ڕۆژانە
-

"سیاسەتی ڕێگریکردن ڕێگای داگیرکردنی خاکی سووریا دەکاتەوە"
زەلۆخ بەکر، هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردە و ڕاهێنانی هەرێمی عەفرین-شەهبا ڕایگەیاند، سیاسەتی ڕێگری حکومەتی شام پشتیوانی لە دەوڵەتی تورکیا دەکات بۆ فراوانکردنی داگیرکردنی خاکی سووریا.
-

ڕێژەی نەخوێندەواری لە ورمێ لە ئامارەکان بەرزترە
هەرچەندە ئامارە فەرمییەکان دەریدەخەن کە ڕێژەی خوێندەواری لە ورمێ ٪٩٥ە، بەڵام زۆرینەی ژنان نازانن بخوێننەوە و شەرمین کەریمی، خوێندکاری بەشی کۆمەڵناسی ئاماژەی بەوەدا، بەتایبەتی ژنانی سەروو ٤٥ ساڵ لە گوندەکاندا نەخوێندەوارن.
-

مانگی حوزەیران سەرجەم کامپەکان دادەخرێن
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تا مانگی حوزەیران سەرجەم کامپەکان دادەخرێن و کۆتایی بە دۆسیەی ئاوارەکان دەهێنرێت.
-

لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٢٥ ژن لە سێدارە دراون و ١٢٢ ژن کوژراون
ڕاگەیەندرا کە ڕژێمی ئێران لە سێ ڕۆژی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣دا ٤ ژنی دیکەی لە سێدارە داوە، بەمەش ژمارەی ئەو ژنانەی لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە سێدارە دراون گەیشتە ٢٥ ژن، هەروەها لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش ١٢٢ ژن کوژراون.
-

دوای سێڤێ و پاکیزە و فاتمە: تێکۆشان بڵند دەکەین
هەشت ساڵ بەسەر کوشتنی سێڤێ دەمیر و پاکیزە نایر و فاتمە ئویار تێدەپەڕێت، ئاسومان کولتەر ڕایگەیاند کە ناوی ئەو سێ ژنە خۆڕاگرە لە شەقامەکانی سلۆپیا دەنگی داوەتەوە و ئێمە میراتی خەباتی ئەوانمان درێژەپێداوە.
-

لە بوومەلەرزەکەی ژاپۆن ٦٢ کەس گیانیان لەدەستدا و سەدانیش برینداربوون
کاربەدەستانی ژاپۆن ڕایانگەیاند، ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەی وڵاتەکەوە گەیشتووەتە ٦٢ کەس و زیاتر لە ٣٠٠ کەسیش برینداربوون.
-

کەشناسی سلێمانی: پلەی گەرمی لە ٣٠ ساڵی ڕابردوودا ١.٧ پلە بەرزتر تۆمار كراوە
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی ڕایگەیاند، پلەی گەرمی لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا ١.٧ پلە بەرزتر تۆمار كراوە.
-

"چالاکی و کاردانەوەی گەل لە دژی هێرشەکان وەڵامدانەوەیەک بوو بۆ داگیرکارییەکانی تورکیا"
مەنال محەمەد، ئەندامی پەیوەندییەکانی سیاسەتی دیموکراتیکی کۆنگرەی ستار دەڵێت: دیپلۆماسی ئەو تاوانانەی دەوڵەتی تورکیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامی داوە دۆکیومێنت کردووە و بۆ شوێنە پەیوەندیدارەکان نێردراوە.
-

کۆچبەرانی عەفرین: هەرگیز لە هێرش و تۆپەکانی داگیرکەران ناترسین
کۆچبەرانی عەفرین کە لە گوندی ئوم هۆش لە کانتۆنی شەهبا نیشتەجێ بوون، بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێکی کوشندە بەرخۆدان زیاد دەکەن و خۆبەدەستەوەدان قبوڵ ناکەن.
-

پەیوەندی تەلەفۆنی و بینینی خێزان لە چەند ڕۆژنامەنووسێک قەدەغە کرا
ڕۆژنامەنووسان ئیلاهە محەمەدی و نیلوفەر حامیدی کە سەرەتا هەواڵی کوشتنی ژینا ئەمینیان بڵاوکردەوە، سزای قدەغەکردنی پەیوەندی تەلەفۆنی و بینینی خیزانیان بەسەردا سەپێندرا.
-

