زاڵبوون بەسەر ئازارەکانتدا بە هیوا و خەبات: تۆ تەنیا نیت

سارە قاسم، عێراقییەک کە لە بۆردومانەکەی ساڵی ٢٠٠٧ لە بەغدا قاچەکانی لەدەستدا، باسی لە ژیانی خۆی کرد، سارا قاسم، کە بە هیوا و خەبات بەسەر ئازارەکانیدا زاڵ دەبێت، بە ژنان دەڵێت: ئێوە تەنیا نین، هێزێکی گەورە لەناو تۆدا هەیە.

ڕەجا حامید ڕەشید

 

 عێراق- ساڵی ۲۰۰۷ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە بەردەم زانکۆی موستەنسرییە لە بەغدا تەقیەوە، ژیانی سارە قاسم لەگەڵ ئەو ڕووداوەدا گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی بەسەردا هات، ئەو ڕۆژە لەگەڵ هاوڕێکانی دەچووە زانکۆ بۆ کڕینی کەلوپەلی نووسین و ئەمە بەسەریدا هات، ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە سارای بە خاوەن پێداویستی هەمیشەیی بەجێهێشت، ئەژنۆی ڕاستی بە سەختی بریندار بووە، بەهۆی ئەوەی ئەژنۆی لاواز و ئاوساوە، سێ نەشتەرگەری بۆ کراوە، هەروەها دەبوو چارەسەری تیشکی بۆ بکرێت، گوێی ڕاستی تێکچووەو ٧٠٪کەڕ بووە، هەر بۆیە ناچار بوو ئامێری بیستن بەکاربهێنێت.

 

 ڕۆژی تەقینەوەکە

 سارە قاسم بەم قسانە باسی ئەو ڕۆژەی کرد: ئەو بەیانییە، لەگەڵ چەند هاوڕێیەکدا چووینە زانکۆ، تەنها چەند خولەکێک دوای ئەوە تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا، ئەژنۆی ڕاستم بریندار بوو و کەوتمە سەر زەوی، دوای ماوەیەک ئازارەکە زیادی کرد و گوێشم زۆر ئازاری هەبوو، لە ئەنجامدا گوێم چیتر نەیتوانی بیبیستێت، هەرگیز باوەڕم نەدەکرد ڕۆژێک ئامێرێکی بیستن بەکاربهێنم، لەناکاو جیهان بێدەنگ بوو، ئازارێک کە تەنها ئەو کەسەی کە هەیەتی دەزانێت چەندە توندە دەستی پێکرد.

 

 ململانێ لەگەڵ کێشە جەستەیی و دەروونییەکان

 سارە بەم وشانە باسی ئەو ڕۆژە سەختانەی کرد: دوای تەقینەوەکە، ئاسان نەبوو قبوڵ بکەم ئەوەی بەسەرمدا هاتبوو و دەرئەنجامەکانی ئەو شتانە قبوڵ بکەم، لە ڕۆژانی یەکەمدا جگە لە ئازاری جەستەیی بە پڕۆسەیەکی سەختی دەروونیدا تێپەڕیم، هەموو شەوێک بە کابوسەوە لە خەو هەڵسام، بەردەوام لە خۆمم دەپرسی: بۆچی؟ بۆچی لەوێ بووم؟ چۆن ژیانم دەژیم دوای ئەوەی بەسەرمدا هات؟

 

 سارە باسی لەوە کرد کە گەڕانەوە بۆ زانکۆ و تەواوکردنی خوێندنی ئاسان نەبووە، و پرۆسەکەی بەم شێوەیە باس کرد: کاتێک بیرم لە گەڕانەوە بۆ شوێنی ڕووداوەکە کرد، هەستم بە ئازارێکی دڵتەنگی دەکرد، بەڵام نەمدەویست دەستبەردار ببم، وتم ئەگەر پاشەکشە بکەم، ئەوانەی گیانیان لەدەستدابوو بە تەنیا جێدەهێڵم، بۆیە بڕیارمدا بگەڕێمەوە، لەگەڵ هاوڕێ و ناسیاوەکانم قسەم دەکرد، هەستەکانیان بۆ دەردەبڕیم، ئەمە گەورەترین پاڵپشتی بوو بۆ من، دوای ماوەیەک فێربووم ڕووبەڕووی ترسەکانم ببمەوە.

