ڕۆژانە
-

کەژەکە بۆ کۆچی دوایی زەینەب جانسز پەیامی سەرەخۆشی نارد
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان "کەژەکە" بەهۆی کۆچی دوایی زەینەب جانسزی دایکی پێشەنگی تەڤگەری ئازادیی ژنان و کادری پێشەنگی پەکەکە شەهید ساکینە جانسزەوە، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی جانسز و گەلی کورد کرد.
-

لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدان بۆ ژنێک و بنەماڵەکەی دەرچوو
ڕژێمی ئێران سزای لەسێدارەدانی بۆ ژنێک و ئەندامانی بنەماڵەکەی دەرکردکە بەشداربووی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی گەلانی ئێران بوون.
-

لە هەڵەبجە ٣٨ ساڵەی شاڵاوی ئەنفال بەبیرهێندرایەوە
ئەمڕۆ لە ٣٨ ساڵەی تاوانی ئەنفالدا، لە بەردەم پەیکەری شەهیدانی ئەنفال لە هەڵەبجە، بە دانانی تاچەگوڵینە شەهیدانی تاوانی ئەنفال بەبیر هێندرانەوە.
-

یەکێتی ژنانی گەنج کۆمخەباتێکی ئەنجامدا
بە دروشمی "دژی نەتەوەپەرستی. ئێستا کاتی ژنانە" یەکێتی ژنانی گەنج لە حەسەکە کۆمخەباتێکی ئەنجامدا.
-

گروپی سێیەمی دانیشتووانی عەفرین دەگەڕێنەوە خاکەکەیان
گەڕانەوە بۆ عەفرین بەردەوامە. گروپی سێیەمی دانیشتووانی عەفرین کە بە زۆرەملێ لە ماڵەکانیان دەرکران، بەپێی ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەم بەرەو عەفرین بەڕێکەوتن.
-

پلاتفۆرمی دیموکراتی ژنان لە دژی لەسێدارەدان و سەرکوتکردنەکان بانگەوازی ڕاگەیاند
پلاتفۆرمی دیموکراتیکی ژنان ڕایگەیاند، زیندانیانی سیاسی و ناڕازییەکان لە ناو بێدەنگیدا ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە دەبنەوە، داوا دەکەن بە وەلانانی جیاوازییەکان هەنگاوێکی هاوبەش بنێن بۆ بەرگریکردن لە زیندانیانیی سیاسیی.
-

"'کوشتنی ڕۆژین کابایش ڕوون بکەنەوە کۆتایی بە هەڕەشەکانی سەر بنەماڵەکەی بهێنن"
کۆمیسیۆنەکانی دادپەروەری بۆ ڕۆژین کابایش ڕایاگەیاند، پێویستە ئەو هەڕەشانەی لە بنەماڵەی ڕۆژین کابایش دەکرێن کۆتایییان پێ بهێنرێت و داوای تێکۆشانی دادپەروەرییان لە هەموو ژنان کرد.
-

تەژەئا: دایە زەینەب پێشەنگی تێکۆشانمان دەبێت بۆ ئازادی
تەژەئا بۆ کۆچی دوایی زەینەب جانسز، دایکی ساکینە جانسز دەڵێت: بەڵێن دەدەین کە ئێمە دڵسۆزی میراسی دایە زەینەب بمێنینەوە و پێشەنگی تێکۆشانمان دەبێت بۆ ئازادیی.
-

بۆ یەکەمجار لە ئوسترالیا ژنێک بووە فەرماندەی باڵای سەربازی
بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئوسترالیادا سوزان کۆیل بووە یەکەم ژن کە ببێتە فەرماندەی باڵای سەربازی.
-

تەژەکە-ئەوروپا بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکی ساکینە جانسز پەیامێکی بڵاوکردەوە
تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا "تەژەکە-ئەوروپا" بەبۆنەی کۆچی دوایی زەینەب جانسز، دایکی ساکینە جانسز پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
-

