ڕۆژانە
-

لە تونس کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بە ناونیشانی "سیستەمی مافی مرۆڤ لە ژێر ڕۆشنایی ڕاستی ئێستا" رێکخرا
لە چوارچێوەی دەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی مافی مرۆڤ، تونس میوانداری کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کرد بە ناونیشانی "سیستەمی مافی مرۆڤ لە ژێر ڕۆشنایی ڕاستی ئێستا"، کە لەلایەن کۆمەڵەی ڕۆشنبیری تونس بۆ یەکگرتن و خولی پەروەردەی ڕێکخرابوو.
-

ژنانی ئێزیدی بەڵێنی بەردەوامی بەرخودان نوێ دەکەنەوە
بەشداربووان لە ئاهەنگێکدا کە بە بۆنەی دەیەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی شنگال ڕێکخرابوو، جەختیان لەوە کردەوە، کە بەردەوامیی ژیانی ئەمڕۆی شنگال بەرهەمی قوربانیدانی شەهیدانە، هەروەها پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ بەرخۆدانی گەل و ژنانی شنگال دەربڕی.
-

پلاتفۆرمی چالاکییە هاوبەشەکان هەڵمەتی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕاگەیاند
پلاتفۆرمی چالاکییە هاوبەشەکان، بۆ تەڤگەر و ڕێکخراوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، دەستپێکردنی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانی ڕاگەیاند، کە تا ٣٠ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت.
-

خراپی سیستەمی تەندروستی لە یەمەن مەترسی لەسەر ژیانی دایکان و منداڵە تازە لەدایکبووەکان دروست کردوە
لە نێوان خراپتربوونی قەیرانی مرۆیی و داڕمانی سیستمی تەندروستی، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریی داوە لە بەرزبوونەوەی مەترسیدار لە ڕێژەی مردنی دایکان و منداڵەتازە لەدایکبووەکان لە یەمەن.
-

ژنانی لیبیا و سودان بە هاوپشتی برینی ململانێکان ساڕێژدەکەن
ژنانی لیبیا بەرزترین پاڵپشتی دەروونی و کۆمەڵایەتیان بۆ ژنانی ئاوارەی سودان بەرجەستە کرد، سەرەڕای کەمی سەرچاوە و بارودۆخی سەختیان.
-

مانگی سووری کورد پێشانگایەکی هۆشیاری بۆ پاڵپشتیکردنی منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە و تالاسیمیا سازدەکات
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ دابینکردنی چاودێری تەندروستی و پاڵپشتی دەروونی بۆ ئەو کەسانەی کە زیانیان بەرکەوتووە، مانگی سووری کورد، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پێشانگایەکی هۆشیاری بۆ پاڵپشتیکردنی منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە و تالاسیمیا سازدەکات.
-

سەوزە؛ خواردنی سەرەکی خوانی کوردی بۆ تەندروستییەکی باش
لەمێژە ژنانی کورد سەوزە وەک دەرمان بۆ زۆر نەخۆشی و تەندروستییەکی باش بەکاردەهێنن، هەربۆیە بەردەوام خوان و سفرەکانیان بە سەوزە ڕازاوەتەوە، ژنانی گەنج و بەتەمەنی هەڵەبجە دەچنە باخەکان و سەوزەو میوە بە تازەیی لێدەکەنەوە.
-

ئۆنروا: ٧٥ هەزار دانیشتووی غەززە بێبەش دەبن لە خزمەتگوزاریی سەرەتایی
ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند، بەهۆی ڕاوەستاندنی بەشە بودجەی ڕێکخراوەکە لەلایەن ئەمریکاوە، نزیکەی ٧٥ هەزار دانیشتووی غەززە بێبەش دەبن لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان.
-

لە عەفرین خێزانێک کرانە ئامانج
چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا خێزانێکیان لە عەفرین کردە ئامانج. لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و ژنێکیش بە سەختی بریندار بوو.
-

٩٩ هەزار کەس لە سوودان ئاوارە بوون
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران بڵاوىکردەوە، لە ٢٦ـی تشرینی یەکەمى ئەمساڵەوە کۆی گشتیی لە شارى فاشر و گوندەکانی دەوروبەری لە ویلایەتی دارفۆری سوودان ئاوارەبوون ٩٩ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
-

سزای ١٢ ساڵ زیندانی بەسەر تاوانبارێکی بەکۆیلەکردنی ئێزدییەکان پەسەند کرا
دادگای تێهەڵچوونەوەی سوید، سزای ١٢ ساڵ زیندانی لینا ئیسحاقی هاوڵاتی سویدی عێراقی پشتیڕاستکردەوە، کە بە تاوانی جینۆساید و بەکۆیلەکردنی ژنان و منداڵانی ئێزدی سزادرابوو.
-

