ڕۆژانە
-

"گەل هەروەک چۆن تێکۆشەران لەبیر ناکات، خیانەتکارانیش لەبیر ناکات"
ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان و سیاسەتمەداران تیرۆر کردنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادینیان شەرمەزار کرد، تیشکیان خستەسەر هاوکاری نێوان پەدەکە و ئاکەپە-مەهەپەو ڕایانگەیاند، گەل هەروەک چۆن تێکۆشەران لەبیر ناکەن، خیانەتکارانیش لەبیرناکەن.
-

"هێرشەکان بۆ سەر ژنان سیاسی و پلان بۆ داڕێژراون"
ڕۆژنامەنووس مەهتاپ ئۆراک باسی لە هێرشەکانی سەر ڕۆژنامەنووسان و ژنان کرد و ڕایگەیاند، دەسەڵات خۆی لەسەر ئینکاری و لەناوبردنی ژنان بونیاد دەنێت، بۆیە ژنان دەکەنە ئامانج و ە هێرشەکان بە شێوەیەکی سیاسی و پلان بۆ داڕێژراو ئەنجام دەدرێن.
-

بۆ دووەم جار دانیشتنی دادگایی چالاکوان وریشە مورادی دواخرا
دانیشتنی دادگایی چالاکوان وریشە مورادی، کە بڕیار بوو ٢٨ی ئاب بەڕێوەبچێت، دیسان بەهۆی ئامادەنەبوونی نوێنەری داواکاری گشتیی و دادوەر عەموزادە ڕاوێژکاری دادگا، بۆ دووەم جار دواخرا.
-

ژنێک بەکارهێنانی پلاستیک لە بەڕێوەبەرایەتییەکەی قەدەغە دەکات
تارا محەمەد یهكهم بهڕێوهبهری ژنه كه بهكارهێنانی پلاستیكی له بەڕێوەبەرایەتییەکەی، بە مەبەستی سەلامەتی و پاراستنی ژینگە، قهدهغه كردووە.
-

هەڵمەتی "نا بۆ لەسێدارەدان لە سێشەممەدا" لە هەفتەی ٣١دا بەردەوامە
دەسەڵاتدارانی ئێران هەڵمەتەکانیان لە دژی ئۆپۆزسیۆن چڕتر کردەوە و دەرکردنی سزای لەسێدارەدانیان لە دژی دەستگیرکراوەکان زیادی کردووە، ئەمەش وایکرد زیندانیان بە تایبەت ژنان هەموو سێشەممەیەک مان لە خواردن بگرن.
-

ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٧٢ ڕۆژنامەنووس
ماوەی ١٠ مانگە هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر کەرتی غەززە و ترسناکترین کۆمەڵکوژییان لە دژی فەلەستینییەکان ئەنجامداوە، بەتایبەتی لەو شوێنانەی کە خەڵکی ئاوارە داڵدە دراون.
-

لە هێرشەکەی قامیشلۆ دایکێک و کوڕەکەی گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە قامیشلۆ دایکێک و کوڕەکەی گیانیان لەدەستدا.
-

سزای دیسپلین بەسەر ٣١ زیندان لە زیندانی ژنانی شاکران سەپێندرا
زانراوە کە ٣١ زیندانی کراوی زیندانی ژنانی شاکران، یەک مانگ قەدەغەکردنی کۆبوونەوەیان بەسەردا سەپێندراوە.
-

سەردەشت، قەیرانی ئاو ئازاری ژنان گەورەتر دەکات
قەیرانی ئاوی شاری سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژنانی خستووەتە بەردەم ئاستەنگە گەورەکانی ڕۆژانە، هەر لە هەڵگرتنی ئاو بۆ بەکارهێنانی ناوماڵەوە تا ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەی جەستەیی و تەندروستی کە لە ئەنجامی نەبوونی ئاوی پاکەوە سەرهەڵدەدات.
-

ژنێک لە سێمێلی دهۆک بە گولـلە کوژرا
شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی سێمێلی سەر بە دهۆک ژنێکی گەنج بە ٦ گولـلە کوژرا و لێکۆڵینەوە لەو تاوانە دەستیپێکردووە.
-

