ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 262 لە 1.030

22 حوزەیران 2025

  1. وۆرکشۆپێکی گفتوگۆ بۆ تاوتوێکردنی ئاڵەنگاری و هەلەکان بۆ ژنانی عێراق بەڕێوەچوو

    وۆرکشۆپێکی گفتوگۆ بۆ تاوتوێکردنی ئاڵەنگاری و هەلەکان بۆ ژنانی عێراق بەڕێوەچوو

    بەشداربووانی وۆرکشۆپی گفتوگۆ کە لەلایەن ڕێکخراوی قەهرەمانە ڕێکخرابوو، جەختیان لە قووڵایی ئیرادەی ژنان کردەوە بۆ دووپاتکردنەوەی مافەکانیان، بەهێزکردنی ڕاستەقینە لە هۆشیاری و گەشەسەندنی هزریەوە دەست پێدەکات، لە ڕێگەی کاری دامەزراوەیی و هاوپشتی کۆمەڵایەتیی.

  2. فێستیڤاڵی ژنانی زیلان بەڕێوەچوو

    فێستیڤاڵی ژنانی زیلان بەڕێوەچوو

    فێستیڤاڵی ژنانی زیلان ئەمساڵ بۆ نۆزدەیەمین جار لە شاری لیڤەرکوزنی ئەڵمانیا بە دروشمی "بە ژن، ژیان، ئازادی دەستکەوتەکانی ژنان بپارێزە" بەڕێوەچوو. فێستیڤاڵەکە تایبەت بوو بەو ژنانەی لە خەباتی ئازادیدا گیانیان لەدەستدا.

21 حوزەیران 2025

  1. کۆنگرەی ستار: خەباتی ژنان کلیلی ئازادیی و دیموکراسی و یەکڕیزییە

    کۆنگرەی ستار: خەباتی ژنان کلیلی ئازادیی و دیموکراسی و یەکڕیزییە

    کۆنگرەی ستار پەیامێکی ئاڕاستەی سێیەمین کۆنفرانسی پلاتفۆرمی ژنانی کورد لە ئامەد کرد و ڕایگەیاند، دەبێت یەکێتی نەتەوەیی لەژێر سەرکردایەتی ژناندا بونیاد بنرێت، خەباتی ژنان کلیلی ئازادیی و دیموکراسی و یەکڕیزییە.

  2. شیرین عەبادی: دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ پاساوێکە بۆ سەرکوتکردنی سیستماتیکی

    شیرین عەبادی: دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ پاساوێکە بۆ سەرکوتکردنی سیستماتیکی

    شیرین عەبادی، چالاکوان دەستگیرکردنی دەیان هاوڵاتی ئێرانی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل بە بەشێک لە سەرکوتکردنی دەسەڵاتداران بۆ سەر هاوڵاتیان پێناسەکرد، هۆشداریشیدا لەوەی هاوڵاتییان دەکەنە قوربانی بۆ شاردنەوەی شکستەکانیان.

  3. کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە کارەساتی مرۆیی لە دارفور و کۆردۆفان دەدات

    کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە کارەساتی مرۆیی لە دارفور و کۆردۆفان دەدات

    کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان زەنگی ئاگادارکردنەوەی لەبارەی تێکچوونی دۆخی مرۆیی لە سودان لێدا، ئەوەش دوای ڕاپۆرتە ترسناکەکان سەبارەت بە پێشێلکارییە قورسەکان دژی هاوڵاتیانی مەدەنی لە باکووری دارفور و کۆردۆفان.

  4. یونیسێف: وشکەساڵی دروستکراوی مرۆڤ هەڕەشەی مردن لە منداڵانی غەززە دەکات

    یونیسێف: وشکەساڵی دروستکراوی مرۆڤ هەڕەشەی مردن لە منداڵانی غەززە دەکات

    یونیسێف ڕایگەیاند کە کەرتی غەززە تووشی قەیرانی کەم ئاوی خواردنەوە بووە، کە بەهۆی دەستێوەردانی مرۆڤەوە دروست بووە لە نێوان داڕمانی بەرفراوانی تۆڕەکانی ئاودا، هۆشداری داوە ئەگەر ئەو بارودۆخانە بەردەوام بن، ئەوا ژیانی منداڵان دەکەوێتە مەترسییەوە.

  5. ئازادکردنی نورجان ئاسڵان دواخرا

    ئازادکردنی نورجان ئاسڵان دواخرا

    وێڕای ئەوەی کاتی ئازادکردنی نورجان ئاسڵان لە زیندانی ژنانی ئەرزنجان تێپەڕیوە، بەڵام بە پاساوی بێ بنەما ئازاد ناکرێت و ئازادکردنەکەی بۆ سێ مانگی تر دواخرا.

