
ڕۆژنامەنووسێکی میسری خەڵاتی باشترینی بۆ فیلمی "ژنانی نیل" بەدەستهێنا
ئەمیرە سەید، ڕۆژنامەنووسی میسری خەڵاتی باشترینی وەرگرت وەک ڕێزلێنانێک بۆ کورتە فیلمە دیکۆمێنتارییەکەی بە ناوی "ژنانی نیل".
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

ئەمیرە سەید، ڕۆژنامەنووسی میسری خەڵاتی باشترینی وەرگرت وەک ڕێزلێنانێک بۆ کورتە فیلمە دیکۆمێنتارییەکەی بە ناوی "ژنانی نیل".

هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی تەندروستی، کۆمەڵەی نەخۆشییەکانی هەناسەدانی جەزائیر کۆبوونەوەیەکی تایبەتی سەبارەت بە تەندروستی دایکان و منداڵەکان ڕێکخست، کە تیایدا باس لە نەخۆشییەکان و کاریگەرییە تەندروستییەکانی جگەرەکێشان کرا.

ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا، کوشتنی دوو ژن لە مەنبەجی داگیرکراوی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئیدانە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە کوشتن بەبیانووی شەرەف لە قێزەونترین تاوانەکانی توندوتیژی و بەرهەمی عەقڵیەتی پیاوسالاری باڵادەست و کولتووری جیاکاریی ڕەگەزییە.

خێزان یەکێکە لەو دامەزراوانەی کە ژنان دەبێت تێیدا شەڕ بکەن دژی کەلتووری دەستدرێژی سێکسی،بۆ سەرکەوتن دەبێت تێگەیشتنێکی فەلسەفی گشتگیریان هەبێت.

ژنان لە دووری چەندین کیلۆمەترەوە بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵ و ڕێپێوانی ٤ی نیسان کۆبوونەوە و جەختیان لەوە کردەوە کە لایەنی دانوستانکار بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، و داوای ئازادکردنی دەستبەجێی جەستەیییان کردووە.

نهتهوه یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، زیاتر له دوو ملیۆن و ١٠٠ ههزار كهس جارێكی دیكه لە کەرتی غەززە گهمارۆ دراون و داوای دهستپێكردنهوهی ئاگربهست له كهرتی غەززە دهكهن.

نێرگس محەمەدی، داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ پەیامێکی پشتیوانی بۆ وریشە مورادی نارد کە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە و وتی: وەستانەوە لەدژی سزای لە سێدارەدان ئەرکی هەمووانە و دەبێتە ئامڕازێکی نوێی سەرکەوتن.

ژنانی گەنج لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە دروشمی "کات کاتی پێشەنگایەتییە" هەڵمەتێکیان دەستپێکرد بۆ بەرزڕاگرتنی بانگەوازی مێژوویی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

لە شاری کەرکوک فێستیڤاڵی هۆزەکان بەڕێوە چوو، کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو تێیدا دەیان پارچە جلوبەرگی ڕازاوەی ژنان و کولتووری کوردی نمایش کرا.

لێژنەی هەماهەنگی بەرخۆدانی فاشر دووپاتی کردەوە کە منداڵانی شارەکە بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن و مەترسی برسێتییان لەسەرە، هاوکات بەهۆی ئەو گەمارۆیەی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بەسەر شارەکەدا سەپێنراوە، تەنانەت ئاوی خاوێنی خواردنەوەشیان لێ زەوت دەکرێت.

شاندێک بە بۆ یەکەمجار لە نەمساوە گەیشتووەتە هەرێمەکە بەردەوامە لە سەردانەکانی بۆ کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا، کۆمیتەی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئەنجومەنی ژنانی سووریا بۆ زانینی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دوایین دیداردا وتوویەتی: سۆسیالیستبوون بە مانای کۆمەڵایەتیبوون دێت، کۆمەڵایەتیبوونیش بە مانای هەنگاونانە لەگەڵ گەلدا، کارکردنە لەگەڵ گەلدا، من یەکێکم لەو جۆرە کەسانەی لە هەموو جێگەیەک خۆم بە ڕێکخستن دەکەم.

لەگەڵ چەندین ئاڵەنگاریی وەک ئاژاوەی سیاسی، خراپبوونی باری ژنان، سنووردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین، ژنانی عێراقی هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن بۆ بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و یەکسانی و گەشەپێدان لە وڵاتدا.

لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی فڕۆکەکانی ئەمریکا بۆ سەر سەنعاو سەعدە لە باکووری یەمەن، ٦ هاوڵاتی مەدەنی کوژران و ٣٢ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ژنانی سودان کە بەهۆی ململانێکانەوە ناچار بوون لە خەرتومی پایتەخت هەڵبێن، بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە پێشوازی لە هەواڵی گەڕانەوەی پایتەخت لە هێزەکانی پشتیوانی خێرا دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاكرێ بڵاویکردەوە، ڕۆژی ڕابردوو ژنێکی دانیشتووی شارەدیی ڕۆڤیان لەلایەن هاوژینەكەیەوە كوژرا، لە دوای ئەنجامدانی تاوانەكە تۆمەتبار خۆی ڕادەستی بنكەی پۆلیسی ڕوڤیا كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، کەسێک دەستگیرکراوە، کە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕیکلامی کردووە گوایه ژنان دادەمەزرێنێت، داوای وێنە و زانیاری کەسیی و پارەی لە سەدان ژن کردووە.

ژنانی کورد لە تەواوی پارچەکانی کوردستان، بەشداری لە رۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دەکەن، ژنان دەڵێن: ئێمە خۆمان بە قەرزاری ڕێبەرێک دەزانین، کە ژنانی لە فکرێکی داخراو ڕزگارکرد.

پارێزەری پەخشان عەزیزی ڕایگەیاند، لەلایەن دادگای ئێرانەوە دووبارە داواكاری بۆ دادگاییکردنەوەی پەخشان عەزیزی بۆ جاری دووەم ڕەتکرایەوە، دادگا بەرگریکردنی پارێزەرەکانی پەخشان عەزیزی بە “نابەجێ” ناوبردووە بۆیە داواكەی ڕەتكردووەتەوە.

لە تاوانێکی نوێدا ڕۆژنامەنووس ئیسلام میقداد و منداڵەکەی لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە کوژران.