پێنجەمین فێستیڤاڵی نیوەدەوڵەتی فیلمی ڕۆژئاوا دەستیپێکردو ٨١ فیلم نمایش دەکرێن
پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڕۆژئاوا بە دروشمی "چیرۆکی هاوبەش، سینەمای ئازاد" بەڕێوەدەچێت، دەربارەی شۆڕشی ژنان ٨١ فیلم لە وڵاتانی جیاوازەوە نمایش دەکرێن.
-

ژیانێکی پڕ لە بەرخۆدان: دوای ٣٠ ساڵ زیندان خەبات بەردەوامە
هاجەر یوسیف خەلیل کە دوای ٣٠ ساڵ لە زیندانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئازاد کرا دەڵێت: کە دوای پارادایم لە "کوردستانێکی سەربەخۆ"، پێویستە هەمووان ئەمڕۆ کار بۆ پرۆسەی نوێی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بکەن.
-

هەڵمەتی کوتانی ١٠ هەزار منداڵی ئاوارە دەستیپێکرد
هەڵمەتێکی کوتان بۆ منداڵانی خوار تەمەنی پێنج ساڵیان لە کامپى ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردو لە هەڵمەتەکەدا نزیکەی ١٠ هەزار منداڵ دەکوترێت.
-

یەکێتی ژنانی گەنج وۆرکشۆپێکی سەبارەت بە توندوتیژی و شێوازەکانی خۆپاراستن ئەنجامدا
یەکێتی ژنانی گەنج لە ناوچەی فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وۆرکشۆپێکی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان ئەنجامدا، کە هەڵمەتێکی ١٦ ڕۆژەی لەگەڵدایە.
-

پێشێلکردنی مافەکانی ژنانی ئەفغانستان بەردەوامی هەیە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێدەنگە
تاڵیبان بەردەوامە لە سەپاندنی سنووردارکردنی توند بەسەر مافەکانی ژنان لە ئەفغانستان، بەهۆی ئەوەی پرۆگرامە پەروەردەییەکانی بۆ ژنان لە پارێزگای بەنجشیرهەڵوەشاندەوە و خوێندنگەیەکی ئامادەیی پیشەیی داخست.
-

داوای وەبەرهێنان لە پەروەردە دەکات بۆ بەدەستهێنانی دابەشکردنی دیمۆگرافی لە ئەفریقا
ڕەحمە بوریقە، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای پەروەردە و خولی پەروەرد و توێژینەوەی زانستی لە مەغریب، داوای زیادکردنی وەبەرهێنان لە کەرتی پەروەردە لە سەرانسەری کیشوەری ئەفریقا دەکات دەڵێت: نزیکەی ٢٥٪ی گەنجانی ئەفریقا لە دەرەوەی سیستەمی پەروەردە و دامەزراندنن.
-

دوای ڕاپۆرتێکی پزیشکی دادوەری دۆسیەی کوشتنی ڕۆژین کابایش دەچێتە قۆناغێکی ناڕوونەوە
ئە ڕاپۆرتە تەواوکەرەی کە لەلایەن دامەزراوەی پزیشکی دادوەری تورکیا ''ATK'' بڵاوکراوەتەوە، گریمانەی پیسبوون لە دوو نمونەی دی ئێن ئەی کە لەسەر تەرمی ڕۆژین کابایش دۆزراوەتەوە، پشتڕاستی کردەوە کە نمونەکان هی کەسانی نەناسراون.
-

ژنێکی گەنجی ئەفغانی چیرۆکی نەوەیەک دەگێڕێتەوە کە بە هاتنی تاڵیبان خەونەکانیان تێکچوو
فەیروزە شەریفی، ژنێکی گەنجی تەمەن ١٨ ساڵە و هاوڵاتی پارێزگای تەخار، ئەو ڕۆژەی تاڵیبان کەوتە ناو شارەکەیەوە، ئەو ڕۆژە بوو کە ژیانی ئەوو نەوەکان پێچەوانە بووەوە، کاتێک خوێندنگەکان داخران و خەونی ژنان بۆ ئازادی و خوێندن لەناوچوون.
-

لە فەرمانەوە بۆ ڕزگاری؛ ١٠ ساڵ خەباتی کۆمەڵگەی ئێزدی
لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥، شنگال تەنها ڕووداوێکی مێژووی نەبوو کە لە پەرتووکی مێژوو و ئامارەکاندا تۆمارکرابوو، بەڵکو شتێکی گرنگ بوو کە لە یادەوەری گەلی کورد و بەتایبەت لە دڵی ژنانی ئێزدیدا چەسپاوە.