
نزیكەی ١٦ هەزار كەس لە كامپی هۆلەوە گەڕێندراونەتەوە عێراق
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، تاوەکو ئێستا نزیکەی ١٦ هەزار هاوڵاتیی عێراقی بە ٢٨ کاروان لە کامپی هۆلەوە گەڕێندراونەتەوە عێراق.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، تاوەکو ئێستا نزیکەی ١٦ هەزار هاوڵاتیی عێراقی بە ٢٨ کاروان لە کامپی هۆلەوە گەڕێندراونەتەوە عێراق.

ڕاپۆرتێک کە لەلایەن بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڵاوکراوەتەوە پشتڕاستی دەکاتەوە کە پیسبوونی ژینگە ساڵانە دەبێتە هۆی مردنی نزیکەی ٩ ملیۆن کەس، لەگەڵ زیادبوونی ٦٦%ی مردنە پەیوەندیدارەکان لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا.

مای ساتۆ، ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، نیگەرانی قووڵی دەربڕی سەبارەت بە تێکچوونی بارودۆخی زیندانیانی سیاسی کە لە دوای بۆردوومانی زیندانی ئێڤین لەلایەن ئیسرائیلەوە.

لە چالاکییەکی دەگمەنی ناڕەزایەتیدا، ژنانی بەلوچ وەڵامی کوشتنی لالی بامرییان دایەوە کە لە هێرشێکی سەربازیدا بۆ سەر گوندی جونیچ کرایە ئامانج.

ڕێکخراوی دەنگی زیندانیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، جێبەجێکردنی ١٠٨ سزای لەسێدارەدانی بەسەر زیندانیاندا بەڵگەدار کرد، کە سێ ژنیان تێدایە.

ژنانی کۆچبەری عەفرین بانگەواز لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن کە کۆتایی بە تورکیای داگیرکەر بهێنن و گەڕانەوەیان بە پارێزراوی مسۆگەر بکەن، ئەوان جەخت لەوە دەکەنەوە کە کۆچبەری زۆرەملێ و پەنابەری مەترسی لەسەر داهاتووی منداڵان دروست دەکات.

ژنانی چالاکوانانی ئەفغانستان بە توندی بڕیارەکەی ڕووسیایان بۆ دانپێدانان بە حکومەتی تاڵیبان شەرمەزار کردو بە یاسادانان بە ڕژێمێکی ژنکوژ و پاوانخواز پێناسەیان کرد.

ژنانی کۆبانێ جەختیان لەوە کردەوە کە دەوڵەتی تورکیا دۆسیەی کۆبانێ وەک ئامرازێکی یاسایی بۆ درێژەدان بە سیاسەتەکانی سەرکوت و نکۆڵی بەکار دەهێنێت، ئەم دۆسیەیە نوێنەرایەتی شکۆ و بوونی گەلی کورد دەکات.

بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان، وۆرکشۆپی تایبەت بە "پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد - باشووری کوردستان" ڵە سلێمانی دەستیپێکردو هەر ئەمڕۆش پلاتفۆرمەکە ڕادەگەیەندرێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ژنێک لە سنووری ئامێدی بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستداو تا ئێستاش لایەنە پەیوەندییدارەکان هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاونەکردووەتەوە.

ڕۆژنامەنووس ژینا مودەڕیس گورجی ماوەی ٨ مانگە لە بەشی ژنانی چاکسای زیندانی سنە بە قەدەغەکردنی توند ڕاگیراوە و ئێستا لە دۆخێکی سەختدایە.

دیدارلە گەل زیندانیانی گرتووخانەی ئەمنی باڵای وان بۆ ماوەی مانگێک قەدەغەکرا.

بێخاڵ پینجوێنی، ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری پلاتفۆڕمی "یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد-باشووری کوردستان" دەڵێت: وتاری پلاتفۆڕمەکەمان لەسەر یەکبوونی کورد دەبێت.

ژولیا پارسی، چالاکوانی ژنانی ئەفغانستان ڕایگەیاند، تاڵیبان بە سێکسی زۆرەملێ هەڕەشە لە زیندانیانی ژن دەکات، بە هەڕەشەکردن و ئەشکەنجەدان دەیەوێت دەنگی ژنانی ناڕازی کپ بکات.
شوعلە پاکڕەوان، چالاکوانی مافی مرۆڤ تیشکی خستە سەر پەرەسەندنی ئاستی سەرکوتکردن لە ناوخۆی ئێران، بەتایبەتی دوای شکستی ڕژێمی ئێران لە چارەسەرکردنی قەیرانەکان، کە زیندانیانی سیاسیی ژن لە بارودۆخی نامرۆڤانە و مامەڵەی خراپدادان.

شیراز حمۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند، بانگەوازی مێژوویی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەنگاوێکی گرنگە بەرەو دیموکراتیک و دامەزراندنی ئاشتییەکی هەمیشەیی.

لە شارەدێی چوارقوڕنە، ژنێک بە گوماناوی گیانی لەدەستداو کەسوکارەکەی دەڵێن: کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراقەوە نازناوی پایتەختی وەرزشی ژنان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بە سلێمانی بەخشرا.

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە-فورات ڕاپۆرتی مانگانەی خۆی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی دژی ڕۆژنامەنووسان لە تورکیا بڵاوکردەوە، ئاماژەی بەوەدا کە مانگی حوزەیران شایەتی پەرەسەندنێکی بێوێنەی لە دژی ئازادی ڕۆژنامەگەری و بۆچوون و ڕادەربڕین بەخۆیەوە بینی.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنوری نێوان ناحیەی سەرقەڵا و کۆکس لە گەرمیان، درۆنێک کەوتوەتە خوارەوە، بەمەش لەم هەفتەیەدا ٧ درۆن و موشەک لە هەرێمی کوردستان کەوتوونەتە خوارەوە.