ڕۆژانە
-

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان پێشێلکارییەکانی مانگی ئابی بڵاوکردەوە
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتەکەیدا ئەو پێشێلکاریانەی مافەکانی ئاشکرا کرد کە لە مانگی ئابدا ڕوویانداوە، بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١٤ کەس لە سێدارە دراون.
-

٦٤٠ منداڵ لە کەرتی غەززە کوتانیان بۆ دەکرێت
ئەمڕۆ نەتەوە یەکگرتووەکان بە هاوکاری لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستی فەڵەستین دەستی بە کوتانی ٦٤٠ هەزار منداڵ لە کەرتی غەزوە کرد.
-

"خەباتی ژنانی فەلەستینی و کورد ڕەنگدانەوەی یەکڕیزیی دۆز و چارەنووسە"
ئەنجومەنی هەماهەنگی کوردستان لە ڕێپێوانی جیهانی ژنان دووپاتی کردەوە کە ئازارەکانی خالێدە جەرار درێژکراوەی خەباتی ژنانی کوردە، بەو پێیەی ئەم پەیوەندییە لە نێوان خەباتی ژنانی فەلەستینی و ژنی کورد ڕەنگدانەوەی یەکگرتوویی دۆز و چارەنووسە.
-

خولێکی پیشەیی بۆ ٢١ لە دەرچووانی پەیمانگا و زانکۆکان بەڕێوەچوو
ڕێکخراوی چەتر بە هەوکاری سەنتەری کار بۆ وەرزی هاوینی ئەمساڵ چوارەم خولی فێربوونی بڕین و دوورمانی کردەوە و تا ئێستا نزیکەی ١٠٠ ژن بەشداریان لە خولەکاندا کردووە.
-

تەرمی ٦ بارمتەی ئیسرائیلی دۆزرایەوە کە دوویان ژنن
کۆبوونەوەکانی ئاڵوگۆڕی بارمتەکان و ئاگربەست لە غەززە هیچ ئەنجامێکی نەبوو، سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، تەرمی ٦ بارمتەی ئیسرائیلیان لە باشووری ناوچەکە دۆزیوەتەوە.
-

بە دروشمی "ئێوە ئایندەی گەشن" یەکەمین فێستیڤاڵی چالاکی هونەری قوتابخانەکان بەڕێوەچوو
بە دروشمی "ئێوە ئایندەی گەشن" لە سەنتەری گەنجانی کۆیە یەکەمین فێستیڤاڵی چالاكی هونەری قوتابخانەكانی پەروەردەی كۆیە بەڕێوەچوو، تیایدا منداڵان چالاکییە هونەرییەکانیان پێشکەشکرد.
-

هیچ پێشکەوتنێک لە دۆسیەی بێسەروشوێن بوونی ناریندا نییە!
پارێزەر موژدە تۆزبای، سەرۆکی کۆمەڵەی دەستپێکی ژنان و منداڵان کە سەردانی بنەماڵەی ارینی بێسەروشوێنی لە ئامەد کرد، وتی : بە ڕووداوی نارین جارێکی دیکە بینیمان کە منداڵەکانمان پارێزراو نین.
-

"هەڵمەتی جیهانی بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان دەستکەوت و پێشکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە"
ڕیحان عەلۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار دووپاتی کردەوە، پێویستە قۆناغی داهاتووی هەڵمەتی "ئازادی فیزیکی بۆ ڕێبەر ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کاریگەرتر و چالاکتر بێت، بۆ ئەوەی ببێتە هێزێکی فشار لەسەر هەموو ئەو زلهێزانەی کە دەسەڵاتیان لە جی
-

ژنانی عەفرین: گۆشەگیری ڕێبەر ئاپۆ دەشکێنین
ژنانی عەفرین کە ڕوویان لە شەهبا کردووە، کاردانەوەی خۆیان بەرامبەر بە زیادبوونی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی و ڕایانگەیاند، داگیرکەران لە ڕێگەی گۆشەگیرییەوە هەوڵی جێبەجێکردنی پلانەکانیان دەدەن.
-

بۆ لێکۆڵینەوە لە تیرۆرکردنی گوڵستان و هێرۆ نامە بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان نێردرا
کیران نازیش، بەڕێوەبەری هاوپەیمانی ڕۆژنامەنووسانی ژن وتی: ڕۆژنامەنووسە تیرۆرکراوەکان بە ئەنقەست لەلایەن تورکیاوە کراونەتە ئامانج و زیانگەیاندن بە ڕۆژنامەنووسان تاوانی جەنگە، نامەیەکمان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ناردووە بۆ لێکۆڵینەوە.
-

