پەیامی ژنانی ئەفغانستان بۆ ژنانی ئێران: لە برینە هاوبەشەکانمانەوە خەونی ئازادی بەدیدێنین
سێ چالاکوانی ئەفغانی لە نامەیەکی کراوەدا کە ئاراستەی ژنانی ئێرانیان کردووە، هاوسۆزی خۆیان دەربڕی و وتیان: لەبیرتان نەچێت شانی خوشکە ئەفغانییە بریندارەکانتان لە تەنیشتتانەوە دەوەستن، چونکە ئێمە واتای ئازارەکان دەزانین.

ناوەندی هەواڵ
سائمە سوڵتانی، هێلین فەرمان و مژدا مهرگان، سێ چالاکوانی ئەفغانی، لە نامەیەکی کراوەدا کە ئاراستەی ژنانی ئێرانیان کردووە جەختیان لەوە کردەوە کە ڕووخانی ڕژێمی ئێران دەبێت لە ڕێگەی خەباتی ژنان و هێزەکانی بەرخۆدانی کۆمەڵگەوە بێتە ئاراوە، ئەزموونی ئەفغانستانیان وەک بەڵگەیەک هێنایەوە کە دەستێوەردانەکانی سەربازیی ڕۆژاوا ئازادییان نەهێناوە، بەڵکو لە جیاتی ئەوە ستەمکارییان بە شێوەی دیکە گەڕاندووەتەوە.
لە نامەکەدا هاتووە: پەشیمانین لە نوسینی ئەم نامەیە لە ڕۆژێکی وادا، لە سەردەمی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادیدا، هیوامان خواستبوو لە ئایندەیەکی نزیکدا بە پەیامێکی پڕ لە خۆشەویستی و شادی و هەیەجان و هیوا پیرۆزبایی سەرکەوتنتان لێبکەین بەسەر دەسەڵاتە ژنکوژەکان، ئاهەنگ بگێڕین بۆ ئەم سەرکەوتنە هاوبەشەی ژنان.
پەشیمانین لە نووسینی ئەم نامەیە بۆ ئێوە، لە کاتێکدا کە دەمی کۆماری ئیسلامی هێمایەکی زیندووی ڕژێمە هارییە ئیسلامییەکانی دژ بە ژنان بە درێژایی مێژوو، بڕیار بوو بە بەرخۆدان و خەباتی نەدۆڕاوتان لە ناو بچێت و بۆ هەتا هەتایە لەسەر نەخشەی دەسەڵاتی گشتی لەم خاکەدا بسڕدرێتەوە.
بە دڵێکی پڕ لە خەم و تووڕەیی، لە ساتێکدا بۆتان دەنووسین کە دەبوو لاپەڕەی حکوومەتی شەرمەزارکەر بگێڕایەوە- حکومەتێک کە ژن دەکوژێت، کرێکاران بە کۆیلە دەکات، گیانی منداڵ دەبات و کورد و خەونی کۆچبەران دەچەوسێنێتەوە- لەسەر دەستی ژن، ئەم دڕندەیی لەسێدارەدان و جیاکارییە نەدەبوو ببێت بە کارتێک لە گەمەی سیاسەتمەدارە ئیمپریالیستەکانی پیاوسالاردا؛ ئەوانەی خۆیان سەرچاوە و دارایی زۆرێک لە ڕژێمە ئیسلامییە ژنکوژەکان بوون لە ئاسیا و ئەفریقا، لە ئێرانەوە تا پارتە جیهادییەکانی ئەفغانستان، لە تاڵیبانەوە تا داعش و قاعیدە. دەبوو لاشەی ڕزیوی کۆماری ئیسلامی لە ژێر هەنگاوە پتەوەکانی ئێوەدا بنێژرایە، نەک بە مووشەکی ئەو کەسانەی کە دەستیان بە خوێنی هەزاران ژن و منداڵ لە فەڵەستین، ئەفغانستان، سووریا، یەمەن، سودان، لوبنان و ئێستا لە ئێران سووربووە. ڕووخانی ئەم دەسەڵاتە دەبوو لاپەڕەیەکی درەوشاوە لە مێژووی خەباتی ئێوەدا بوایە نەک لاپەڕەیەکی نوێ لە تۆماری جیهانی تاوانەکانی ڕژێمە ئیمپریالیستەکاندا.
