ڕۆژانە
-

هاواری چالاکوانێکی خەڵکی مۆریتانیا: دەبێت دەستدرێژی و توندوتیژی دژی ژنان بوەستێت
سیهام حەمادی، چالاکوانی یاسایی، ڕایگەیاند کە تەنها لە مۆریتانیا لەمساڵدا ٣٦٦ حاڵەتی دەستدرێژی تۆمار کراوە و داوای لە حکومەت کرد ڕێگری لەو کەیسانە بکات.
-

یەپەژە: پێویستە تێکۆشان فراوانتر بکەین و لە هەموو شوێنێک بڵاوی بکەینەوە
فەرماندەیی گشتیی یەپەژە ڕایگەیاند: پێویستە تێکۆشان زیاد بکەین و لە هەموو شوێنێک بڵاوی بکەینەوە، کاتی ئەوە هاتووە ئەم هێرشانەی کۆماری تورکی فاشیست ڕابگرین و لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکەین.
-

سندوقی دیکە بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دانران
لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، لە دوو شوێنی دیکە بۆ وەرگرتنی هاوکارییەکان سندوق دانران.
-

"بە پاڵپشتی برینەکانمان دادەپۆشین"
پێداویستییەکانی ئەو ژنان و منداڵانەی کە لە شەهباوە کۆچیان کردووە، بە هەڵمەتی هاوکاری کە لەلایەن دامەزراوەی ژنانی ئازادی سووریاوە دەستیپێکردووە، دابین دەکرێت، ڤەژین محەمەد، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی دامەزراوەکە دەڵێت: پێکەوە برینەکانمان دادەپۆشین.
-

ژنانی کۆبانێ: هەڕەشەکانی داگیرکاری تورکیا بەرخۆدانمان ناشکێنن
دوای هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شاری کۆبانێ، ژنانی ئەو شارە هێرش و پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد و وتیان: ناتوانن بە هەڕەشە بمانترسێنن و بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ بەرگری لە شاری بەرخۆدان دەکەین.
-

ڕۆژنامەنووس دیلان عوسمان: هێرشەکانی سەر مەنبج لەسەر بنەمای ئیرادەی ئازاد بووە - چاوپێکەوتن
ڕۆژنامەنووس دیلان عوسمان کە سات بە سات بەدواداچوون بۆ هێرشەکانی سەر مەنبج و بەرخۆدانی خەباتکاران بوو، ڕایگەیاند، بەرخۆدان و ڕۆحی خۆبەختکردنی ئازادیخوازان کە لە مەنبج خەباتیان کرد، لاپەڕەیەکی نوێی لە مێژوودا کردەوە.
-

ئێشکگری سنووری نوسێبین-قامیشلۆ لە ڕۆژی سێیەمدایە
چالاکیی ئێشکگری دژ بە هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە سنووری نوسێبین- قامیشلۆ دەستی پێکردووە و لە ڕۆژی سێیەمدا بە دروشمی بەرخۆدان بەردەوامە.
-

لە پایتەختی دانیمارک، هێرشەکان بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار کرا
لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار کرا.
-

مانگرتنی گشتی دژی کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیا لە مەنبج
خەڵکی مەنبج لە دژی کردەوەی تاڵان و دزی و کوشتن و ڕفاندن لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستیان بە مانگرتنی گشتی کرد.
-

لە کریت کەشتییەکی کۆچبەران ژێرئاو کەوت و ٥ کەس گیانیان لەدەستدا
کەشتییەک کە ٨٠ کۆچبەری تێدابوو لە کەناراوەکانی گاڤدا لە باشووری کریت ژێرئاو کەوت.
-

حزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە برۆکسل کۆبوونەوە
بە پێی هەواڵێکی وەرگیراو لە ئاژانسی هەواڵی "ANF" ، لە کۆبوونەوەیەکی گرنگدا لە بروکسلی پایتەختی بەلجیکا، نوێنەرانی حزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی هەنووکەیی ناوچەکە و داهاتووی گەلی کورد.
-

"پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێوشوێنی گونجاو لە دژی تاڵیبان بگرێتەبەر"
وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ مافەکانی مرۆڤ و کاروباری ژنان لە ئەفغانستان دەڵێن: پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێوشوێنی گونجاو لە دژی تاڵیبان بگرێتەبەر.
-

لە ماوەی یەک ڕۆژدا هێزەکانی ئیسرائیل دوو کۆمەڵکوژییان ئەنجامداو ٥٥ کەس کوژران
سەرەڕای چڕبوونەوەی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، بەڵام ژمارەی قوربانیانی جەنگ بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.
-

گۆرانیبێژێکی ئێرانی بەهۆی کۆنسێرتێکی یوتیوبەوە دەستگیرکرا
دەسەڵاتدارانی ئێران گۆرانیبێژێکیان دەستگیر کرد، دوای ئەوەی لە کلیپێکی ڤیدیۆیی بە بێ حیجاب گۆرانی وتووە، ئەمەش کاردانەوەی چالاکوانانی لێکەوتەوە.
-

خۆبەڕێوەبەری بۆ جیهان: با پێکەوە شکۆی مرۆڤایەتی و کۆبانێ بپارێزین
خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی فورات هۆشداری لە بارەی دۆخی کۆبانێوە دەدات و ڕایگەیاند، "هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ لێرە شکستی هێنا و ئەردۆغانی فاشیستی لەناوبرد. بۆیە هەڕەشەکانی سەر کۆبانێ لە کارنامەی داگیرکاری دایە و کات کاتی پاراستنی کۆبانێیە".
-

ئەو زیندانییە نەخۆشەی کە ئازادکردنی دواخرا: چیتر ناتوانم لە بارودۆخی زینداندا بژیم
بەسرا ئەرۆڵ، زیندانی نەخۆش کە بە بڕیاری دەستەی سەرپەرشتیاری و کارگێڕی ئازادکردنی بۆ ماوەی ساڵێک دواخرا، ئاماژەی بەوەدا کە کێشە تەندروستییەکانی زیادی کردووە چیتر ناتوانێت لە بارودۆخی زینداندا بژی.
-

لە یەمەن کێشەی ئاسایش و ڕێگاوبانەکان کاریگەری لەسەر ژیانی ژنان هەیە
ژنانی چالاکوانی یەمەن ڕایانگەیاند، بۆ ئەوەی کێشەی گواستنەوە بە شێوەیەکی سەربەخۆ کەم بکرێتەوە، پێویستە ڕێگاوبانەکان باشتر بکرێت، گرنگە ژنان دەستیان بە خوێندن و هەلی کار بگات بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵاواردن و هەژاری.
-

دووجار بە کۆچبەری ژیاوە: هەمیشە لە تێکۆشاندا دەبین
شێرین ئەحمەد، خەڵکی عەفرین کە بۆ جاری دووەم بەهۆی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە کۆچی کردووە وتی: هەمیشە لە تێکۆشاندا دەبین.
-

هەزاران کەس لە مەراسیمی پرسەی ٥ شەهید لە قامیشلۆ بەشدار بوون
لە قامیشلۆ بە بەشداریی هەزاران کەس، مەراسیمێکی بەکۆمەڵ بۆ ڕێزلێنان و بەخاکسپاردنی ٥ شەهیدی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ-ژنان بەڕێوەچوو.
-

"٥٨%ی نەخۆشخانەکانی سووریا لەکار کەوتوون"
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، لە ئێستادا سووریا پێویستییەکی زۆری بە هاوکاری تەندروستی هەیە و ٥٨%ی نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە بەهۆی نەبوونی پێداویستی پزیشکییەوە لەکارکەوتوون.