ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 337 لە 1.030

6 شوبات 2025

  1. هەزار و ٢٠٠ واژۆکەر داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارەی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی دەکەن

    هەزار و ٢٠٠ واژۆکەر داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارەی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی دەکەن

    هەزار و ٢٠٠ واژۆکەر داوادەکەن فشار بخرێتە سەر ئێران بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان و وریشە، دەبێت ڕێکخراوەکانی مافەکانی ژنان لە بەرامبەر لەسێدارەدانی ژنان لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئێران بکەن.

  2. زەلکاوەکانی ئێران لە لێواری وێرانبووندان؛ زانیاری نهێنی

    زەلکاوەکانی ئێران لە لێواری وێرانبووندان؛ زانیاری نهێنی

    چالاکوانانی ژینگەپارێزی، بە ئاماژەدان بە دۆخی خراپی زەلکاوەکانن لە ئێران، جەختیان لە خراپ بەکارهێنانی بەشێک لە ڕێکخراوەکان کردەوە و ڕایانگەیاند کە زانیاریی پەیوەندیدار بە زەلکاوەکان بە چالاکوانانی ژینگەپارێزی نادەن.

  3. دادگاییکردنی دەولەتی تورک لە دووەم ڕۆژدا بەردەوامە

    دادگاییکردنی دەولەتی تورک لە دووەم ڕۆژدا بەردەوامە

    دادگای گەلی ڕۆژئاوا کە بۆ دادگاییکردنی تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لەلایەن دەوڵەتی تورکیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستیپێکرد، لە دووەم ڕۆژدا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەردەوامە.

  4. دوای بوومەلەرزەکە لە سەمسور چی ڕوودەدات؟

    دوای بوومەلەرزەکە لە سەمسور چی ڕوودەدات؟

    لە سەمسور کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانێکی زۆری پێگەیشت، هاوسەرگیریی منداڵان لە ماوەی دوو ساڵدا سێ هێندە زیادی کردووە لە شارێکدا کە تەنها یەک نەخۆشخانە کاردەکات، توندوتیژی دژی ژنان، نەخۆشییە درمیەکان، لەبارچوون و گیان لەدەستدانی گوماناوی لە زیادبووندایە.

5 شوبات 2025

  1. بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی پابەندبوونێکی سەرەکییە بۆ هەموو کۆمەڵگە

    بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی پابەندبوونێکی سەرەکییە بۆ هەموو کۆمەڵگە

    پەیوەندییەکانی ناو خێزان کە بە تێگەیشتنی کۆمەڵایەتی دوای سەرهەڵدانی خاوەندارێتی تایبەت لە قاڵب دراون، هەوڵ دەدەن لەگەڵ پاشماوەی پەیوەندییەکانی کۆنترۆڵکردنی سیستەمی پیاوسالاریدا بەردەوام بن، بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئەرکێکی گەورەیە بۆ هەموو کۆمەڵگا.

  2. کۆنگرەی ستار لە لوبنان: تورکیە هەموو ئەو کەسانە دەکاتە ئامانج کە داوای ئازادی و کەرامەت دەکەن

    کۆنگرەی ستار لە لوبنان: تورکیە هەموو ئەو کەسانە دەکاتە ئامانج کە داوای ئازادی و کەرامەت دەکەن

    کۆنگرەی ستار لە لوبنان بە ئامانج گرتنی هێڤا عەرەبۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار و دلاوەر عەرەبۆی ئەندامی پەیەدەی و شەرمەزار کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هێرشە تەنها ئەڵقەیەکی نوێیە لە زنجیرەی پێشێلکاری و تاوانە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورکیا.

  3. "بەو میراسەی ساڵیحە ڤیان بەجێی هێشتووە ئازادی بەدەست دەهێنین"

    "بەو میراسەی ساڵیحە ڤیان بەجێی هێشتووە ئازادی بەدەست دەهێنین"

    کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی فورات، هێڤا عەرەبۆ "ساڵیحە ڤیان" ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری بەبیر هێنایەوە، کە لە هێرشە ئاسمانی دەولەتی تورکدا کرایە ئامانج و وتی: بەو میراسەی ساڵیحە ڤیان بەجێی هێشتووە، ئازادی بەدەست دەهێنین.

  4. سەندیکای پزیشکانی سودان: هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە تەندروستییەکان ڕابگرن

    سەندیکای پزیشکانی سودان: هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە تەندروستییەکان ڕابگرن

    کۆمیتەی ڕێکخستنی سەندیکای پزیشکانی سودان ڕایگەیاند کە بەئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی و دامەزراوەکانی چاودێری تەندروستی پێشێلکردنی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانە و داوای کۆتایی هێنانی بە هێرشەکان کرد.

  5. لە ژنێکی ئەفغانییەوە بۆ ئێران: خۆت بۆ کەوتنێکی پڕ لە ئازار ئامادە بکە!

    لە ژنێکی ئەفغانییەوە بۆ ئێران: خۆت بۆ کەوتنێکی پڕ لە ئازار ئامادە بکە!

    وەسیمە سوروشی ئەفغانی کاردانەوەی بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدانی ئێران بۆ سەر ڕۆژنامەنووس پەخشان عەزیزی دەربڕی و وتی: مێژوو دەیسەلمێنێت هیچ دیکتاتۆریەتێک بۆ هەمیشە لە دەسەڵاتدا نامێنێتەوە، تۆش خۆت ئامادە بکە بۆ کەوتنێکی پڕ لە ئازار.

  6. دوای بوومەلەرزەکە ژنان هەژار و بێکار مانەوە!

    دوای بوومەلەرزەکە ژنان هەژار و بێکار مانەوە!

    ژنانی ئەلبیستان کە دوای بوومەلەرزەکە ڕووبەڕووی سەختی بوونەتەوە، ناتوانن دەستیان بە مافەکانیان بۆ تەندروستی و شوێنی مانەوە بگات، ئەو ژنانەی کە باس لەوە دەکەن کە بەهۆی هەژارییەوە ناتوانن بژێوی خێزانەکانیان بژین، نانی بەیانی ناخۆن و تەنها نانی نیوەڕۆ دەخۆن.