ڕۆژانە
-

ژنانی جەزائیر لە ڕۆژی جیهانی ژنان دەستپێشخەرییەک بۆ پاڵپشتیکردنی منداڵانی کچ دەستپێدەکەن
بە دروشمی "دەستپێشخەری پەیوەندی و سەرکردایەتی"، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان، کۆمەڵێک ژنی گەنجی جەزائیری دەستپێشخەرییەکی کۆمەڵایەتییان لە چوارچێوەی پرۆگرامی "EU Jeel Connect" دەستپێکرد، بە ئامانجی پشتگیریکردنی منداڵانی کچ و هۆشیارکردنەوەی خەڵک.
-

یەکێتی ژنانی سودان: ٨ی ئادار پلاتفۆرمێکە بۆ ئاشکراکردنی ڕەگ و ڕیشەی قەیرانی نیشتمانی
یەکێتی ژنانی سودان دەڵێت: گۆڕینی ڕۆژی جیهانی ژنان بۆ سەکۆیەک بۆ وروژاندنی پرسی ژنانی سودان لە ئاستی جیهانیدا، پەسەندکردنی سیمبۆلیزمی هاوردە نییە، بەڵکو بەکارهێنانێکی نوێکردنەوەی ئامرازێکی مێژوویی خەباتە.
-

لە ڕۆژی جیهانی ژناندا شەڕڤانانی یەپەژە جەخت لەسەر پاراستنی ڕێکخستنیان دەکەنەوە
بە نمایشێکی سەربازی، ژنە شەڕڤانانی یەپەژە یادی ڕۆژی جیهانی ژنانیان لە ڕۆژئاوای کوردستان کردەوە و جەختیان لە پابەندبوونی بەردەوامی یەپەژە بۆ پاراستنی ژنان لە داهاتوودا کردەوە.
-

ژنانی شاری حەسەکە بە ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتی و داوای ئازادکردنی زیندانیان یادی ڕۆژی جیهانی ژنان دەکەنەوە
بە بەشداریی خێزانی زیندانیان و بێسەروشوێنەکان، ژنانی شاری حەسەکە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕێپێوانێکی گەورەی ناڕەزایەتییان لە یاریگای شەهیدانی بەنداوی تشرین ڕێکخست و داوای ئازادکردنی ڕۆڵەکانیان کرد کە لەلایەن چەتەکانی هەتەشەوە بە دیل گیرابوون.
-

لە هەڵەبجە بەبۆنەی ٨ی ئادار ڕێز لە ژنانی پەرستار گیرا
بەبۆنەی ٨ی ئادار، لە پارێزگای هەڵەبجە ڕێز لە ژنانی پەرستار گیراو لەلایەن ژنانەوە پیرۆزبایی و پەیمانی کارکردنی بەردەوام دووپاتکرایەوە.
-

بە دروشمی "هەتا ژن ئازاد نەبێت کۆمەڵگە ئازاد نابێت" لە سلێمانی ڕێپێوان کرا
لە سلێمانی بەبۆنەی ٨ی ئادار، بە ئامادەبوونی ژنانی چالاکوان و کرێکاران، ڕێپێوانێکی جەماوەری بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەو ژنان، بە پێشکەش کردنی شانۆو، ڕێپێوانی جەماوەری ڕێکخرا.
-

لە قەندیل بە خوێندنەوەی پەیامی کەژەکەو بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" ٨ی ئادار پیرۆز کرا
بە بۆنەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان لە بناری قەندیل بە پێشەنگایەتیی ژنان چالاکییەک بەڕێوەچوو. لە چالاکییەکەدا پەیامی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان "کەژەکە" خوێندرایەوە، کە بانگەوازی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خۆڕێکخستن و یەکگرتوویی ژنان دەکات.
-

کەژەکە: هەموو ڕۆژێک دەکەینە ٨ی ئادار
کەژەکە، ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنانی لە ژنان و ئازادیخوازان پیرۆز کرد و وتی: "بەڵێنمان نوێ دەکەینەوە، ئەو تاریکییەیی کە لە لایەن سیستەمی سەردەستی و پیاوسالارییەوە سەپێندراوە لە ژیانمانی دەرخەین و هەموو ڕۆژێک بکەین بە ٨ـی ئادار.
-

ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان: ژیانی ئازادی ڕاستەقینەی کۆمەڵگە بە ژنەوە بەندە
بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان ڕێبەری گەلی کورد لە ئیمراڵییەوە پەیامێکی نوێی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ژیانی ئازادیی ڕاستەقینەی کۆمەڵگە بە ژنەوە بەندە.
-

ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک: داهاتووی سووریا تەنها لە ڕێگەی بەشداری ڕاستەقینەی ژنانەوە بەدی دێت
سەرەڕای ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵاواردن و توندوتیژی و پەراوێزخستن، ژنانی سووریا بەردەوامن لە خەباتیان بۆ ئازادی و کەرامەت و بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتی و ناناوەندی.
-

