مەخموور
چالاکوانانی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخموور) کە لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکرد، لە ڕۆژی هەزارو ١٨٠دا بەردەوامە لەگەڵ گروپی ٢٢٥ بەردەوامە.
پێش ئەوەی ئەو چالاکییە دەستی بەسەردا بگیرێت، خولەکێک بێدەنگی بۆ هەموو شەهیدانی ئازادیی کوردستان گیرا، دوای بێدەنگی، نوران ئۆی بە ناوی گروپی ٢٢٤ قسەی کرد.
”دەبێت دەستبەجێ ئازادی جەستەیی وێبور مسۆگەر بکرێت”
نوران ئۆی سەرنجی بۆ پرۆسەی ”کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک” ڕاکێشا کە لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە دەستیپێکرد و وتی: ئامانجی کارەکەمان ئازادکردنی جەستەی ڕێبەرە و تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر بەردەوام دەبین لە کارەکانمان، پرۆسەیەکیش دەستی پێکردووە و ئەم پرۆسەیە بۆ گەلی کورد و هەروەها بۆ گەلی تورکیا بەهایەکی زۆری هەیە، داواکاری ئێمە ئەوەیە کە ڕێبەر ڕاستەوخۆ بەشداری ئەم پرۆسەیە بکات و ناسنامەی سیاسی پێ بدرێت، هەنگاوەکان لەلایەن ڕێبەر و توڤگەرەکەمانەوە لەم پڕۆسەیەدا نراوە، دەبێت هەنگاوەکان لەلایەن تورکیاشەوە بنرێت.
ڕێوڕەسمەکە بە دروشم کۆتایی هات.




