ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 384 لە 1.030

28 تشرینی دووەم 2024

  1. ژنانی باشوور داواکارن عێراق کار بۆ ڕاگرتنی لە سێدارەدانی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی بکات

    ژنانی باشوور داواکارن عێراق کار بۆ ڕاگرتنی لە سێدارەدانی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی بکات

    کەمپینی (لەسێدارەدانی ژنانی تێکۆشەر ڕابگرن) لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی هەریەک لە لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق و سەرجەم پارت و بەرپرسانیان کردووە، داوای ڕاگرتنی سزای لە سێدارەدان لەلایەن ئێرانەوە دەکەن.

  2. کۆنگرەی ستار بە سەردانیکردنی سیمینار و پەروەردە بەردەوامە لە چالاکییەکانی

    کۆنگرەی ستار بە سەردانیکردنی سیمینار و پەروەردە بەردەوامە لە چالاکییەکانی

    لەیلا حسەین، بەڕێوەبەری کۆمیتەی ناوچەی کۆمەڵایەتی کۆنگرەی ستار لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا باسی لە کارەکانی لیژنەکە کرد و ڕایگەیاند، لە ڕێگەی پەروەردە و سیمینارەوە ژنان شارەزا دەبن و لە ڕێگەی کارەکانیانەوە کێشەکان چارەسەر دەکەن.

27 تشرینی دووەم 2024

  1. ڕەنگین عەبدوڵا: ڕۆح و دەروونی ژن پیرۆزە

    ڕەنگین عەبدوڵا: ڕۆح و دەروونی ژن پیرۆزە

    ڕەنگین عەبدوڵا، ڕۆژنامەنووس و نووسەر بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم نووسیویەتی: ڕۆح و دەروونی ژن پیرۆزە، ٢٥ی نۆڤەمبەر، ڕۆژی وەستانەوەیە لەبەرامبەر توندوتیژی، با هەمووان لە زمان و ئەخلاق و ڕەفتارەوە پابەندی مۆڕاڵی ناتوندوتیژی بین.

  2. لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادی و ئازادکردنی دەکات

    لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادی و ئازادکردنی دەکات

    ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕەخنەی لە سەپاندنی سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادیی چالاکوانی مافی ژنان گرت و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی ئەم سزایە و ئازادکردنی کرد.

  3. ڕۆژنامەنووسێکی ئەفغانی: بۆ کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرانە پێویستە ژنان مافی خۆیان هەبێت

    ڕۆژنامەنووسێکی ئەفغانی: بۆ کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرانە پێویستە ژنان مافی خۆیان هەبێت

    ڕوقیە سادقی، ڕۆژنامەنووسی ئەفغانی لە نامەیەکدا کە ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی ناردووە ڕایگەیاندووە: پێویستە ژنانی ئەفغانی سوود لە مافەکانی مرۆڤ وەربگرن، چونکە ئەمە تاکە ڕێگەیە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەر و مرۆڤدۆستانە.

  4. بۆ داهاتووی منداڵەکانی لە لوبنانەوە ڕووی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردووە

    بۆ داهاتووی منداڵەکانی لە لوبنانەوە ڕووی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردووە

    خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەو خوێندکارانەی بەهۆی شەڕی لوبنانەوە پەنابەر بوون، لە قوتابخانەکانی ناوچەکەدا تۆماری کردن، بنەماڵەی خوێندکارانیش جەختیان لەوە کردەوە کە دەیانەوێت منداڵەکانیان بە زمانی دایک بخوێنن.

26 تشرینی دووەم 2024

  1. ٤٩.٩%ی ی دانیشتووانی عێراق ژنن

    ٤٩.٩%ی ی دانیشتووانی عێراق ژنن

    سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی دانیشتووانی عێراق گەیشتووەتە ٤٥ ملیۆن و ٤٠٧ هەزار و ٤٩٥ کەس، هەروەها ٧ ملیۆن و ٨٩٨ هەزار و ٥٨٨ خێزانیش لە عێراق هەن.

  2. دادگای میسر هاوسەرگیری منداڵان بە "بازرگانیکردن بە مرۆڤ" پۆلێن دەکات

    دادگای میسر هاوسەرگیری منداڵان بە "بازرگانیکردن بە مرۆڤ" پۆلێن دەکات

    دادگای تاوانەکانی قاهیرە هاوسەرگیری منداڵانی بە "بازرگانیکردن بە مرۆڤ" وەک بەشێک لە سزای بەرزتر پۆلێن کرد، دوای ئەوەی سزای ١٠ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر باوکێکدا سەپاند بەهۆی تێوەگلانی لە هاوسەرگیری منداڵێکدا.

  3. ڕێکخراوەکانی ژنان لە سودان داوای کۆتایی هێنان بە ململانێکان دەکەن

    ڕێکخراوەکانی ژنان لە سودان داوای کۆتایی هێنان بە ململانێکان دەکەن

    لەچوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ڕێکخراوەکانی ژنان لە سودان لە بەیاننامەیەکدا داوای وەستاندنی دەستبەجێ و بێ مەرجی ململانێ کارەساتبارەکەیان کرد، هەروەها داوایان لە لایەنە ناکۆکیەکان کرد کە لە بەرژەوەندی گەلی سودان کار بکەن.

  4. "بەشێك لە میدیاكان هیچ خزمەتێك بە پرسی رێگریكردن لە توندوتیژی ناكەن لەناو كۆمەڵگەدا "

    "بەشێك لە میدیاكان هیچ خزمەتێك بە پرسی رێگریكردن لە توندوتیژی ناكەن لەناو كۆمەڵگەدا "

    سەنتەری پەرەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، بەشێك لە میدیاكان ڕوماڵی نەرێنی حاڵەتەكانی مردن بە خۆكوژی دەكەن، هیچ خزمەتێك بە پرسی رێگریكردن لە توندوتیژی و بیری خۆكوژی و خودئازاردان ناكات لە ناوكۆمەڵگەدا.