ڕۆژانە
-

ژنانی کورد داوای بەشداری لە سەفەبەری دەکەن
لە بەرامبەر بانگەوازی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ژنانی کورد داوای هۆشیاری و بەشداریکردنیان لە سەفەربەری دەکەن و دەڵێن: ئێستا کاتی بوونە.
-

ژنانی کۆبانێ بۆ درێژەدان بە بەرخۆدان لەسەر شەقامەکانن
ژنانی کۆبانێ چوونە سەر شەقامەکان بۆ شەرمەزارکردنی هێرشە بەردەوامەکان، ئیرادەی خۆیان بۆ درێژەدان بە بەرخۆدان تا ڕزگارکردنی خاک لە دەستی چەتەکانی داعش و جیهادییەکان دووپاتکردەوە.
-

ژنانی ڕانیە لە دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا ڕاپەڕین: کلیل و چارەسەر تەنها یەکێتی نەتەوەییە
ژنانی چالاکوان لە دەروازەی ڕاپەڕینەوە ڕایانگەیاند، کە پاراستنی ڕۆژئاوای کوردستان پاراستنی شکۆی هەموو کوردانە و پێویستە ژنان بە پێشەنگایەتی خۆیان شەقامەکان بورووژێنن. جەختیشیان کردەوە کە چیتر کاتی دانیشتن نییە.
-

ڕێکخراوەکانی ژنانی ڕۆژهەڵات پشتیوانی خۆیان بۆ ڕۆژئاوا ڕاگەیاند
پێنج ڕێکخراوی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایانگەیاند، کردەوەکانی گرووپە چەتەکان هەر هەمان داعشە و مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر دەستکەوتەکانی ژنان.
-

پشتیوانی گەلی باشوور بۆ بەرخودانی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە
لە سلێمانی خۆپیشاندان دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە لەبەردەم باخی گشتی تاوەکو ڕەند گەلەری ڕیپێوانیان ئەنجامدا.
-

زرگان تۆپباران دەکرێت
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاند کە چەتەکانی ئیدارەی کاتی ئاگربەستەکەیان پێشێل کردووە و تۆپبارانی شاری زرگان لە کانتۆنی جزیرە دەکەن.
-

کوردانی ڕۆژئاوا لەشاری کۆیە داوادەکەن بەهانای کەسوکاریان لە ڕۆژئاوا بچن
ئەمڕۆ گەلی کوردی ڕۆژئاوا لە شاری کۆیە، تێکڕا بە دروشمی "کوردستان یەکە" گردبونەوەو ڕێپێوانێکیان سازکرد، کە بەشێوەیەکی بەرچاو ژنان ئامادەی خۆپیشاندانەکە بوو، و لەناویان بەشێکی زۆر لە ژنانی کوردی ڕۆژئاوابوون کە لەکۆیە پەنابەرن.
-

پەرێز عومەر: دەبێت ڕۆژئاوا سەربکەوێت
پەرێز عومەر، چالاکوان لە هەولیر لە پەیامێکیدا لەڕێگەی نوژنهاوە دەڵێت: ئەوەی ئێستا لە کوردستان ڕوودەدات، درێژ دانە بەهەمان عەقڵی دێرسیم و ئەنفال و کیمیا بارانکردنی باشووری کۆردستان.
-

ژنانی حەسەکە: هێرشەکان بوونمان دەکەنە ئامانج و بەرخۆدان هەڵبژاردەی ئێمەیە
لە دیمەنێکدا کە ڕەنگدانەوەی پشتیوانی گەلە بۆ بژاردەی بەرخۆدان، دانیشتووانی شاری حەسەکە دەڵێن: بەرخۆدانی گەل تاکە ڕێگایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکان، داوای هاودەنگی کورد دەکەن بۆ بەرگریکردن لە ڕۆژئاوای کوردستان.
-

فۆزا یوسف: پێویستە هەموو کوردان بۆ خۆپاراستن چەک هەڵبگرن
فۆزا یوسف، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک پەیەدە داوای لە هەموو کوردان کرد بۆ تێکشکاندنی هێرشەکان چەک هەڵبگرن و بەشداری لە سەفەربەری گشتیدا بکەن.
-

