ڕۆژانە
-

کژار سەبارەت بە دۆخی زەینەب جەلالیان نامەیەکی بۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا نارد
کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "کژار" لەپێناو زەینەب جەلالیان نامەیەکی بۆ جانسو ئۆزدەمیر، ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا نارد.
-

لە هێرشێکی سەر ئیلام شەش ئەندامی خێزانێکی کورد گیانیان لەدەستدا
بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لە شاری ئەیوان شەش ئەندامی خێزانێکی کورد کوژران.
-

ڕوکەن ئەحمەد: لە دژی شۆڕش و سەرهەڵدانی ژنان پلانی جدی هەیە
شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەڵدەگیرسێت و سێبەر دەخاتە سەر ژیانی کۆمەڵایەتیدا، لەگەڵ هەر شەڕێکدا، مافی ژنان و ئەو دەستکەوتانەی کە بە دەیان ساڵە لە خەباتدا بەدەستیان هێناوە، دەڕووخێن.
-

١٢ کارمەندی تەندروستی لە لوبنان کوژران
لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەیەکی تەندروستی لە شارۆچکەی بورج قەلاویە لە باشووری لوبنان، لانیکەم ١٢ کارمەندی تەندروستی کوژران.
-

مەرال دانش: هێرشی سەر ئێران قەیرانی ناوچەکە گەورەتر دەکات
گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ڕێگەی شۆڕشە بەردەوامەکانەوە هەوڵی گۆڕینی ڕژێم دەدات، بەڵام دەستوەردان و ئەو شەڕەی ئەمریکا و ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت، ناتوانێت دیموکراتیک بۆ گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران یان ئازادی بۆ ژنان بەدیبهێنێت.
-

هاوپەیمانیی هێزەکانی ڕۆژهەڵات: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت لەهەمبەر هێرشە موشەکییەکانی سەر هەرێمی کوردستان هەڵوێستی هەبێت
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت لەهەمبەر هێرشە موشەکییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هەرێمی کوردستان هەڵوێستی هەبێت.
-

شارا عەبدولکەریم: خەباتی ژن خەباتی نەتەوایەتییە
شارا عەبدولکەریم، چالاکوانی ژنان دەلێت: ژنان لە خەباتێکی گەورەدان و سەرەڕای خەبات بۆ ژن بوون و مافەکانیان، لەهەرچوارلای کوردستان خەباتی نەتەوایەتی بەرەوپێش دەبەن.
-

پلاتفۆرمی دیموکراتیکی نێودەوڵەتی ژنان: ساڵح موسلیم سیمبوڵی نەریتی بەرخۆدان بوو
پلاتفۆرمی دیموکراتیکی نێودەوڵەتی ژنان بە ڕاگەیاندراوێک هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی ساڵەح موسلیم، سیاسەتمەداری کورد و ئەندامی ئەنجوومەنی هاوسەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک "پەیەدە" دەربڕی و ڕایگەیاند: ساڵح موسلیم سیمبوڵی نەریتی بەرخۆدان بوو.
-

لە گردی مامەیارە بانگەوازی نەورۆزی یەکێتی نەتەوەیی لە قەندیل ڕاگایاندرا
لە سلێمانی لەلایەن کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە نەورۆزی قەندیل ڕاگەیاندرا و داوا دەکەن نەورۆزی ئەمساڵ بکەنە نەورۆزی یەکێتی نەتەوەیی کورد و کۆتاییهێنان بە دیکتاتۆرییەت.
-

’‘ئاهەنگی نەورۆز لە ڕۆژئاوای کوردستان تا شۆڕش قەدەغە بوو’’
نافیە ئەسعەد، ئەندامی ماڵی ژنان دەڵێت: لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا ئاهەنگی نەورۆز قەدەغە بوو، لە سایەی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بە شانازی و ئازادییەوە نەورۆز دەگێڕن.
-

لە ئاوازی چیاوە کلیپی نوێی "نەورۆزی ئازادی" بڵاوکرایەوە
گرووپی ئاوازی چیا، بە بۆنەی هاتنی نەورۆزی ٢٠٢٦ لە چیا ئازادەکانەوە، کلیپێکی نوێیان بە ناوی "نەورۆزی ئازادی" بڵاوکردەوە.
-

