ڕۆژانە
-

تاڤگە حەمە ساڵح: قاسم ئاغا عەجاجێکی کوردە وخوێنی کەسوکاری ئێمەی ڕشتووە
تاڤگە حەمە ساڵح، بەڕێوەبەری دەزگای ئەنفال و شەهیدان لە کۆیە، دەڵێت: بەبۆنەی مردنی یەکێک لە مستەشارەکانی سەردەمی ڕژێمی بەعس بەناوی ''قاسم ئاغا''، لە م ڕۆژەدا نانی جەژنم دروستکرد و هیوادارم هەموو زاڵمێک لەناوبچێت.
-

"ڕێژەی چاكبوونەوەی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمك لە سلێمانی لە ئاستێكی زۆر بەرزدایە"
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی بڵاویكردەوە، ڕێژەی چاكبوونەوەی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمك لە شاری سلێمانی لە ئاستێكی زۆر بەرزدایە، بە جۆرێك لە ٩٢٪ـی تووشبووان لە سەنتەری ژیانەوەی سلێمانی چارەسەر كراون.
-

لە ڕەققە دوو ژن لەلایەن جیهادیەکانی هەتەشەوە کوژران
دوو ژنی خێڵی کوردی عەلی زری لە گەڕەکی دەرعیەی شاری ڕەققە لەلایەن جیهادیەکانی هەتەشە کوژران، کە لە ژێر ئاڵای حکومەتی کاتی سووریا چالاکییان دەکرد.
-

ژنانی کۆبانێ: بوونی خۆمان بەهەموو شێوەیەک دەپارێزین
لە وەڵامی هێرشە لەشکرکێشییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ژنانی شاری کۆبانێ هەڵوێستی خۆیان دەربڕی و ڕایگەیاند، ''بوونی ئێمە لە ناو دەچێت، وەک ژن ئامادەین بۆ هەموو مەرجێک''.
-

ئیلهام ئەحمەد داوای وریایی و پابەندبوون بە ئاگربەستەکە دەکات
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، داوای لە خەڵکی کانتۆنی جزیرە کرد کە وریایییەکی ئەوتۆیان هەبێت، هەروەها هەموو هەواڵەکانی پەیوەست بە "کۆمەڵکوژییەکانی حەسەکە" بە تەواوی هەڵبەستراون.
-

لە ئەڵمانیا بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات چالاکی ئەنجامدرا
لە شارەکانی دویسبۆرگ و کارلسروە لە ئەڵمانیا، دژی بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و گوشارەکانی سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕێپێوان و خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو.
-

''ژنان سیمبولی خواوەندەکان بوون''
کەلسوم حسین، چالاکوان دەڵێت: هەمیشە پیاوان لە توانای ژنان ترساون، چونکە توانای ژن لەپیاو بەهێزترە و ئەو پیاوانەشی هێرش دەکەنە سەر ژنان، لە لاوازی و بێ ئیرادەیی خۆیانەوەیە، ئەگینا ژنان زۆر بەهێزن و سیمبولی خواوەندەکان بوون لەمێژوودا.
-

لە سلێمانی دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا خەڵک چوونە شەقام و گردبوونەوە
لە شاری سلێمانی هاوڵاتیان بە دروشمەکانی" گەلی کورد یەکە"، " بژی بەرخۆدنی ڕۆژئاوای کوردستان"، گردبوونەوە بۆ پاڵپشتی لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدرا.
-

نوێنەری پەیەدە لە باشووری كوردستان بۆ پاڵپشتی لە ڕۆژئاوا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا
نوێنەری پەیەدە لە باشووری كوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: داوا لە گەلی كورد دەكەین پاڵپشتی ڕۆژئاوای كوردستان بكەن، چونكە لەوێ شەڕی مان و نەمانی كورد دەكرێ، داواش دەكەین باشووری كوردستان بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوا بڕژێنە سەر شەقام.
-

لە کۆیە شانۆگەرییەک بەمەبەستی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو
خوێندکاران و مامۆستایانی خوێندنگەی ئامادەیی هێڤیار، بەمەبەستی پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، شانۆگەرییەکیان لە ناو بازاڕی شاری کۆیە ئەنجامدا.
-

لە بەنداوی تشرین گورزی کوشندە لە چەتەکان وەشێندرا
هەسەدە دەڵێت: هێزەکانمان بە هاوبەشی یەپەژە سێ هێرشی چەتەکانی جۆلانییان لە بەنداوی تشرین بەرپەرچدایەوە و دوو تانک، زرێپۆشێک و دوو ئۆتۆمبێلی دۆشکەهەڵگر و بلدۆزەرێک تێکشکێندرا .
-

