ڕۆژانە
-

باران و لافاو زیانی بە بەشێک لە دانیشتووانی زاخۆ گەیاند
لە زاخۆ بەهۆی بارانبارین لافاو لە ناوچەکەدا دروستبوو، بەشێک لە هاوڵاتیان زیانیان بەرکەوتووە و ئاو چووەتە ناو ماڵەکانیانەوە، بەشێکی دیکەش ماڵەکانیان چۆڵکرد.
-

"جارێکی دیکە شارەوانییەکانمان لە قەیوم وەردەگرینەوە"
ئەو ژنانەی لە پارتی دەم خەباتی هەڵبژاردن دەکەن بە وتنی "قەیوم دەڕوات، ئێمە دێین" ڕایانگەیاند، شارەوانییەکانیان لە دەستی قەیومەکان کە پیشێلی ئیرادەی ملیۆنان کەسیان کردووە وەردەگرنەوە.
-

ناوەندی مشتەنوور بەهۆی بۆردوومانەکەوە ناتوانێت خزمەت بکات
ناوەندی تەندروستی مشتەنوور کە ڕۆژانە خزمەتگوزاری بێبەرامبەر بۆ ٥٠٠ کەس دابین دەکات، بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکیاوە ناتوانێت خزمەت بکات و پزیشکان و نەخۆشەکانی ناوەندەکە دەڵێن: دەوڵەتی تورکیا بووەتە هۆی ئەوەی سەدان کەس لە چارەسەر بێبەش بن.
-

گوڵستان موراد: هاوکارییەکان ڕێگەی ڕزگاربوونە لە قەیران
گوڵستان موراد، وتەبێژی کۆمیتەی ئابووری کۆنگرەی ستاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئاماژەی بەوەکرد، بە هاوکاری ئابووری کۆمەڵگە دوور لە سیستمەکانی دیکە گەشە دەکات، سیستمی هاوکاری لەسەر بنەمای ڕەوشت و ستانداردە کۆمەڵایەتییەکانە.
-

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسان: لە ساڵی ٢٠٢٣دا ١٦٨ ڕۆژنامەنووسی ژن دادگایی کراون
کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا ئاشکرای دەکات، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ١٦٨ ڕۆژنامەنووسی ژن دادگایی کراون و تا ئێستاش ١١ ڕۆژنامەنووس لە زینداندان.
-

دەستگیرکردن لە کەرتی ڕۆژئاوا و کوژرانی دەیان کەس لە غەززە
کەرتی ڕۆژئاوا شاهیدی هەڵمەتێکی بەرفراوانی دەستگیرکردن بووە لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی سەر کەرتی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە و ژمارەی دەستگیرکراوەکان گەیشتووەتە زیاتر لە سێ هەزار کەس.
-

ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە لە ژاپۆن گەیشتە ٩٢ کەس
ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەیەکدا لە پارێزگای ئیشیکاوای ڕۆژئاوای ژاپۆن و کەنارەکانی نیمچە دوورگەی نۆتۆ گیانیان لەدەستدا، بۆ ٩٢ کەس بەرزبووەوە.
-

دەستبەسەرکردنی ژنانی ئەفغانی بە بیانووی "حیجابی خراپ"
چەند ژنێک لە ئەفغانستان بە بیانووی "حیجابی خراپ" لەلایەن تاڵیبانەوە دەستگیرکران.
-

دانیشتووانی کامپی مەخموور سەختییەکانیان کردە باوەڕ و ئیرادە
ئامینە نێروەهی باسی لەوەکرد بەهۆی کۆچبەرییەوە ڕووبەڕووی هەموو جۆرە هێرشێکی دەوڵەتی تورک و پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە بوونەتەوە، بەڵام دانیشتوووانی کامپی مەخموور بە ئیرادە و باوەڕەوە درێژەیان بە خەباتی خۆیان داوە.
-

سزای زیندانیکردن بەسەر زەینەب خانیاپور سەپێندرا
دادگای تاوانی دووهەم سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەر زەینەب خانیاپور سەپاند.
-