کاروانی دووەمی گەنجان و سەرجەم توێژەکانی باشوور بە یەک دەنگ بۆ پشتیوانی بەرەو ڕۆژئاوا بەرێکەوتن
کاتژمێر١:٠٠ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سلێمانی ڕێپێوانێکی گەورە بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان کە لەلایەن ئەنجومەنی سەرتاسەریی هاووڵاتیانی باشوور ڕیکخرابوو دەستیپێکردوو دووەم کاروان بەپاس بەڕێکەوتن.
-

یەکێتی ژنانی کورد دەربارەی ڕۆژئاوا بانگەوازێکی لە لایەنە سیاسییەکان کرد
پلاتفۆرمی یەکێتی ژنانی کورد، لە ڕاگەیاندراوێکدا هەڵوێستی خۆی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان نیشاندا و هاوکات داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەن، ببنە پێشەنگێکی یەکگرتوو و بەهێزی نەتەوەیی.
-

پەیامی شەڕڤانانی یەپەژە لە زیندانی ئەقتانەوە
شەڕڤانانی یەپەژە ڕایانگەیاند کە لە بەندیخانەی ئەقتان بەردەوام دەبن لە بەرخۆدان و پاراستنی کەرامەتی مرۆڤ.
-

لە چەمچەماڵ خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوا بەردەوامە
لە شارۆچکەی چەمچەماڵ خۆپیشاندان لەلایەن سەرجەم وێژەکانی شارۆچکەکەوە دژی هێرشەکانى چەتەکانی جۆلانی و دەوڵەتی تورک، بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە.
-

بێریڤان محەمەد: کلیکی چارەسەرکردنی کیشەکان و دەستپێکردنی ژیانێکی ئاشتی و دیموکراسیانە لە ڕۆژئاوای کوردستانە
لە وەڵامی هێرشی دوژمنانە و فشارە سیاسییەکاندا، گەلی باشوور بە یەکدەنگییەکی ئاشکرا و گەنجانی پێشەنگ بە ڕۆشتنیان بۆ مەیدان، پاڵپشتی بێمەرجیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند، بێریڤان محەمەد، ئەندامی پەیەدە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: کۆمەڵکوژی قبوڵ ناکەین.
-

پێشەنگانی ڕۆژئاوا چەکیان هەڵگرتووە و لەناو بەرخۆداندان
پێشەنگانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، لە دژی هێرش و کۆمەڵکوژی گرووپە چەتەکانی جۆلانی و دەوڵەتی داگیرکەری تورک، چەکیان کردووەتە شان و لە ناو بەرخۆدانیان لە سەنگەری گەل و شەڕڤانان.
-

ڕفاندنی دوو شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان توڕەیی بەرفراوانی لێکەوتۆتەوە
شاری ڕەققە شایەتی شەپۆلێکی پێشێلکاری سیستماتیکییە، جیهادییەکانی هەتەشە پەنا بۆ شێوازی سەرکوتگەرانە دەبەن، دیارترینیان ڕفاندنی ژنانی شەڕڤان و بەرگریکارانی خاک و مافەکانیانە.
-

لە بەغدا ژنێک کوژرا و چوار کەسیش بریندار بوون
بەهۆی کێشەی خێزانی لە بەغدادی پایتەختی عێراق ژنێک کوژرا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
-

ئەنجومەنی سەرتاسەری هاوڵاتیانی باشووری بانگەوزی ڕێپێوان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەکات
ئەنجومەنی سەرتاسەری هاوڵاتیانی باشوور بۆ پشتیوانی سەفەربەری و بەرخۆدانی شەڕڤانان لە ڕاگەیاندراوێکدا بانگەوازی ڕێپێوان بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و کاتژمێر ١:٠٠ ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆدەبنەوە.
-

یەکێتی ئەوروپا داوای پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و ڕاگرتنی دەستبەجێی سەرجەم هێرشەکان لە سووریا دەکات
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا داوای ڕاگرتنی دەستبەجێ و هەمەلایەنەی هەموو چالاکییە سەربازییەکانی سووریای کرد، جەختیشی لەسەر گرنگی پابەندبوون بە ئاگربەستی ئەم دواییە وەک هەنگاوێکی چارەنووسساز بۆ ڕێگریکردن لە تێکچوونی زیاتری دۆخەکە کرد.