"تیرۆرکردنی دوو ژنی ڕۆژنامەنووس تاوانێکی ناڕەوا و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە"
ژمارەیەک لە چالاکانی مافی ژنان لە تارانی پایتەختی ئێران، تیرۆری ڕۆژنامەنووسان هێرۆ بەهادین و گوڵستان شەرمەزار کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە تیرۆرو لە سێدارەدان ناتوانێ ڕەگ و ڕیشەی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانە بۆ ئازادی و ژنان هەڵبکەنێت.
-

بەهۆی تۆپبارانکردنی کامپی ئەبو شوک لە سودان ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا
سودان لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەژی لە ئەنجامی بەردەوامی شەڕ و برسێتی کە بەهۆی ڕێگریکردن لە گەیشتنی هاوکاریی بۆ ناوچە مەترسیەکان دروستی دەکات.
-

"بە یەکگرتن ڕێگری لە هێرشکردنە سەر ژنان دەکرێت"
چالاکوانانی ژنانی جەزائیر سەرنجیان بۆ ڕووداوی دەستدرێژی و کوشتنی ژنێک لە هیندستان ڕاکێشاو ئاماژەیان بەوە کرد، هێرش بۆ سەر ژنان لە زۆر شوێنی جیهان زیادی کردووەو لە ڕێگەی یەکگرتنەوە ڕێگری لە هێرشکردنە سەر ژنان دەکرێت.
-

ڕۆژنامەنووسێکی فەڵەستینی بۆ خەڵاتی ئیمی نێودەوڵەتی پاڵێوراوە
ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینی بیسان عاتف عودە، لە ساڵی ٢٠٢٤ بۆ خەڵاتی ئیمی نێودەوڵەتی بۆ فیلمی هەواڵ و دۆکیۆمێنتاری پاڵێوراوە.
-

بەهۆی پێشێلکارییە بەردەوامەکانەوە ژنێک لە ئیدلب کوژرا
لە تاوانێکی کارەساتباردا، پیاوێک لە شاری ئیدلب کە داگیرکەری تورکیا داگیری کردووە، ژنەکەی خۆی دەکوژێت.
-

وتنى گۆرانی کوردی بووەتە تاوان و بەهۆیەوە پێنج کەس دەستگیرکران
لە ڕۆژی ٢٣ـی ئەم مانگە بەهۆی ئەنجامدانى هەڵپەڕکێ و وتنى گۆرانی کوردی لە شاری ئیستەنبوڵ، دەوڵەتی تورک پێنج هاوڵاتیی کوردی دەستگیرکردووە
-

ڕێکخراوەکانی ژنانی کوردی لوبنان هێرشەکانیان بۆ سەر ڕۆژنامەنووسانی ژن شەرمەزار کرد
ڕێکخراو و کۆمەڵەکانی ژنانی کورد لە لوبنان بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادینیان لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئیدانە کرد.
-

داوای کۆتاییهێنانی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا دەکرێت
ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس دژی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە شەهیدکردن و پێشێلکارییەکانی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسانی ئازاد ڕاگەیاندراوێکیان پێشکەشی باڵیۆز و کونسوڵگەرییەکانی وڵاتانی جیهان لە هەرێمی کوردستان و بەغدا کرد.
-

ڕۆژنامەنووسانی مەخموور: تا کۆتایی لەسەر ڕێگەی ڕاستی دەبین
ژنە ڕۆژنامەنووسانی کامپی مەخموور، بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادینیان لە هێرشی دەوڵەتی تورکیادا شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند: بەم هێرشانە ناتوانن دەنگی ڕاگەیاندی ئازاد ڕابگرن.
-

لە ئەفغانستان زیاتر لە ملیۆنێک ژن و منداڵ لە خزمەتگوزاری بێبەشن
بەرنامەی خۆراکی جیهانی پشتڕاستیکردەوە، زیاتر لە یەک ملیۆن منداڵ و ژنان لە ئەفغانستان بەهۆی کەمی بودجەوە لە هاوکاری بێبەشن.