کۆماری ئیسلامی شایستەی داڕمان بوو لەسەر دەستی ئەو ژنە پێشەنگ و چەقبەستوو و نەبڕاوە، کە تەنیا لەبەر ئەوەی ژن بوون، تامەزرۆی ئازادی بوون، لە زیندانە تاریکەکانی ئەم دەسەڵاتە ڕزیوەدا خەریکی خەسارەت بوون بۆ دەیان ساڵ زیندانی کراون،ئەو ژنانەی کە ملکەچی ئەشکەنجە و زەلیل و هەوڵی سڕینەوە نەبوون، بەڵکو بەرز ڕاوەستاون و بە کەرامەت و هێزەوە وەڵامی زەلیلی ئەم دەسەڵاتەیان دەدایەوە.
ئەم داڕمانە دەبوو دەرئەنجامی حەقی زەینەب جەلالیان بوایە کە نزیکەی بیست ساڵ لە خانەکانی مردنێکی هێواشدا بەسەر برد، بەبێ ئەوەی یەک سات لە بنەماکانی پاشەکشە بکات، دەبوو شەرەفی سەرکەوتن زیاتر شایستەی سێپیدە قولیان، لەیلا حوسێن زادە، سێپیدە ڕەشنۆ، شەریفە محەمەدی، وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی، گۆڵڕۆخ ئیرایی و هەزاران ژنی بێناو، کە لە کردار و باوەڕدا ناسراون، بە خۆڕاگری و دڵە گەرم و گوڕەکانیان، بناغەکانی ئەم گەندەڵکارەیان تیرۆر دەکرد، ڕژێمێک بەبێ پێویستی بە چەک، مووشەک، یان زرێپۆش، دەبوو کۆتایی ئەم دەسەڵاتە دەنگدانەوەی هاوار و گریانی ژنێک بوایە کە لە ناخی شانەکانەوە، لە ناو مەینەتی و لە قوڵایی چینە تاڵانکراوەکانەوە سەرهەڵدەدا و ئاڵای بەرخۆدان و کەرامەت بەرز دەکردەوە.
بەڵێ، دەبوو کۆماری ئیسلامی هەڵبوەشێتەوە، بەڵام نەک بە دەستی ئەو دەسەڵاتە خوێناویانەی کە زیاتر لە بیست ساڵ لەمەوبەر لەژێر دروشمی ناڕاستی دیموکراتی، ڕزگاری ژنان، مافی مرۆڤ و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هاتنە ئەفغانستان، بۆ ماوەی دوو دەیە ژن هەرگیز هیچ ئازادییەکی بەدەست نەهێنا، بەڵکو لە کۆتاییدا جارێکی دیکە ملکەچی ڕژێمی تاڵیبان بوون، بە خۆبەدەستدانی تەواو لە هەمان ئەو ڕژێمانەی کە بانگەشەی بەرگریکردنیان لێدەکرد، تەنها بۆ ئەوەی هەموو مافە مرۆییەکانیان بە بێ بەزەییانە لە پێ بخرێن.
مێژووی زەبربەخشی ژنانی ئەفغانستان بەڵگەی زیندووە بۆ ڕاستی ڕزگاری ژن، نەک لە مووشەکەکانی سەرمایەدار و کۆلۆنیالیستەکانی پیاو، بەپێچەوانەوە ئەم چەکانە هەمیشە کەرەستەی یاسادان بە کۆلۆنیالیزم و جینۆساید و تاڵانکردن و وێرانکردنی ماڵەکان و برسیکردنی هەژاران و ملکەچکردنی ژنان بۆ بازنەی هەژاری، شەڕ و داگیرکاری و ئاوارەبوون و دووبارە بەرهەمهێنانەوەی توندوتیژی و ستەم و کۆنترۆڵکردن بوون.
سروشتی ئەم کوشتارە کۆمەڵگەییە شێتانە هیچ پەیوەندییەکی بە بەرگریکردن لە خاکی ئیسرائیل و ئەمریکاوە نییە، نە هەوڵی ئازادکردنی ژنان لە ئێراندا نییە، نە نوێنەرایەتی بەرگرییەکی ڕاستەقینەی گەلی ئێران لە لایەن خودی ڕژێمی ئێرانەوە ناکەن، ئەوەی ئێمە شاهیدی دەبین، نمایشێکی ترسناکە لە باڵادەستی پیاوانی برسی دەسەڵات کە وەک پیشەسازی و وەبەرهێنانێک مامەڵە لەگەڵ شەڕ دەکەن، گرنگی بە دڵۆپێک خوێن یان ژیانێکی لەدەستچوو نادەن.
