ڕۆژانە
-
لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەسەڵاتدارانی ئێران ٥١١ کەسیان لە سێدارە داوە کە ١٦یان ژن بوون
ڕاپۆرتێکی نوێی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ئاشکرای دەکات کە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە لە ماوەی ٥ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لانیکەم ٥١١ کەسیان لەسێدارە داوە کە ١٦ کەسیان ژن بوون.
-
مەکەگە: ئازادی ڕۆژنامەگەری تەنیا بە ئازادی ژن بەدەستدێت
کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی میزۆپۆتامیا "MKG" ڕاپۆرتی مانگی ئایاری خۆی بڵاوکردەوە، دووپاتیکردەوە کە فشارەکان دژی ڕۆژنامەنووسان تەنها ڕووداوی گۆشەگیر نین، بەڵکو بەشێکن لە سیاسەتێکی سیستماتیکی.
-
منداڵانی توشبووی ئۆتیزم بە ١٥١ وێنە بەشداری پێشانگای شێوەکاریان کرد
٣١ منداڵانی توشبووی ئۆتیزم بە هاوکاری ڕاهێنەرەکانیان لە سەنتەری ئۆتیزمی سلێمانی بە ١٥١ وینە بەشداریان لە کردنەوەی پێشانگایەکی شێوەکاری کردز
-
مەهواش: سزاکەی پەخشان عەزیزی نایاساییە
مەهواش "سایە" سەیدال، زیندانی سیاسی و خاوەنی دکتۆرای یاسای نێودەوڵەتی، نامەیەکی کراوەی بۆ سەرۆکی دەزگای حکومڕانی ئێران نارد، داوای ڕاگرتنی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و پێداچوونەوەی گشتی و سەربەخۆ بە سزاکەی کرد.
-
ژنانی ئەفغانستان بڕبڕەی پشتی نەبیندراوی ئابووری گوندنشینەکانن
لە ئەفغانستان کە هەژاری و شەڕ و سنووردارکردنی کولتووری ژیانی قورس کردووە، ژنانی گوندنشینی بێدەنگ بەڵام بەهێز بڕبڕەی پشتی ئابووری ناوخۆیین. بە دەستی بەتاڵ و دڵی پڕ، خاک بە زیندووی دەهێڵنەوە.
-
فێستیڤاڵی نوژیان دەنگی ژنان یەکدەخات
فێستیڤاڵی نوژیان کە ژنانی سەرانسەری جیهان لە ڕێگەی سینەماوە کۆکردەوە و هەلێکی گەورەی بۆ ژنان دروستکرد، دەریخست ئەو ڕاستییەی کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە لە هەموو جیهاندا وەک یەکە.
-
یەکێتی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک: ئێمە پشتیوانی لە نەڤین کامیلاگائۆغڵو دەکەین
یەکێتی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک "DAKB" بەرامبەر بەو دۆسیەیەی کە لە دژی نەڤین کامیلاگائۆغڵو هاوسەرۆکی "AABK" کە بە تۆمەتی "تیرۆر" کراوەتەوە کاردانەوەی نیشاندا و وتی: ئەم فشارە تەنها دژی تاکێک نییە، بەڵکو دژی باوەڕی عەلەوییەکانە.
-
لە سلێمانی بە دابەشکردنی پەرتوک یادی ڕۆژی جیهانی منداڵان کرایەوە
بۆ یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی منداڵان، لە سلێمانی چالاکی پەرتوک دابەشکردن بەڕێوەچووە، نووسەر نەرمین عوسمان وتی: بەشێکی پەرتوکەکان وشەسازییە بۆ نموونە وشەی هەڵپەڕکێمان بە چەندین زاراوە بۆ منداڵان نووسیوە.
-
لە پاڵەوانێتی تێنسی کراوەی رولاند غاروس دوو یاریزان سەردەکەون بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی
لە پاڵەوانێتی تێنسی کراوەی رولاند غاروس کە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەچوو، ئارینا سابالینکا یاریزانی بیلاڕوسی و ئیغا سواتێک یاریزانی پۆڵەندی کە لە پلەی پێنجەمی جیهاندایە، سەرکەوتن بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی کراوەی رولاند غاروس.
-
لە مانگێکدا ١٠ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون
ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، لە مانگێکدا ١٠ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون.
