ڕۆژانە
-

لە یەمەن بە ملیۆنان منداڵ لە خوێندن دابڕاون
یونیسێف ئاشکرای کرد، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە ملیۆنان منداڵ لە یەمەن لە خوێندن دابڕاون.
-

ژنانی قامیشلۆ ڕێپێوانیان ئەنجام دا
بە بەشداری سەدان ژن و ئەندامانی ڕێکخراوەکان، دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانێکی جەماوەریی ئەنجام درا.
-

قەڵغانی ڕێزلێنان بەخشرایە دوو ژنە چالاکوان
نوێنەرایەتیی کۆنگرەی ستار لە هەرێمی کوردستان، قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە دوو ژنە چالاکوانی بوارسی ژنان 'فەوزیە عەبدولکریم و ئاوارە کوردیی'.
-

ڕۆژنامەنووسان نورجان یاڵچین و دەریا ئوس ئازاد دەکرێن
حەوت کەس ئازاد کران کە ڕۆژنامەنووسانی دەستبەسەرکراو نورجان یاڵچین و دەریا ئوسی تێدابوو.
-

ئاگرەکەی بەشە ناوخۆیی زانکۆی دهۆک بووە هۆی برینداربونی دوو خوێندکار
نزیکی کاتژمێر ١٢ـی شەوی ڕابردوو ئاگرێک لە بەشە ناوخۆیی کوڕان لە زانکۆی دهۆک کەوتەوە و بەهۆیەوە دوو خوێندکار برینداربوون، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بەهۆی پەنگ خواردنەوەی غازەوەبووە.
-

لە سلێمانی هەزاران خاوەن پێداویستی تایبەت گردبوونەوە
لە سلێمانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە دژی کەمی و زیادنەکردن و هاوتا نەکردنی مووچەکانیان هاوشێوەی عێراق گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
-

ژنانی ئەفغانستان: پێویستە ژنان دەستی یەک بگرن
ژنانی ئەفغانستان کە ڕووبەڕووی چەندین زەحمەتی دەبنەوە لە هاوسەرگیری بەزۆر و فرە هاوسەریگری، وتیان: ژنان لە ئاستێکدان کە دەتوانن تاڵیبان و بیری تالیبان دژی ژنان لەناو ببەن و پێویستە ژنان دەستی یەک بگرن.
-

بەهۆی بارانبارینەوە لە ئەفغانستان ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەفغانستان بەهۆی باران بارینەوە کە بووە هۆی لافاو، ٨ کەس بەهۆی لافاوەکەوەو ٧ کەسیش بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانیان لەدەستدا.
-

ئەنجومەنی ژنان لە ئامەد دادەمەزرێت: دەبینە هێزی چارەسەر
نەڤین ئۆیمان لە کۆمسیۆنی ژنان ڕایگەیاند، ئامادەکاری دەکەن بۆ دامەزراندنی "ئەنجومەنی ژنان" لە شارەوانی گەورەی ئامەد کە ئامانج لێی برەودانە بە کاری ژنان و چارەسەرکردنی پرسەکانی ژنان و گەیشتن بە هەموو ژنانە.
-

لە عێراق هەزاروو ٨٨٦ کەس بەهۆی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەستگیرکراون
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیی بە مرۆڤ لە عێراق ئاشکرایکرد، ساڵی رابردوو زیاتر هەزارو ٨٨٦ کەسیان لە چوارچێوەی بازرگانیی بە مرۆڤەوە دەستگیر کردووە.
-

ژنانی گەنج باس لە نەتەوەی دیموکراتیک دەکەن: ئامانج هەنگاونانی مێژووییە
نادیا یوسف، بەڕێوەبەری نوسینگەی ژنانی گەنجی ئەنجومەنی گەنجانی دیموکراتیک دەربارەی کۆنفرانسی ژنانی گەنج تیشکی خستەسەر ڕۆڵی ژنانی گەنج لە سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک و کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی ژنان.
-

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر ڕێگای هەولێر-کۆیە چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدان
-

یەک لەسەر سێی ئاوارەکانی ناوخۆی یەمەن لە مەترسیدان
کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان دووپاتیکردەوە زیاتر لە یەک لەسەر سێی ئاوارەکان واتە یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس لە مەترسییەکی زۆردان و پێویستیان بە پێداویستییە مرۆییەکان هەیە.
-

حاڵەتە گومانلێکراوەکانی توشبوون بە تای خوێنبەر نزیک دەبێتەوە لە هەزار کەس
لەئەنجامی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان لە سودان، ژووری فریاکەوتنی خەرتوم زیادبوونی حاڵەتە گومانلێکراوەکانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونی ڕاگەیاند، کە گەیشتووەتە ٨٩١ حاڵەت، لەنێویاندا ٧ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
-

لە تورکیا پیاوێک ژن و سێ منداڵەکەی دەکوژێت
پیاوێک بە ناوی یوسف کۆڤارا لە شاری کیلیس لە بواری بیناسازیدا کاردەکات، هاوسەرەکەی بە ناوی مەروە کۆڤارا و سێ منداڵەکەیان کە تەمەنیان ٥-٦-٨ ساڵ بووە، کوشتووە و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
-

لە سەرەتای ساڵەوە سەدان حاڵەتی کۆلێرا لە تەعز تۆمارکراوە
تەعز بە یەکێک لەو شارانەی یەمەن دادەنرێت کە زۆرترین حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی کۆلێرای تیادا تۆمارکردووە، تەنانەت لە ماوەی هەشت ڕۆژی ڕابردوودا ١١٢ حاڵەتی نوێ تۆمارکراوە.
-

گیان لەدەستدان لە کەرتی غەززە نزیک دەبێتەوە لە ٣٥ هەزار کەس
لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣٤ هەزار و ٧٣٥ هاوڵاتیی غەززە گیانیان لەدەستداوە و ٧٨ هەزار ١٠٨ كەسیش برینداربوون.
-

بەهۆی لافاوەکەی بەڕازیل تا ئێستا ٧٨ کەس گیانیان لەدەستداوە
تا دێت ئاماری زیانبەرکەوتووانی لافاوەکەى شەوی شەممەی ڕابردوو زیاتر بەرزدەبێتەوە زیاتر لە ٩٠ هەزار کەس ماڵەکانی خۆیان چۆڵ کردووە و ٧٨کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
-

"کاری ڕۆژنامەوانی تاوان نییە"
کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەنووسی میزۆپۆتامیا لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی دوو ڕۆژنامەنووس لە ئامەد ڕایگەیاند، ڕۆژنامەوانی تاوان نییە، هەروەها داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئیسرا سۆلین دال، نورجان یاڵچین و دەریا ئوس دەکات.
-

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە- فورات: ڕۆژنامەنووسان ئازادبکەن
کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە- فورات لە بەیاننامەیەکدا کاردانەوەی بەرامبەر دەستگیرکردنی دوو ڕۆژنامەنووس لە ئامەد دەربڕی و وتی: هەوڵ دەدەن بەربەست لەبەردەم پیشەکەمان دروست بکەن.