لە یۆنان بە ئامانج گرتنی گوڵستان تاراو هێرۆ بەهادین شەرمەزار کرا
لە شارى ئەسینا لە وڵاتى یۆنان بە ئامانج گرتنی ڕۆژنامەنووسان هێرۆ بەهادین و گوڵستان تارا شەرمەزار کرا و بانگەوازیی کوردان بە تێکۆشان لە دژی داگیرکاریی کرا.
-

لە کەرکوک بەهۆی ئاگر کەوتنەوە سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا
لە گەڕەکی پەنجاعەلی شاری کەرکوک ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە سێ منداڵ گیانیانلەدەستدا.
-

ڕێکخراوی سارا بەیاننامەیەکی سەبارەت بە کوژرانی گوماناوی لە عەفرین بڵاوکردەوە
ڕێکخراوی سارا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، عەفرین-شەهبا، لەبارەی کوژرانی گوماناوی لە عەفرینی داگیرکراو، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
-

لە سیمینارێکدا دەرئەنجام و لێکەوتەکانی هەمواری یاسای باری کەسی خرایەڕوو
لە سیمینارێکدا دەرئەنجام و لێکەوتەکانی هەمواری یاسای باری کەسی لە هەرێمی کوردستان لەلایەن پارێزەر شۆخان ئەحمەد و شاڵاو ئەبوبەکر خرایەڕوو، ئاماژە بەوەشکرا، بە هەموارەکە ژنانی عێراق ١٠٠ ساڵ دەگەڕێنەوە بۆ دواوە، دوای منداڵبوونیش کاریگەریی خراپ دادەنێت.
-

"ڕۆحی نیشتمانپەروەری بەهێز بناغەی شۆڕشی ژنان بوو"
جەواهیر عوسمان باسی ئەزمونی ژیانی خۆی کرد، ڕایگەیاند کە لە ساڵی ١٩٨٥ەوەخەبات بۆ کوردستانێکی ئازاد دەکات و دوو منداڵی پێشکەش بە نیشتمانەکەی کردووەوو یەکێکی دیکەی ئەمڕۆ خەباتکارە و دژی دوژمن شەڕ دەکات.
-

لە سوەیدا ناڕەزایەتییەکان بەردەوامن و داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنکراون دەکرێت
ژنانی سوەیدا کە تا ئێستاش بەردەوامن لە ناڕەزایەتییەکانیان، خوازیاری ئەوە بوون کە هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی ئاشتی، چارەنووسی منداڵ و کەسوکارە بێسەروشوێنکراوەکانیان ئاشکرا بکرێن و ئازاد بکرێن.
-

فازیلە محەمەد: بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان پێویستە لە مەیدانی نێودەوڵەتیدا چالاکی هەبێت
فازیلە محەمەد، داکۆکیکاری مافی مرۆڤ، وتی: کێشەکان بە شەڕ چارەسەر نابن، عەبدوڵا ئۆجالان، هاوشێوەی نیلسۆن ماندێلا، بۆ گەلەکەی خۆی تێدەکۆشێت، بۆ ئازادی خۆی پێویستە چالاکی گەورە لە مەیدانی نێودەوڵەتیدا بەڕێوە بچێت.
-

زیاتر لە ٥٠ ژنی خاوەنکار بەشداری فێستیڤاڵی هەنجیر بوون
بەشداری زیاتر لە ٥٠ ژنی خاوەنکار سێیەمین فێستیڤاڵی هەنجیر لە شارەدێی تەقتەق بەڕێوەچوو، نزیكەی ١٠ هەزار گەشتیار بەشدارییان لە فێستیڤاڵەكەدا كرد.
-

زیندانی نەخۆش مەقبولە ئۆزەر ئازاد کرا
مەقبولە ئۆزەری زیندانی، کە بە نەخۆشی لە زینداندا بوو، دوای کۆتایی هاتنی سزای زیندانیکردنەکەی، ئازاد کرا.
-

یەکێتی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان داوای لێپرسینەوە لە بەئامانجکردنی ڕۆژنامەنووسانی ژن دەکات
یەکێتی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان "NUJ" بەئامانجکردنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین، کە لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کرانە ئامانج شەرمەزار کرد و داوای لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئەو تاوانە دەکات.