-
ئونروا: میکانیزمی ئێستای دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان ئامرازێکی جینۆسایدە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە لە نزیک ناوەندەکانی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان ئەنجامدراون، بۆ ٥٢ کەس بەرزبووەتەوە.
-
ڕۆژنامەنووس ئەلیف ئاکگوڵ ئازاد کرا
دوابەدوای ناڕەزایەتی کۆمەڵەی ڕایگەیاندن و لێکۆڵینەوەی یاسایی (MLSA)، دەسەڵاتدارانی تورکیا بڕیارێکیان دەرکرد بۆ ئازادکردنی ،ڕۆژنامەنووس ئەلیف ئاکگول.
-
لە ڕێگەی بەشداریکردن لە پێشانگا ژنانی نابینا لە غەززە بەرخۆدانی خۆیان لە ژێر ئاگری شەڕدا نیشان دەدەن
"هونەر بۆ هەمووان" پێشانگایەکی هونەری ناوازەیە لە دڵی ئازارەکاندا، کە کۆمەڵێک ژنی نابینا، سەرەڕای تاریکی، توانیان دیدگای خۆیان بۆ جیهان نەخشێنن، بە تێپەڕاندنی سنوورەکانی کەمئەندامی و شەڕ.
-
ژنانی زیندانی ئێڤین پشتیوانی خۆیان بۆ شۆفێرانی مانگرتووی کورد و ئێران دەردەبڕن
ژنانی زیندانیی سیاسیی ئێڤین ڕایانگەیاند، ستایشی خۆراگری شۆفێرانی مانگرتوو دەکەین، کە دژی حکومەت هاتوونەتە دەنگ، مانگرتنی شۆفێران بەشێکە لە خەباتی بەرفراوانی خەڵکی چەوساوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.
-
خۆبەڕێوەبەری و ئیدارەی کاتی سووریا لەسەر چوار خاڵ ڕێککەوتن
شاندی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و شاندی ئیدارەی کاتی لەسەر زۆر بابەت گفتوگۆیان کرد و گەیشتنە ڕێککەوتن، ڕاگەیەندراوی هاوبەشی فەرمی دوای کۆبوونەوەکە چوار خاڵی سەرەکی لەخۆگرتبوو.
-
دەسەڵاتدارانی ئێران چالاکوانێکی مافی ژنان ئازاد دەکەن
دەسەڵاتدارانی ئێران مەهسا زارعی، چالاکوانی مافی ژنانیان دوای ٧ ڕۆژ دەستبەسەر کردن بە دانانی کەفالەت ئازاد کرد.
-
لە "بەسە کچ" بۆ "بەسە ستەم" خەباتی ژنانە دژی پیاوسالاری
کاتێک نەبوونی کوڕ چارەنووسی ژن تا مردن دیاری دەکات، دەبێت بپرسین: ئایا بەهای منداڵ لە ڕەگەزەکەیدایە؟ ئایا پێشکەوتنە پزیشکییەکان توانیویانە برینە کولتوورییەکان چاک بکەنەوە، یان تەنیا هەمان بیروباوەڕی کۆنیان مۆدێرن کردووە؟
-
زەینەب جەلالیان لە چارەسەری پزیشکی بێبەشکراوە
بارودۆخی تەندروستی زەینەب جەلالیان، زیندانی سیاسیی کورد لە زیندانی یەزد ناجێگیرە و لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بێبەش کراوە.
-
یەکێتی نەتەوەیی و ڕۆڵی ژنان لە دێرەزوور لە قۆناغەکانی دامەزراندنیدا
ڕۆڵی ژنان لە دێرەزوور پشتگوێ نەخرا. بەڵکو ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبوو لە بەهێزکردنی یەکێتی نەتەوەیی، نەک تەنها لەسەر ئاستی ناوخۆیی، بەڵکو لە سەرانسەری کۆمەڵگەی سووریاشدا بە گشتی.
-
ژنانی چالاکوانانی عێراق جەخت لەسەر ڕۆڵی ژنان لە پرۆسەی هەڵبژاردن دەکەنەوە
بۆ هۆشیارکردنەوەی ژنان لە گرنگی بەشداریکردنیان لە پرۆسەی هەڵبژاردن و ڕۆڵی ئەوان لە داڕشتنی ئایندەی وڵات، کۆمەڵەی نیشتمانیی ژنانی پێشەنگەکانی عێراق دانیشتنێکی هۆشیارییان ئەنجامدا، جەختیان لەسەر پێویستی ژنان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کردەوە.