لە ساڵیادی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی خۆپیشاندان دەستپێدەکات
لە چوارەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی و دەستپێکی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، ڕۆژی ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، دوو چالاکی و خۆپیشاندانی جەماوەری لە شارەکانی کۆڵنی ئەڵمانیا و تۆرنتۆی کەنەدا بەڕێوە دەچن.
ناوەندی هەواڵ
لە چوارەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی و دەستپێکی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، کۆمیتەی هەماهەنگیی ساڵیادی ژینا ئەمینی و ڕێکخراوی هانا بە بڵاوکردنەوەی پۆستەری تایبەت، ئاماژەیان بەوەکرد، ڕۆژی ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، دوو چالاکی و خۆپیشاندانی جەماوەری لە شارەکانی کۆڵنی ئەڵمانیا و تۆرنتۆی کەنەدا بەڕێوە دەچن.
بەپێی زانیارییەکان، ئامانج لەم چالاکییانە یادکردنەوەی زیانبەرکەتووان، ڕێزلێنان لە شەهیدان، بەرزڕاگرتنی مافەکانی ژنان و دووپاتکردنەوەی خەباتی ئازادیخوازییە.
خشتەی بەڕێوەچوونی چالاکییەکان بەم شێوەیەیە:
تۆرنتۆ "کەنەدا": کۆمیتەی هەماهەنگیی ساڵیادی ژینا ئەمینی ڕایگەیاندووە کە مەراسیمەکە کاتژمێر ١:٠ـی پاشنیوەڕۆ لە مەیدانی (Mel Lastman Square) بەڕێوە دەچێت.
کۆڵن "ئەڵمانیا": ڕێکخراوی هانا ڕایگەیاندووە کە خۆپیشاندانە گشتییەکە کاتژمێر ٢:٠ـی پاشنیوەڕۆ لە مەیدانی (Heumarkt) ساز دەکرێت.
ڕێکخەرانی هەردوو چالاکییەکە داوایان لە ڕەوەندی کوردستانی، ئێرانی و تەواوی ئازادیخوازان کردووە بە گەرمی بەشداریی لەم کۆبوونەوانەدا بکەن بۆ گەیاندنی پەیامی بەردەوامیی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی".