ڕۆژین: ئێمە بۆ ڕاستییەکان لە مەیداندا دەبین

ڕۆژین ڕایگەیاند، لە ٢٥ی تشرینی دووەم لە مەیدانەکاندا دەبن بۆ گەیاندنی دەنگ و قسە و خواستی ژنان بە کۆمەڵگە.

ناوەندی هەاڵ

 

یەکێتی ژنانی ڕۆژنامەنووسی کوردستان "ڕۆژین"، بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئێمە لە قۆناغێکی واداین کە لە کوردستان و جیهاندا تێکۆشانی ژنان لە دژی توندوتیژیی دەوڵەتی پیاودا گەیشتووەتە لوتکە، سیستمی پیاوسالاری، دوژمنی ژنان، دەیەوێت ڕێگری لەم تێکۆشانە بکات، توندوتیژی فرەلایەنە وەک چەکێک لەدژی ژنان بەکاردەهێنرێت و ئامانج لێی دوورخستنەوەی ژنانە لە گەڕان و تێکۆشان بۆ ئازادیییە.

 

لەم ساڵانەی دواییدا توندوتیژی دژ بە ژنان لە بوارە جۆراوجۆرەکانی پیشەییدا زیادی کردووە، یەکێک لەو پیشانە ڕۆژنامەگەرییە، ژنە ڕۆژنامەنووسەکان زیاتر تیشک دەخەنە سەر داواکاری و ماف و دەنگ و قسە و تێکۆشانی ژنان، بۆیە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی ژنانی ڕۆژنامەنووس بکرێنە ئامانج. سیستەمی پیاوسالاری و دەسەڵات نایانەوێت لە هیچ بوارێکدا سیاسەتەکانی بەرامبەر بە ژنان ئاشکرا بێت، هەر بۆیە بە تایبەتی هێرش دەکرێتە سەر ڕۆژنامەنووسانی ژن.

 

ئێمە وەک یەکێتی ژنانی ڕۆژنامەنووسی کوردستان لە ٢٥ی تشرینی دووەم لە مەیدانەکاندا دەبین بۆ گەیاندنی دەنگ و قسە و خواستی ژنان بە کۆمەڵگە، هەروەها دژی توندوتیژیی دەوڵەتی پیاو.