ڕۆژانە
-

تەژەکە-ئە: بە کۆمەڵکوژی و پیلانگێڕییەکانتان ناتوانن شۆڕشی ژنان بوەستێنن
تەژەکە-ئە ڕایگەیاند، "بە دەسەڵات دەڵێین هەموو کۆمەڵکوژی و پیلانگێڕییەکانتان لە ئیمرالیەوە تا پاریس ڕێگری لە گەشەسەندنی خەباتی گەلی کورد و شۆڕشی ژنان ناکات.
-

ئێشکگریی دادپەروەری: لە ساڵی ٢٠٢٤دا خەباتی خۆمان فراوانتر دەکەین
دایکانی بەشداربوو لە ئێشکگریی دادپەروەریی رایدەگەیەنن، لە ساڵی نوێدا خەباتی خۆمان فراوانتر دەکەین و بە دروشمی "با سیاسەتی شەڕ کۆتایی پێبێت" داوا دەکەن، هەنگاوی ئاشتی بنرێت.
-

لە ساڵی ٢٠٢٣دا؛ ٣٦١ ژن کوژراون و ٢١٢ مردن بە گوماناوی تۆمار کراوە
بەپێی ئاماری توندوتیژی کە ئاژانسی ژن نیوز کۆی کردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠٢٣دا لانیکەم ٣٦١ ژن کوژراون و ٢١٢ ژنیش بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
-

مریەم ئەکبەری مونفەرەد سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا
زیندانی سیاسی مریەم ئەکبەری مونفەرەد سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
-

"چالاکییەکانمان تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ناوەستن"
ئەندامانی کۆنگرەی ستار لە عەفرین-شەهبا دووپاتیان کردەوە کە تا ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد دەستەبەر نەکرێت، چالاکییەکانیان ڕاناگرن.
-

هەزارو ٢٥ پارێزەر بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان واژۆی کۆکراوە ئاڕاستەی لێبووردنی نیودەوڵەتی دەکەن
هەزارو ٢٥ پارێزەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هەرێمەکانی دیکەی سووریا واژۆیان بۆ ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ناردووە و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن.
-

ڕێپاک: سیستمی دەسەڵاتداری هۆکار بوو بۆ کوشتن و کۆمەڵکوژی ژنان
ڕێکخراوی پەیوەندییەکانی ژنانی کوردستان لەگەڵ پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێدا ئاماژە بەوەدەکات، تێکۆشەر، چالاکوان، بوێروو خۆڕاگرەکان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە داهاتوێکی ئازاد.
-

"پێویستە لە ساڵی ٢٠٢٤دا یەکێتی ژنان بەهێز بکەین"
چالاکوانانی مافەکانی ژنان بە تیشک خستنە سەر ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٣ لە میسر ڕوویدا، بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە ساڵی ٢٠٢٤دا داوای بەهێزکردنی یەکگرتوویی ژنانیان کرد.
-

"ئەمساڵ دەبیتە ساڵی سەرکەوتن و ئازادی ڕێبەرەکەمان"
ژنانی ئێزیدی بۆ ماوەی ٩ ساڵە خۆیان لە خەبات و بەرخۆداندا ڕێکخستووە و بە ئامانجی ژیانێکی ئازاد و یەکسان و خۆبەڕێوەبەری شەنگال دەژین.
-

"ژنان لەگەڵ شۆڕشدا بوون بە شەڕڤان و سیاسەتمەدار"
لەیلا ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی ڕۆشنبیری کۆبانێ، ئاماژەی بەوە کرد کە ژنان لە ڕۆژئاوا دوای شۆڕش بەردەوام بوون لە بەرخۆدانیان و بوونەتە شەڕڤان و سیاسەتمەدار.
-

گوڵیخان تاهیر: لە بەرامبەر شەڕی تایبەت، یەکگرتوویی ڕێگای ڕزگارییە
گوڵیخان تاهیر، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ناوچەی تل تەمر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر ژێرخانی هەرێمەکە شەرمەزار دەکات و هێرشەکانی بە شەڕی قڕکردن ناوبرد.
-

داوای ڕاگرتنی ناکۆکییەکانی سودان دەکرێت
ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان هۆشدارییان داوە لە خراپتربوونی قەیرانی مرۆیی بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەکانی چارەسەر و تیمە پزیشکیەکان و گەیشتنی مرۆیی بۆ سودان.
-

ژنان بۆ کارێکی فرە زمانی کۆبوونەوە
لە شاری وان لە چوارچێوەی پڕۆژەی "لە چوارەوە بۆ چوار، هونەری ژن" ژنانی هونەرمەند کۆبوونەوە و کار بۆ ئامادەکردنی گۆرانیی فرە زمانی دەکەن.
-

ژنانی مەنبج: لە کاتێکدا جیهان بێدەنگە هێرشەکان زیاد دەکەن
لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ەوە، دەوڵەتی تورکیا هێرشی کردووەتە سەر شارەکان و گوندەکانی مەنبج، ئەو ژنانەی کە کاردانەوەیان بەرامبەر هێرشەکان دەربڕی، دەڵێن: لەگەڵ ئەوەی جیهان بێدەنگە، هێرشەکان زیاد دەکەن.
-

شارەزایان پێشبینی دەکەن ساڵی ٢٠٢٤ پلەی گەرما بەرزتر ببێتەوە
شارەزایانی ژینگە پێشبینی ئەوە دەکەن کە گەرمبوونی زەوی ١.١ پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێت، لەوانەیە زەوی بەرەو دۆخێکی گەرمی ببات کە وا دەکات ژیان ئەستەم بێت.
-

تا ئێستا ١٠٦ ڕۆژنامەنووس لە غەززە گیانیان لەدەستداوە
ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی بەهۆی جەنگی حەماس و ئیسرائییلەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٠٦ ڕۆژنامەنووس.
-

سایە خەڵاتی بڕۆنزی لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقای پێبەخشرا
سایە مەجید قادر، ئەندازیارێکی شاری هەڵەبجەیە و لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا خەڵاتی برۆنزی پێ بەخشرا.
-

"بەرخۆدان لە بەرامبەر ڕێگرییەکان نیشانەی سەرکەوتنە"
هەدلە حەسەن، هاوسەرۆکی تەڤدەم-ی کانتۆنی فورات ئاماژەی بە ڕێگری حکومەتی شام بۆ شەهبا و ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود کردو وتی: ئامانجی ڕژێمی سووریا چۆڵکردنی ناوچەکەیە، بەڵام بەرخۆدانی خەڵک هەموو سیاسەتەکان پووچەڵ دەکاتەوە.
-

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسانی عەرەبی داوای ڕاگرتنی هێرشەکان دەکات
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسانی عەرەبی داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەتایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
-

چوار زیندانی لە زیندانی ورمێ لە سێدارە دران
دەسەڵاتی دادوەری ڕژێمی ئێران لە سێدارەدانی ناسیم نەمەزی، ئاران عومەری، ڕەحمان بەرهازۆ و وەفا حەنارە، چوار زیندانی ئەمنی لە زیندانی ورمێ ڕاگەیاند.