ئەم کۆمەڵکوژییانە شەڕی هەڕەمەکی نین، بەڵکو بەشێکن لە پلانێکی سیستماتیک و بە ئەنقەست لەلایەن سیستەمی سەرمایەدارییەوە، کە چەرخی قازانج و کەڵەکەکردنی سامان لە ڕێگەی بازرگانی چەک و بڵاوبوونەوەی شەڕەکانەوە، بۆ بەرژەوەندی چینێکی دەسەڵاتداری بچووک بەڵام جیهانی دەبات، ئەم پلانە بە قازانج و کۆنتڕۆڵکردنی جوگرافیا و سیاسەت ڕازی نییە، بەڵکو بە دوای چەقاندنی تەڤگەری ژنانی کۆمەڵگەکان و ناڕەزایەتییەکانی چینی کرێکار، هەموو ڕاپەڕینەکانە کە گروپە پەراوێزخراوەکان پێشەنگایەتی دەکەن، بۆ ئەوەی هەژموونی خۆی قووڵتر بکاتەوە، بە زۆرتر و بۆ ماوەیەکی درێژتر کۆنترۆڵی خۆی بسەپێنێت.
ئێمە دەزانین کە ئێوە بە ڕۆژ و شەوی سەختدا تێدەپەڕن، دەزانین دڵتان پڕە لە توڕەیی و خەم و هاوار و ئازار، ئێمە زۆر باش دەزانین کە چەندە بە ئازارە ستەمکارێک بکەوێتە دەستی ستەمکارێکی دیکە، دوای زیاتر لە چل ساڵ قوربانیدان، کە تێیدا گیان و سامان و ماڵ و ئاسوودەیی خۆتان لە پێناو خەباتدا بەخشی، ئێمەی ژنانی ئەفغانستان زۆر باش لەم ئازارە تێدەگەین.
بەڵام لەناو ئەم دڕندەییەدا لەبیرتان نەچێت کە شانی بریندار و چەسپاوی خوشکە ئەفغانییەکانتان لە تەنیشتتان وەستاون، ئێمە مانای ئازار دەزانین؛ ئێمە لە دەربەدەری و ئاوارەبووندا ژیاوین و لەگەڵ هەر ڕاپەڕینێکتان دڵمان بەهێزتر لێدەدات.
لە ناو ئەم نمایشە سەرکوتگەرانەدا لە لایەن سێ هێمای دەسەڵاتی پیاوانەوە: خامنەیی، ناتانیاهۆ، ترامپ، لەبیرتان نەچێت کە ئێوە تەنیا نین. دڵ و دەستمان لەگەڵ ئێوەیە، ئێمەی ژن، جارێکی تر هەست دەکەین ئەو خاکەی کە تێیدا نیشتمانمان نییە، لێمان دەدزرێت، جارێکی دیکە بۆردوومان دەکرێت، زیاتر پاڵیان پێدەنرێت بۆ کۆچکردن، جارێکی دیکە دەڕوخێنرێت و لە چوارگۆشەی یەکەمدا دادەنرێتەوە، بەڵام ئێمە خۆمان بەدەستەوە نایەین و ئەمە قبوڵ ناکەین، ئێمە پێکەوە، یەکگرتووتر و برادەرتر لە جاران لەسەر ڕێگاکە بەردەوام دەبین، چونکە ئەوەی ئێمە یەکدەخات تەنها ئازار نییە، بەڵکو خەونی ئازادی خۆیەتیە، ئێمە بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی نەوەکانی داهاتووی ژنان و گروپە پەراوێزخراوەکان، لە هەردوو دیوی سنوورەکە، ناچار نەبن لە نێوان مانەوە و مردندا یەکێکیان هەڵبژێرن، یان دەستبەرداری ژیان بن و هەموو جارێک لە سفرەوە دەست پێبکەن، بەڵێ بەردەوام دەبین ئەگەر تەنها یەک ڕۆژی خەبات و مانەوەمان مابێت، لە کۆتاییدا ئێمە سەرکەوتووین لەم شەڕەدا، تەنانەت ئەگەر ڕۆحمان لێ بسەنرێتەوە