ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 410 لە 1.030

20 تشرینی یەکەم 2024

  1. "هیچ پێشکەوتنێک لە بواری ماف و ئازادی ژنان لە مەغریبدا نییە"

    "هیچ پێشکەوتنێک لە بواری ماف و ئازادی ژنان لە مەغریبدا نییە"

    فاتمە ئیکا، ڕێکخەری پڕۆژەی ناوەندی کار و توێژینەوەی مەنەسات، ڕایگەیاند بۆیان ڕوون بووەتەوە کە بۆچوونی کۆمەڵگە لە بواری مافەکانی ژنان بە شێوەیەکی ئەرێنی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، بەڵام کاتێک باس لە مافە گشتیەکان دەکرێت ئازادی بوونی نییە.

  2. خەباتی ژنانی عێراق بۆ مافەکانیان بەردەوامە

    خەباتی ژنانی عێراق بۆ مافەکانیان بەردەوامە

    ڕای گشتی عێراق لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی ژمارە ١٨٨ کەوتووەتە شەڕێکەوە، لە کاتێکدا ماف و دەستکەوتەکانی ژنان لەگەڵ گۆڕانکارییەکەدا پشتگوێ دەخرێن، خەباتی ژنان بە سەرکردایەتیکردن لە زیادبووندایە.

  3. ژنانی سووریا: یەکگرتوویی ژنان چارەسەرە

    ژنانی سووریا: یەکگرتوویی ژنان چارەسەرە

    ئەو ژنانەی کە بەشدارییان لە کۆڕبەندی دیالۆگی ژنانی سووریا کردووە، جەختیان لەوە کردەوە کە یەکگرتوویی ژنان لەژێر سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکدا دەبێتە ڕێگای چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا و ژنان پێشەنگن لە چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا.

  4. هەڵبژاردنی گشتی دەستی پێکرد

    هەڵبژاردنی گشتی دەستی پێکرد

    پڕۆسەی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ کاتژمێر ٧:٠٠ لە هەر چوار بازنەی هەرێم دەستیپێکرد.

  5. ئەزموونی پەنابەری لە دایک و باوکیەوە بیستووە

    ئەزموونی پەنابەری لە دایک و باوکیەوە بیستووە

    ڤیان ئاکار کە لە ساڵانی نەوەدەکاندا بەهۆی زوڵم و ستەمەکانی دەوڵەتی تورکەوە وەک پەنابەرێک لە دایکبووە دوور لە زێدی خۆی، باسی لە ئەزموونی خۆی وەک پەنابەرێک کرد و وتی: دەوڵەتی تورکیا و پەدەکە خەونی منداڵییان کوشتین.

19 تشرینی یەکەم 2024

  1. پەرتوکێک سەبارەت بە ئەزموونی ژنە زیندانییە فەڵەستینییەکان بڵاودەبێتەوە

    پەرتوکێک سەبارەت بە ئەزموونی ژنە زیندانییە فەڵەستینییەکان بڵاودەبێتەوە

    مەیسەر ئەلعەتیانی، چالاکوانی مافی ژنانی فەلەستینی کە چەندین جار لە لایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە دەستبەسەر کرابوو، چیرۆکی ژنە زیندانییە فەڵەستینییەکان و ئەو ئەشکەنجەیەی کە تووشی بوون لەیاداشتنامەکەیدا بە ناوی "وێنەکردنی دیلەکان" گێڕایەوە.

  2. ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ پەخشان عەزیزی بانگەوازی کرد

    ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ پەخشان عەزیزی بانگەوازی کرد

    ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بەیاننامەیەکی بۆ ڕۆژنامەنووس پەخشان عەزیزی بڵاوکردەوە کە لە ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و ڕایگەیاند، پێویستە دەستبەجێ سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی هەڵبگیرێت و بەبێ مەرج ئازاد بکرێت.

  3. جوانییەکانی هەوری پاییز لە شەنگال

    جوانییەکانی هەوری پاییز لە شەنگال

    لە شەنگال لە هەموو وەرزێکدا ڕەنگ و جوانییەکی جیاواز هەیە، ئەمڕۆش لە شەنگال شاهیدی یەکێک لەڕەنگاوڕەنگترین وەرزەکانی ساڵ دەبین کە وەرزی پاییزە.