ڕۆژانە
-

ژنێک بە گوماناوی لە ماڵەکەی خۆیدا گیانی لەدەستدا
مەلیک ئەی کە بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا، بە پێی زانیارییەکان لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە بەردەوام فشاری بۆ دروست دەکرا، کۆتا پەیوەندیشی لەگەڵ هاوسەرەکەی بوو.
-

تێکۆشان بۆ یەکسانی ڕەگەزی لە مەغریب بەردەوامە
ڕەجا ڕەحمین، ئەندامی کۆمەڵەی تێکۆشان بۆ یەکسانی و هاووڵاتیبوون، کە ماوەی ٢١ ساڵە تێکۆشان دەکات بۆ یەکسانی ڕەگەزی و دژ بە توندوتیژی دژی ژنان لە مەغریب، وتی: ئامانجمان باشترکردنی بارودۆخی ژیانی ژنانی مەغریبە.
-

فشارەکانی دەوڵەتی تورکیا و بەکرێگیراوەکانی لەسەر گەلی عەفرین بەردەوامە
زەینەب سلێمان، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سووریا، سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئەو کار و پێشێلکاریانەی کە داگیرکەران بەرامبەر بە هاوڵاتیانی عەفرین ئەنجامی دەدەن و ڕایگەیاند، چەتەکانی دەوڵەتی تورک پارەی زیاتر لە هاوڵاتیانی عەفرین وەردەگرن.
-

ژنانی ڕەققە: بە ئامانجگرتنی دوو ڕۆژنامەنووس هەوڵێکە بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکان
بۆردوومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلی ڕۆژنامەنووسان لە شاری سلێمانی، ناڕەزایی ئەو کەسانەی لێکەوتەوە کە تینووی ڕاستییەکانن و ژنانی ڕەققە دەڵێن: بە ئامانجگرتنی ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە هەوڵێکە بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکان.
-

کەنەدا، چالاکوانان بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسانیان شەرمەزار کرد
چالاکوانان و وڵاتپارێزان لە شاری تۆرۆنتۆ لە وڵاتی کەنەدا جەختیان کردەوە، ڕووی ڕەشی سیاسەتی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ هەموو جیهان ئاشکرا دەکەن.
-

لە ئامەدەوە تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسان ئیدانە کرا
لە دژی تیرۆرکردنی هەردوو ڕۆژنامەنووس 'گولیستان تارا و هێرۆ بەهادین' بە پێشەنگایەتی تەژەئا لە ئامەد چالاکییەک بەڕێوەچوو و ڕاگەیەندرا، ئامانج لەم هێرشانە بێدەنگکردنی ڕاگەیاندنی ئازادە.
-

گوڵستان کلیچ کۆچیگیت: کوشتنی ڕۆژنامەنووسان تاوانی جەنگە
گولستان کلیچ کۆچیگیت، جێگری هاوسەرۆکی دەم پارتی لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسی پەرلەماندا ڕایگەیاند، کوشتنی دوو ڕۆژنامەنووس لە هێرشەکەی باشووری کوردستان تاوانی جەنگە و تورکیا بەرپرسیارە لەو هێرشە.
-

خانەوادەی گوڵستان تارا سەردانی هاوپیشە و خانەوادەی شەهید هێرۆیان کرد
خانەوادەی شەهید گوڵستان تارا، سەردانی ڕۆژنامەنووسان و هاوپیشەکانی کۆمپانیای چەتر و خانەوادەی شەهید هێرۆ بەهادینیان کرد، کە لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤دا لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەرەوە بە ئامانج گیران.
-

زیاتر لە ٣٦ هەزار واژۆ دژی لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی کۆکرایەوە
یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان-یەرەژە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجامی هەڵمەتی واژۆ کۆکردنەوەوە بۆ 'نا بۆ لەسێدارەدان'ی ڕاگەیاند، کە ٣٦ هەزار و ٣٩٨ واژۆ لە زۆرێک لە وڵاتان کۆکراونەتەوە.
-

١٣٠ خێزانی ئێزدی دەگەڕێنەوە شەنگال
ڕاگەیەندراوە کە ١٣٠ خێزانی ئێزدی لە کامپی دهۆکەوە دەگەڕێنەوە شەنگال.
-