  6. دوای دەستگیرکردنەکان هۆشدارییەکان لە پەرەسەندنی شەپۆلێکی لەسیدارەدان لە ئێران دەدرێت

    دوای دەستگیرکردنەکان هۆشدارییەکان لە پەرەسەندنی شەپۆلێکی لەسیدارەدان لە ئێران دەدرێت

    ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشداریدا لە زیادبوونی بەرچاوی مەترسی لەسێدارەدان و ئەشکەنجەدانی ئارەزوومەندانە لە ئێران، ئەمەش دوای هەڵمەتی دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ کە ئەو کەسانەی تۆمەتبارن بە "هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل" کردە ئامانج.

  7. لە نەبوونی یاسا و پشێوی چەک لە سووریا کێ باجەکەی دەدات؟

    لە نەبوونی یاسا و پشێوی چەک لە سووریا کێ باجەکەی دەدات؟

    لە نێوان پەرەسەندنی ئاژاوەی ئاسایشی و بڵاوبوونەوەی چەکی هەڕەمەکی، تەرمی ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵان بە فڕێدراوی لە کەناری ڕێگا لە گوندەکانی شاری سوەیدا دۆزرایەوە، ئەمەش لە ڕووداوێکی نهێنیدا کە تیشک دەخاتەسەر خراپتربوونی ئاڵەنگاریە ئاسایشییەکانی ناوچەکە.

  8. لە تەقتەق فێستیڤاڵی ساڵانە بە بەشداری بەرچاوی ژنان بەڕێوەچوو

    لە تەقتەق فێستیڤاڵی ساڵانە بە بەشداری بەرچاوی ژنان بەڕێوەچوو

    لە شارۆچكەی تەقتەق فێستیڤاڵی ساڵانە لە پاركی گوڵی مەهناز بەڕێوەچوو كەتیایدا چەندین ژن بەشداریان كرد بۆ ساغكردنەوەی كەلوپەلەكانیان، ئاماژە بەوەکرا کە پێویستە ژنان بەردەوام بن لەكاری تایبەت بەخۆیان و بژیوی ژیانی خۆیان پەیدا بكەن.

  9. پەیامی ژنانی ئەفغانستان بۆ ژنانی ئێران: لە برینە هاوبەشەکانمانەوە خەونی ئازادی بەدیدێنین

    پەیامی ژنانی ئەفغانستان بۆ ژنانی ئێران: لە برینە هاوبەشەکانمانەوە خەونی ئازادی بەدیدێنین

    سێ چالاکوانی ئەفغانی لە نامەیەکی کراوەدا کە ئاراستەی ژنانی ئێرانیان کردووە، هاوسۆزی خۆیان دەربڕی و وتیان: لەبیرتان نەچێت شانی خوشکە ئەفغانییە بریندارەکانتان لە تەنیشتتانەوە دەوەستن، چونکە ئێمە واتای ئازارەکان دەزانین.

  10. سەرهەڵدانی جیاکاری ڕەگەزی لە شوێنی گشتی لە سووریا نیگەرانی لێکەوتووەتەوە

    سەرهەڵدانی جیاکاری ڕەگەزی لە شوێنی گشتی لە سووریا نیگەرانی لێکەوتووەتەوە

    جیاکاری لە شوێنی بەردەست بۆ ژنان لە کایەی گشتی سووریادا زیاد دەبن و ئەمەش کاریگەری لەسەر وردەکارییەکانی ژیانی ڕۆژانە لە دامەزراوەکاندا هەیە، ڕەوتێکی کۆنەپەرستانە ئاشکرا دەکات، بناغەکانی یەکسانی دەکاتە ئامانج کە ژنان بە دەیان ساڵە خەباتیان بۆ کردووە.

20 حوزەیران 2025

  1. ڕاپۆرت: بارودۆخی منداڵانی غەززە لە نێو شەڕی بەردەوامدا خراپترینە

    ڕاپۆرت: بارودۆخی منداڵانی غەززە لە نێو شەڕی بەردەوامدا خراپترینە

    ڕاپۆرتێکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای دەکات کە ئاستی توندوتیژی بەرامبەر بە منداڵان گەیشتووەتە ئاستێکی بێ وێنە، ئەوەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە دۆخی منداڵان لە غەززە خراپترینە لە ژێر ڕۆشنایی ئەو شەڕەی کە لە لایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە بەڕێوەدەچێت.