فاو ساڵی ٢٠٢٦ـی وەک ساڵی ژنانی جوتیار دیاری کرد
ڕێکخراوی فاو، ساڵی ٢٠٢٦ـی وەک ساڵی نێودەوڵەتیی ژنانی جوتیار دیاری کرد، بە مەبەستی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی جیاوازییە ڕەگەزییەکان و ئاستەنگییەکانی بەردەم ژنانی جوتیار و تواناسازی ژنان لە سیستمەکانی خۆراکی کشتوکاڵیدا.
-

تەژەکە-ئەوروپا بانگەوازی کرد لە ئەڵمانیا سەردانەکەی جۆلانی هەڵبوەشێنێتەوە
تەڤگەری ژنانی کوردی ئەورووپا "تەژەکە-ئەوروپا" بانگەوازی کرد لە دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا سەردانەکەی سەرۆکی کاتیی سووریا هەڵبوەشێننەوە و هەروەها بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکانی شەرمەزارکردن بانگەوازی کرد.
-

ژمارەی کوژراوانی هێرش بۆ سەر بازاڕی دیلنج بۆ حەوت کەس بەرز دەبێتەوە کە دوو ژنیان تێدایە
ژمارەی زیانلێکەوتووانی بۆردوومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر بازاڕ لە شاری دیلنج لە باشووری کۆردۆفان بۆ حەوت کەس بەرزبووەوە و ٣٢ کەسی دیکەش برینداربوون.
-

خۆبەڕێوەبەری سەفەربەری گشتی ڕاگەیاند
خۆبەڕێوەبەری سەفەربەری لە دژی هیرشەکانی چەتەکان لەسەر هەرێمەکە راگەیاندو وتی "بەشداری جەنگی پاراستنی کەرامەت بن".
-

دیبا کەسکین: ئیسلامی ڕاستەقینە تەمومژاوی کراوەو گۆڕاوە بۆ ئامرازێکی سیاسی لە دەستی دەسەڵاتدا
ڕووداوەکانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و سووریا بەتایبەتی، ئەوە دەردەخەن کە چۆن ئایین گۆڕاوە بۆ ئامرازێکی سیاسی لە دەستی زلهێزە ئیمپراتۆرییەکاندا، تیشک دەخاتە سەر دژایەتی نێوان باوەڕی ڕاستەقینە و ئەو پراکتیکانەی کە بەسەر کۆمەڵگەکاندا سەپێندراون.
-

ژنانی دێرەزوور: قسەی ڕقاوی و هاندان خزمەت بە سوورییەکان ناکات
لە نێوان پەرەسەندنی ئەو هاندان و زمانە هەڕەشەئامێزانەی کە لەلایەن هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەکاردەهێنرێن، دەنگی ژنان بەرز دەبێتەوە و جەخت لەسەر گرنگی یەکگرتوویی گەلی سووریا دەکەنەوە بە هەموو فرەچەشنییەکەیەوە.
-

پەیامی نوێی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبارەی ئاڵۆزییەکانی سووریاوە
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبارەی ئاڵۆزییەکانی سووریاوە ڕایگەیاند، ئەو ڕووداوانەی لە سووریا ڕوودەدات، هەوڵدانە بۆ تێکدانی پڕۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگای دیموکراتیک.
-

لە کۆیە پشتیوانی بەرخۆدانی ڕۆژئاواو ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا
بۆ پشتیوانی خەباتی کوردانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان گردبوونەوەو ڕێپێوان لە کۆیە بەڕێوەچوو، تێیدا داوای کۆتاییهێنان بە داگیرکاری و پاراستنی سەروەری خاکی کوردستان کرا.
-

کۆچی ئەمینە محەمەد لە عەفرینەوە بۆ شێخ مەقسود، لە شێخ مەقسودەوە بۆ قامیشلۆ
لەناو شەڕ و گەمارۆ و کۆچی زۆرەملێدا، شایەتحاڵی ژنێکی کورد، چیرۆکی بەرخۆدانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەگێڕێتەوە، کۆچ لە عەفرینەوە بۆ حەلەب، پاشان بۆ قامیشلۆ، تەنیا کۆچکردن نییە؛ دەربڕینی کەرامەتی بەکۆمەڵە لە دژی رادەستبوون.