ژنێکی کورد بەهۆی پۆشینی دەسماڵی نەورۆزەوە سزای بەسەردا سەپێندرا
زەینەب عەتە کە کوردەو لە نەورۆزی ساڵی پاری بسمیلی باکووری کوردستان شاڵێکی لە خۆی پێچابوو، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەی ڕێکخستنی" سزای ١٠ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
-

ئایتەن دێرسیم: ژنان دەتوانن جیهان بگۆڕن
ئایتەن دێرسیم، ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک ئاماژەی بەوەدا کە پەیامی ٨ی ئاداری ڕێبەری گەلی کورد بۆ ژنان دیارییەکی بەنرخە و وتی: ڕێبەرێتی ڕۆڵی پێشەنگایەتیی ئاشتی سپاردە ژنان، جا بۆیە بەرپرسیارێتی گۆڕینی جیهان لە ئەستۆی ژنانە.
-

لە یەک ڕۆژدا ١٠١ هاوڵاتی مەدەنی لە ئێران بوونەتە قوربانی
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی هێرشە هاوبەشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ١٠١ هاوڵاتی مەدەنی کوژراو و بریندار بوون، هەروەها ٣٥ بنکەی سەربازیی و ژێرخانی وزەی ئەتۆمیی کراونەتە ئامانج.
-

خوناف خەلیل: ژنان لە دژی پرۆژەی قڕکردن خاوەن بڕیارن
خوناف خەلیل، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستار لە شاری کۆبانێ دەڵێت: پڕۆژەی جینۆساید دژی ژنان بەڕێوەدەچێت و ژن لە ناوەندی ململانێ و شەڕی ئێستادایە، پێویستە بازنەی خەباتمان فراوانتر بکەین.
-

نەتەوەیەکگرتووەکان: ٤٠٪ی عێراقییەکان ئاوی پاکیان دەست ناکەوێت
ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان "یونیسێف" بڵاوىکردەوە، بەپێی لێکۆڵینەوەکان، تا ساڵی ٢٠٥٠ تێکڕای پلەکانی گەرما لە عێراق دوو بۆ چوار پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە، ئێستا٤٠٪ی عێراقییەکان ئاوی پاکیان دەست ناکەوێت.
-

کۆنگرەی ستار هەڵمەتێک بۆ ئازادکردنی زیندانییەکان و ئاشکراکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنەکان دەستپێدەکات
کۆنگرەی ستار هەڵمەتێکی بۆ کۆکردنەوەی واژۆ دەستپێکردووە کە داوای ئازادکردنی زیندانییەکان و ئاشکراکردنی چارەنووسی ونبووەکان دەکات، ئەمەش لەکاتێکدایە کە تۆمەتبارکردنی حکومەتی کاتی سووریا لەسەر دەستپێکردنی پرۆسەی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان وەستاوە.
-

پرشنگ محەمەدی: لە دەوڵەتی نوێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا ژنان پێکەوەیی و خاوەن بڕیاربن
پرشنگ محەمەدی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دەڵێت: پێویستە دیین و دەوڵەت لەیەکتر جیابکرێتەوە، لە دەوڵەتی نوێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا ژنان پێکەوەیی و خاوەن بڕیاربن.
-

ماوەی چەند ڕۆژێکە هاوڵاتییانی بەهایی دەستبەسەر کراون
لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕ، ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی لە ناڕەزایەتییەکانی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ دەستبەسەر کرابوون، لە زیندانی کرمان ئازاد کراون. بەڵام تا ئێستاش نزیکەی ٢٠ کەس کە شاکیلا قاسمی لە ناویاندایە لە زینداندا ڕاگیراون.
-

ساڵیادی ڕاپەڕینی ١٢ی ئادار بەبیرهێندرایەوە
ئەنجومەنی تل تەمر لە کانتۆنی جزیرەو ئەنجومەنی گەلی قامیشلۆ لە ٢٢ ساڵەی ڕاپەڕینی ١٢ی ئاداری ٢٠٠٤ راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و جەختیان لەوە کردەوە کە دەبێت ڕۆحی ١٢ی ئادارو ١٩ی تەمووز تاجی مافەکانی گەلی کورد لە دەستووری سووریادا دابنرێت.