نزیکەی ٦٠ ڕێکخراو داوای سزادانی ئیسرائیل دەكەن
نزیكەی ٦٠ ڕێكخراوی ڕۆژنامەنووسان داوایان لە یەكێتی ئەوروپا كرد، ڕێككەوتنی هاوكاری لەگەڵ ئیسرائیل ڕابگیرێت و سزای بەسەردا بسەپێنێت
-

دەوڵەتی تورکیا ڕۆژانە بۆردوومانی ناوچە جیاجیاکانی باشوور دەکات
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی سنووری گوندی شینکێى لە شارباژێڕ کرد.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی ئەو بڕیارانە دەکات کە تاڵیبان بەسەر ژنانی ئەفغانستانی سەپاندووە
نەتەوە یەکگرتووەکان کۆمەڵێک بڕیاری نوێی ئیدانە کرد کە لەلایەن تاڵیبانەوە بەسەر ژناندا سەپێندراون، وەک پابەندبوون بە جلوبەرگی تەواوی ئیسلامی و دەرنەکەوتن لە شوێنە گشتییەکان.
-

ڕۆژنامەنووسانى عێراق تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسانیان ئیدانە کرد
ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسی عێراق بە ئامانج گرتنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادینیان ئیدانە کرد ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.
-

ڕۆژنامەنووسان لە تورکیا: پێویستە دەنگ بەرز بکرێتەوە
ڕۆژنامەنووسان لە تورکیا وتیان: ڕۆژنامەنووسان هەمیشە لە ئامانجەکانی ئەو حکومەتەن کە بەشەڕ بەردەوامە بەخۆی دەدات، بۆ ئەوەی لەسەر ڕاستییەکان نەگیرێن، دەبێت ئەمڕۆ دەنگ بەرز بکرێتەوە.
-

کۆنفڕانسی ژنۆلۆژی مەخموور: ئامانج بونیادنانی چارەسەرە
ئەو ژنە گەنجانەی بەشدارییان لە کۆنفڕانسی یەکەمی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی لە مەخموور کرد، کە لە ٢٣-٢٤ی ئابدا بەڕێوەچوو، وتیان: دەبینەجیگرەوە و چارەسەرێک بۆ هێرش و پرسەکانی ژنان.
-

یەپەژە: چاپەمەنی ئازاد هەرگیز سەر نەوی ناکات
یەپەژە بۆ بە ئامانج کردنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تاراو هێرۆ بەهادین ئاماژەی بەوەکرد، تێکۆشانی چاپەمەنی ئازاد لە غوربەتلییەوە تا ئاگری یەڵماز، لە دلۆڤان گەڤەرەوە تا گوڵستان و هێرۆکان خاوەن مێژووییەکی پڕ لە بەرخۆدانە، بۆیە هەرگیز سەر نەوی ناکات.
-

بە ئامانج کردنی ڕۆژنامەنووسان لەلایەن ژنانی کۆمەڵەوە شەرمەزار کرا
کۆمیتەی ژنانی کۆمەڵە بە ئامانج کردنی ڕۆژنامەنووسان بەتوندی شەرمەزار دەکەن و ڕایگەیاند، دەوڵەتی ڕەگەزپەرستی تورکیا سەرئەنجام دەبێ وەڵامی ئەو تاوانە لە بەردەم دادگای دادپەروەریی جەماوەری ڕاپەریودا بداتەوە.
-

ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان ڕانیە هێرشی سەر ڕۆژنامەنووسان گوڵستان و هێرۆیان شەرمەزار کرد
ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی ڕاپەڕین ڕایانگەیاند، ئەرکی ڕاگەیاندنکاران و چلاکوانانی ئازادیخوازە ڕاستی ڕژێمی داگیرکەری تورک بۆ ڕایگشتی زیاتر ڕوونبکەنەوە.
-

دوای نوقمبوونی بەلەمێک لە کەناراوەکانی یەمەن دەیان گیان لەدەستدان و بێسەروشوێن بوون هەن
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی کۆچبەرانی نێودەوڵەتی، بەهۆی ئەوەی لەم هەفتەیەدا لە کەناراوەکانی یەمەن بەلەمێکی هەڵگری کۆچبەران نوقم بوو، لانیکەم ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٤ کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.