە لە میسر بنیشێتەوە.
-

ئەنجومەنی ژنانی پارتی دەم: وەک ژنان لە ئەشکەنجەدان دەپرسینەوە
ئەنجومەنی ژنانی پارتی دەم ڕایگەیاند، لە باکیرکۆی ژنان بە ئەشکەنجەدان دەستگیرکراون و وتیان: ئەشکەنجەدەر و هەراسانکەرەکانتان دەناسین و وەک ژنان بەرپرسیاریان دەکەین.
-

"داوا دەکەین هەموو لایەنەکان هەڵوێستیان هەبێت
لە شاری سلێمانی، نوێنەرایەتی گۆنگرەی ستار هەڵوێستی خۆی دژی هێرشەکان ڕاگەیاند، "بە ناوی ژنانەوە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین، هەڵوێستیان هەبێت".
-

کۆنگرەی ستار لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان چالاکی ئەنجامدا
کۆنگرەی ستاری عەفرین-شەهبا خۆپیشاندانێکی بۆ شەرمەزارکردنی هیرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا لە کانتۆنی شەهبا ڕێکخست.
-

تەرمی دوو کەس کە یەکێکیان دەرکەوتووە ژنە لە شەقڵاوە دۆزرانەوە
شەوی ڕابردوو تەرمی دوو کەس کە یەکێکیان دەرکەوتووە ژنە لەلایەن پۆلیسی شەقڵاوە گەیەندرایە پزیشکی دادی هەولێرو تەرمەکان شێوێندراون و ناناسرێنەوە.
-

"ئامانجی هێرشەکانی تورکیا دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوای کوردستانە"
ماوەی چەند ڕۆژێکە دەوڵەتی تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان چڕکردووەتەوە و چەندین کەس شەهید و بریندار بوون، لە باشووری کوردستانەوە پشتیوانی گەلی ڕۆژئاوا دەکرێت و داوا دەکرێت کار بۆ ڕاوەستاندنی هێرشەکان بکرێت.
-

دانیشتووانی ڕۆبۆسکی بۆ ماوەی ١٢ ساڵە بۆ دادپەروەری تێدەکۆشن
نورای چەڤریمەن، ئەندامی لیژنەی جێبەجێکاری ناوەندی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ، ئاماژەی بەوەکرد، دوای ١٢ ساڵ لە کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی، داواکارییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و دادپەروەری بەبێ وەڵام ماونەتەوە، بۆیە کۆمەڵکوژی دیکە ڕوویدا و هیچ کۆمەڵکوژییەک ڕوون نەکراوەتەوە.
-

لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی دەوڵەتی تورکیا، منداڵێک بریندار بوو
شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەی عەین عیسا لە کانتۆنی فورات، منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ بریندار بوو.
-

ڕوکەن ئەحمەد: بەهێزی گەل هێرشەکان تێکدەشکێت
ڕوکەن ئەحمەد، هاوسەرۆکی تەڤ-دەم هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو هێرشانە کرد کە دەوڵەتی تورکیا لە ٢٣کانونی یەکەم دەستیپێکردو ژێرخانی ناوچەکەیان کردە ئامانج، وتیشی: بەهێزی گەل هێرشەکان تێکدەشکێت.
-

ژنانی ئەرمەنی: هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی ڕێگەیەکی چارەسەرە بەڵام هێرشی دەکرێتە سەر
پێکهاتەی ئەرمەنی جەختیان لەوەکردەوە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی بە ئیرادەی گەلی ناوچەکە پێکهێندراوە، بۆیە هێرشەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام دەدرێن.
-

٩٦ ڕێکخراو داوای داخستنی ئاسمانی ڕۆژئاوا دەکەن
٩٦ دامەزراوەی یاسایی و مەدەنی سووریا کاردانەوەیان بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەربڕی و داوای داخستنی ئاسمانی ناوچەکەیان کرد.