لە تەقینەوەی بۆمبێکدا لە کەرکوک دوو منداڵ برینداربوون
لە باشووری كەركوك بۆمبێكی چێنراو تەقییەوە و لە ئەنجامدا دوو منداڵ بریندار بوون.
-

دەنیز پۆیراز لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا لەسەر گۆڕەکەی یادی کرایەوە
دەنیز پۆیراز، کە لە هێرشێکی چەکداریدا لە دژی هەدەپە لە ئیزمیر لە ساڵی ٢٠٢١ تیرۆر کرا، لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا یادی کرایەوە.
-

ئێران و تورکیا لە لیستی مەترسیدارترین وڵاتاندان بۆ ڕۆژنامەنووسان
بەپێی ڕاپۆرتی ژنانی پەیامنێرانی بێ سنوور، ئەفغانستان، ئێران و تورکیا لەو وڵاتانەن کە زۆرترین مەترسی لەسەر ژیانی ڕۆژنامەنووسان دروست دەکەن.
-

بۆ یەکەم جار ژنێکی لاتینی دەبێتە سەرۆک شارەوانی لە نیویۆرک
بۆ یەکەم جار لە مێژوودا ژنێکی بە ڕەچەڵەک لاتینی دەبێتە سەرۆک شارەوانی یەکێک لە ١٠ شارە گرنگەکانی ویلایەتی نیویۆرک لە ئەمریکا.
-

٢٠٢٣ ؛ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان ٤٠٠ ملیۆن هێکتار زەوی سووتاوە
ئاگركەوتنەوە لە دارستانەكان لە ساڵی ٢٠٢٣، بووەهۆی سووتانی نزیكەی ٤٠٠ ملیۆن هێكتار زەوی، زیاتر لە ٢٥٠ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
-

لە یادی ٦٨ ساڵەی سەربەخۆییدا ژنان و منداڵانی سودان ڕووبەڕووی ترس و مردن و برسێتی دەبنەوە
٦٨ ساڵەی سەربەخۆیی سودان تێپەڕی و ملیۆنان سودانی ئاوارە بوون و منداڵان و ژنانیش لە سنوورەکاندا هەڕەشەی مردن و ترس و سەرما و برسێتییان لەسەرە.
-

لە ماوەی ساڵێکدا دوو هەزار و ٩٩٥ حاڵەتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە یەمەن تۆمار کراوە
شەڕی چەندین ساڵەی یەمەن بووە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی هەزاران کەس، لەناویاندا ژنان و منداڵان هەن، هەروەها قەیرانێکی مرۆیی و تەندروستی کارەساتباری دروستکردووە.
-

بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان ٣٠ کەس لە ژاپۆن گیانی لەدەستداوە
دەسەڵاتدارانی ژاپۆن هۆشدارییان دا لە شەپۆلەکانی تسونامی کە ئەگەری هەیە وڵاتەکە بگرێتەوە، ئەمەش دوای بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٥ پلەی ڕێختەر و ١٥٥ بوومەلەرزەی بچوکی دیکە، داواشیان لە خەڵک کرد بەرەو شوێنە بەرزەکان کۆچ بکەن.
-

لە پاکساتنەوە پشتیوانی لە ژنانی بەلوچی دەکرێت
تۆڕی ژنانی داهاتوو پێشوازی لەو ژنانە کرد کە خۆپیشاندانیان دژ بە تیرۆری دەوڵەتی پاکستان کرد و وتی: دەوڵەتی پاکستان بەرپرسیار دەکەین لە دڕندەیی و داوای دادپەروەری دەکەین.
-

٢٠٢٣؛ بەهۆی هێرشی تورکیاوە ٢٤ کەس لە هەرێم گیانیان لەدەستدا و برینداربوون
بەپێی ڕێکخراوی "سی پی تی" ئەمرییکی، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٢٤ هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی بۆردوومان و ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستاندا گیان لەدەستداوە یان بریندار بوون.