ناوەندی هەواڵ
لقی ئێرانی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەسەر پلاتفۆرمی تۆڕی دیجیتاڵی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، بانگی دەسەڵاتدارانی ئێران کردووە کە سزاکانی قامچی کە بەسەر پارێستو ئەحمەدی گۆرانیبێژ و هەشت کارمەندی «کۆنسێرتی کاروانسەرای» سەپێنراون، ڕابگرن.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هەروەها، بە پشتبەستن بە پشتڕاستکردنەوەی پارێزەری پارێستو ئەحمەدی، ڕایگەیاند کە لقەی ١٦ی دادگای پێداچوونەوەی قوم حوکم و سزا سەپێنراوەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و سزای قامچی هێشتا جێبەجێکراوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە بڕیاری لقەی ١٦ی دادگای پێداچوونەوەی قوم بۆ پشتڕاستکردنەوەی سزا، ڕێکخراوەکە قامچی بە «سزایەکی دڕندانە، نامرۆڤانە و سووکایەتیئامێز» ناوبردووە. ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هەروەها داوای هەڵگرتنی پۆشینی زۆرەملێ و سزاکانی جەستەیی لە ئێران کردووە و خوازیاری کۆتاییهێنان بە تاوانبارکردنی ئازادیی بیروڕا بووە.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەڵەتی پێشتر داوای هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی دژ بە پارێستو ئەحمەدی و هەشت موزیکژەنی دیکەی کردبوو.