یەپەژە: خەباتی بەردەوامیان درێژەی میراسێکی درێژخایەنی بەرخۆدانەکانە
هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی ژنان، یەپەژە بەڵێن بۆ درێژەدان بە خەباتی نوێ کردەوەو ددەڵێت ئازادی ژنان کرۆکی ژیانە و خەباتی بەردەوامیان درێژەپێدەری میراسێکی دوورودرێژی بەرخۆدانیان لە بەرامبەر دەسەڵاتە ستەمکارەکانە.
-

بەدروشمی "ژن هەرچەندە سەختی ژیان ببینێت، وەک سنەوبەر بە سەوزی دەمێنێتەوە"، ڕۆژی تێکۆشانی ژنان پیرۆز کرا
ژنانی لقی سلێمانی یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان ئەمڕۆ لە ٨ی ئادار، بە چاندنی ٥٠ نەمام بە دەستی ژنان کرێکار، ڕۆژی تێکۆشانی ژنانیان بەرز ڕاگرت.
-

ژنانی وان بەرزبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ئاشکرا دەکەن
لە باکووری کوردستان و تورکیادا ژنکوژی لە هەڵکشاندایە و ژنان هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ پەروەردەی کۆمەڵایەتی کە پیاوان شکۆمەند دەکات و ژنان لە پێگەیەکی لاوەکیدا دادەنێت، دواتر دەسەڵاتی دادوەری بە سزای بێکاریگەر دێت.
-

ژن تیڤی ٨ی ئاداری پیرۆز کردو یادی دامەزراندنی کەناڵەکەی کردەوە
مەڕاسیمی پیرۆزبایی هەشتەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی ژن تیڤی بەڕێوەچوو و جەخت لە بەردەوامی و درێژەدان بە ڕێگا و ڕێبازی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد کرایەوە.
-

ڕێپاک: ٨ـی ئادار ڕۆحی دیموکراسی و ئازادییە
ڕێکخراوی پەیوەندییەکانی ئافرەتانی کوردستان "رێپاک" ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان لە هەموو ژنان پیرۆزدەکات و دەڵێت: ٨ـی ئادار ڕۆحی دیموکراسی و ئازادییە.
-

پلاتفۆرمی دیموکرات لە ڕۆژی جیهانی ژناندا پشتیوانی خۆی بۆ ژنان و زیندانیانی ژن دووپات دەکاتەوە
لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانی ژنان، "پلاتفۆرمی دیموکراتی فرانتەیشناڵ بۆ ژنان" ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، دەڵێت: ژنان وەک زیانبەرکەوتووی سەرەکی هەڵاواردن و چەوساندنەوە دەمێننەوە، هەروەها جەختی لەسەر گرنگی هاودەنگی نێوانیان وکرەوە.
-

ژنانی شنگال ڕۆژی جیهانی ژنان پیرۆز دەکەن و پابەندی خۆیان بۆ درێژەدان بە خەباتیان دووپات دەکەنەوە
ژنانی دۆڵی قەرس لە بۆنەیەکدا کە لەلایەن تاژێ ڕێکخرابوو، ڕۆژی جیهانی ژنانیان بەرز ڕاگرت، جلوبەرگی نەریتی خۆیان لەبەر کرد و تیشکیان خستە سەر پەیامی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، کە ژنان بە سیمبولی قارەمانێتی دەزانێت.
-

٨ی ئادار؛ لە زریانی کارگەکانی نیویۆرکەوە بۆ چەسپاندنی ناسنامەی ژنی کورد
٨ی ئادار تەنیا ڕۆژمێرێک نییە بۆ پیرۆزبایی، بەڵکو گێڕانەوەی مێژوویەکی پڕ لە هەوراز و نشێوی تێکۆشانە کە لە ناوجەرگەی شۆڕشە پیشەسازییەکانی ڕۆژئاواوە دەستیپێکرد و لە مەیدان و چیا و شارەکانی کوردستاندا بوو بە بزووێنەری گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان.
-

ڕوکەن نەغەدە: لەناو شەڕو ململانێدا ژنان دەتوانن کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیاد بنێن
ڕوکەن نەغەدە، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کژار دەڵێت: شەڕی ئێستای ئەمریکاو ئیسرائیل و هێرشی سەر ئێران بۆ بەرژەوەندی و دەسەڵاتی خۆیانە، شەڕی ژنان و کۆمەڵگە نییە، شەڕی بەرژەوەندییە، بەڵام ژنان دەتوانن لە ٨ی ئادار بەڕەنگی خۆیان کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیاد بنێن.
-

هاوپەیمانیی نادا: دەنگی ژنان تا بەدەستهێنانی ئازادیی بە بەرزی دەمێنێتەوە
هاوپەیمانیی نەاا بە بۆنەی ٨ـی ئادارەوە ڕایگەیاند، دەنگی ژنان لە بەرامبەر شەڕ، دواکەوتوویی و جیاوازەییەکان و تا بەدەستهێنانی ئازادیی، دادپەروەریی و شکۆمەندی بە بەرزی دەمێنێتەوە.