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە بەرامبەر لەسێدارەدان لە ئێران زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدەن
بەپێی ڕاپۆرتێکی هاوبەشی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران و پێکەوە دژی سزای لەسێدارەدان، ئێران زۆرترین ژمارەی لەسێدارەدانی لە ساڵی ٢٠٢٥دا تۆمار کردووە، ەسەڵاتداران سزای لەسێدارەدانیان بەسەر لانیکەم هەزار و ٦٣٩ کەسدا ئەنجام داوە.
-

لە هەرات تەقە لە گەشتیاران کراو ١١ هاوڵاتی مەدەنی کە ژن و منداڵیان تێدایە کوژران
نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری لە ئەفغانستان "یونامی" ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی تەقەکردن لە دژی خەڵکی مەدەنی لە شاری هەرات، ١١کەس گیانیان لەدەستداوە کە ژن و منداڵیان تێدایە.
-

ڕووەک؛ هاوژیانی گەلی کورد
ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی پێزانینی ڕووەکە کە مەبەست لێی هۆشیاری کردنەوەی خەڵکە بۆ پاراستنی ڕووەک، گەلی کورد لەمێژە چاندن و پاراستنی ڕووەکی کردووەتە کولتوورو هێمای خۆڕاگری خاک و نەتەوە.
-

لەلایەن ڕژێمی ئیرانەوە چارەنووسی سێ ژنی دەستبەسەرکراو نادیارە
سەرکوتکارییەکانی ڕژێمی ئێران بۆ بێدەنگکردنی ژنان بەردەوامییان هەیەو چارەنووسی سێ ژنی دەستبەسەرکراو نادیارە.
-

دایکی ساکینە جانسز کۆچی دوایی کرد
زەینەب جانسز، دایکی ساکینە جانسز لە کادرە دامەزرێنەرەکانی پەکەکە، دوای چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی شاری ئیزمیر، کۆچی دوایی کرد.
-

"حکومڕانی سیاسیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ژنان لەسەر مێزی بڕیاردان دوردەخاتەوە"
شنۆ عوسمان، ڕۆژنامەنووس دەڵێت: ژنان کارتێکراون بەو بارودۆخە ناسەقامگیرەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگوزەرێت، هەر خەبات و گۆڕانکارییەکی سیاسیی ئاستی ژنان و خەباتی سیاسییان گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
-

سێ دەستبەسەرکراو ژیانیان لە مەترسیدایە
مەترسییەکان لەسەر زیندانیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە زیادبووندان و چارەنووسی ژیانی سێ ژنی دەستبەسەرکراو لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە لە مەترسییدایە.
-

ڕۆژنامەنووس ئەڤریم ئاڵاتاش بەبیرهێندرایەوە
کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنانی میزۆپۆتامیا لە ١٦ـەمین ساڵیادی کۆچی دواییدا، ڕۆژنامەنووس ئەڤریم ئاڵاتاشی یادکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد، میراسەکەی دەبێتە سەرچاوەی ئیلهام.
-

ئێران منداڵان دەکاتە ئامڕازی ئایدیۆلۆژی
کوشتنی منداڵێکی ١١ ساڵان لە خاڵێکی پشکنین لە ئێران، پرسیارێکی بنچینەیی لە بارەی ڕۆڵی ڕژیم لە پاراستنی منداڵاندا دروستکردووە، هەروەها ئاشکرای دەکات کە چۆن دەکرێنە ئامرازێک بۆ خزمەتکردنی ئامانجە ئایدۆلۆژییەکان.
-

نیسانی ١٩٤٥؛ خەبات بۆ مافی دەنگدانی ژنان لە فەرەنسا
دوای ساڵانێک لە خەبات، دواجار ژنان لە فەرەنسا لە نیسانی ١٩٤٥دا توانیان لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەنگ بدەن؛ ئەم ڕۆژە بوو بە هێمای هەنگاوی یەکلاکەرەوە بەرەو مافەکانی ژنان.