لە خوێندنگەکانی کەرکوک چیتر ڕێگە بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان نادرێت
بەپێی نووسراوێک کە ئاڕاستەی دەستەی کارگێڕی خوێندنگەکانی کەرکوک کراوە، چیتر ڕێگە بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان نادرێت.
-

ئیسرائیل ٩٠ ڕۆژە هێرش دەکاتە سەر غەززە
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززه ٩٠ ڕۆژە بەردەوامی هەیەو نوسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی لە غەززە دەڵێت: ئیسرائیل زیاتر لە ٤٥هەزار موشەکی بەکارهێناوە دژی غەززە.
-

چالاکوانێکی سیاسی زیاتر لە چوار ساڵ زیندانی دەکرێت
لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران سزای زیاتر لە چوار ساڵ زیندانی بەسەر مەهناز تەڕاح، چالاکوانی سیاسی سەپاند کە لە زیندانی ئەڤین زیندانی کراوە.
-

ژمارەی گیان لەدەستدان بە بوومەلەرزەکەی ژاپۆن بۆ ٧٧ کەس بەرزبووەوە
تیمەکانی فریاکەوتن بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ڕزگاربووان لەژێر داروپەردوو وێرانەکانی ئەو خانووانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی ژاپۆنەوە ڕووخا، هەروەها ژمارەی گیان لەدەستدان بۆ ٧٧ کەس بەرز بووەوە.
-

"سیاسەتی ڕێگریکردن ڕێگای داگیرکردنی خاکی سووریا دەکاتەوە"
زەلۆخ بەکر، هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردە و ڕاهێنانی هەرێمی عەفرین-شەهبا ڕایگەیاند، سیاسەتی ڕێگری حکومەتی شام پشتیوانی لە دەوڵەتی تورکیا دەکات بۆ فراوانکردنی داگیرکردنی خاکی سووریا.
-

ڕێژەی نەخوێندەواری لە ورمێ لە ئامارەکان بەرزترە
هەرچەندە ئامارە فەرمییەکان دەریدەخەن کە ڕێژەی خوێندەواری لە ورمێ ٪٩٥ە، بەڵام زۆرینەی ژنان نازانن بخوێننەوە و شەرمین کەریمی، خوێندکاری بەشی کۆمەڵناسی ئاماژەی بەوەدا، بەتایبەتی ژنانی سەروو ٤٥ ساڵ لە گوندەکاندا نەخوێندەوارن.
-

مانگی حوزەیران سەرجەم کامپەکان دادەخرێن
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تا مانگی حوزەیران سەرجەم کامپەکان دادەخرێن و کۆتایی بە دۆسیەی ئاوارەکان دەهێنرێت.
-

لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٢٥ ژن لە سێدارە دراون و ١٢٢ ژن کوژراون
ڕاگەیەندرا کە ڕژێمی ئێران لە سێ ڕۆژی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣دا ٤ ژنی دیکەی لە سێدارە داوە، بەمەش ژمارەی ئەو ژنانەی لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە سێدارە دراون گەیشتە ٢٥ ژن، هەروەها لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش ١٢٢ ژن کوژراون.
-

دوای سێڤێ و پاکیزە و فاتمە: تێکۆشان بڵند دەکەین
هەشت ساڵ بەسەر کوشتنی سێڤێ دەمیر و پاکیزە نایر و فاتمە ئویار تێدەپەڕێت، ئاسومان کولتەر ڕایگەیاند کە ناوی ئەو سێ ژنە خۆڕاگرە لە شەقامەکانی سلۆپیا دەنگی داوەتەوە و ئێمە میراتی خەباتی ئەوانمان درێژەپێداوە.
-

لە بوومەلەرزەکەی ژاپۆن ٦٢ کەس گیانیان لەدەستدا و سەدانیش برینداربوون
کاربەدەستانی ژاپۆن ڕایانگەیاند، ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەی وڵاتەکەوە گەیشتووەتە ٦٢ کەس و زیاتر لە ٣٠٠ کەسیش برینداربوون.