 

 پڕۆسەیەکی درێژخایەن و سەخت

  بۆ ماوەیەکی زۆر نەشتەرگەری زۆری بۆ کراوە، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی عێراق، سارە بەم شێوەیە باسی پرۆسەی چاکبوونەوەی کرد: هەموو نەشتەرگەرییەک هیوایەک بوو بۆ چاکبوونەوە بۆ من، بەڵام ئەوەندەی ئازاری جەستەیی، ماندوێتی دەروونی هەبوو تووشی کێشە بووم، هەمیشە پرسیارم دەکرد ئایا هەرگیز دەتوانم بگەڕێمەوە بۆ ژیانی کۆنم، نەخۆشخانەکان پڕ بوون، دامەزراوە پزیشکییەکان کەم بوون، پزیشکەکان بە کۆمەڵ وڵاتیان بەجێدەهێشت، چارەسەرکردنەکە زۆر قورس بوو، بۆ من بەهای ئەو شتانەی کە پێشتر بە بێ بایەخم زانیبوو زۆربوو، بینیم کە هێز لە چاکبوونەوەدایە.

 

 خانەنشینی پێشوەختە و ژیانێکی نوێ

 سارە لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا بە هۆی کێشەی تەندروستی زوو ڕەوانەی ماڵەوە کرا، ئەمەش لێدانێکی گەورە بوو بۆ سارا، ئەو دەڵێت لە کارەکەم دەرکرام، یەکێک بوو لە سەختترین کاتەکانی ژیانم، چونکە چیتر چانسی هەڵبژاردنم نەبوو، لەو ڕۆژە تاریکەدا شتێکی ترم لێ وەرگیرا، توڕە بووم، دڵتەنگ بووم، هەندێکجاریش بێهیوا بووم، بەڵام وازم نەهێنا، لەگەڵ کەسانی وەک خۆم قسەم دەکرد، خۆم تەرخان کرد بۆ نووسین و کاری خۆبەخشی، بوون بە خاوەن پێداویستی تایبەت کۆتایی ژیان نییە، دەستم کرد بە یاریکردن، وەرزش، ئامانجی نوێم دانا، بیر لە پڕۆژەی نوێ کردەوە.

 

خەبات بۆ مافەکانی ژنان

 سارە لە ئێستادا لە ڕێکخراوێکی مافی ژنان کاردەکات وتی: بە کارکردن لە ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنیدا، باشتر تێگەیشتم کە ئەم ڕێکخراوانە چۆن دەتوانن پاڵپشتی ئەو ژنانە بکەن کە تووشی زەبر و زەنگ بوون، ژنان ڕووبەڕووی شەڕ و توندوتیژی و کێشەی ئابووری و تەندروستی دەبنەوە، بەڵام دەبێت بە سیستمێک پشتیوانی ژنان بکەین بۆ ئەوەی هێزیان بۆ بگەڕێتەوە، ئەوەی بەسەرمدا هات، وای لێکردم بە قووڵی لە مافەکانی ژنان تێبگەم، بەتایبەتی باشتر لەو سەختییانە تێگەیشتم کە ژنان لە ڕووی تەندروستی و پاڵپشتی تەندروستی دەروونییەوە تووشی دەبن، تەنها ئەزموونێکی کەسی نییە، هەروەها ئەو نایەکسانییانە نیشان دەدات کە ژنان تووشی دەبن.

 

 پەیامێک بۆ ژنانی عێراق

 سارە پەیامێکی هەیە بۆ هەموو ئەو ژنانە عێراقیانەی ڕووبەڕووی سەختی دەبنەوە: ئێوە تەنیا نین، هێزێکی گەورە لەناو ئێوەدا هەیە، ڕەنگە ژیان لە هەندێک کاتدا سەخت و دڕندە بێت، ڕەنگە بارودۆخەکان بەرەو شەڕێکمان ببەن کە ئێمە نامانەوێت، بەڵام من باوەڕم وایە لە دڵی هەموو ژنێکی عێراقیدا هێزێکی خۆڕاگری هەیە، ئازار بەشێکە لە پرۆسەی چاکبوونەوە و هەموومان مافی چاکبوونەوەمان هەیە.