
سزای سێ ساڵ و چوار مانگ زیندانیکردن بەسەر ئۆزنور دەگەردا سەپێندرا
لە دانیشتنی دۆسیەی ئۆزنور دەگەر، بەڕێوەبەری هەواڵی ژن نیوز دادگا بڕیاریدا و سزای ساڵێک، ٢٨ مانگ و ١٥ ڕۆژ سزای زیندانیکردنی بۆ بڕییەوە.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

لە دانیشتنی دۆسیەی ئۆزنور دەگەر، بەڕێوەبەری هەواڵی ژن نیوز دادگا بڕیاریدا و سزای ساڵێک، ٢٨ مانگ و ١٥ ڕۆژ سزای زیندانیکردنی بۆ بڕییەوە.

بەشداربووانی هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" لە هەفتەی ٩١ی ناڕەزایەتی لە ٥٢ زیندان بەردەوامن، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدان، دووپاتیان کردەوە ئامادەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەکە و بەردەوام دەبن لە بەرخۆدان.

دایکانی ئاشتی لە شارە جیاوازەکانی باکووری کوردستانەوە، هەڵگری ئازاری زیان و مەینەتی، بۆ داوای ئاشتییەکی دادپەروەرانە و ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەوە، جەختیان لەوە کردەوە کە ئاشتی پێویستی بە هەنگاوی ڕاستەقینەی دەوڵەتی تورک هەیە.

ڕوانگەی سوری بۆمافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، لەسەرەتای ئەمساڵەوە ٣١٩ تاوانی کوشتنی لە سەرانسەری شارە جیاوازەکانی سووریادا بەڵگە کردووە، کە لە ئەنجامدا ٣٥٩ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە ٢٨١ پیاو و ٥٠ ژن و ٢٨ منداڵ بوون.

بەپێی ئامارەکانی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، یەکسانی ڕەگەزی لە سەردەمی کارەساتەکاندا نەک هەر دادپەروەری دەپارێزێت، بەڵکو کلیلی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی بەهێزتریشە.

لە دڵی شاخی قەزوان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، شوێنی شوێنەواری ئەلاچا وەک گەنجینەی شاراوە ئاوی زۆر و بۆنی مێژوو تێکەڵ کردووە، کانییەک و گۆڕستانێکی نهێنی لەخۆدەگرێت کە هێشتا بە تەواوی نەدۆزراوەتەوە.

بڕیاروایە لە ٣٠ی تشرینی یەکەم فێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە دەستپێبکات، چیا قاسم، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە دەڵێت: ماوەی سێ مانگە ئامادەکاری دەکەن و ٩٩٪ی ژنانی دەستڕەنگین لە فێستیڤاڵەکە بەشدارن.

لە شاری سلێمانی، لە لایەن یەکێتی ژنانی کوردستان، بە بەشداری چەندین مامۆستای وەرزشی و ژنانی چالاکوان، خەڵات و مەدالیای ڕێزلێنان بەخشرایە پەریا مەحمود، یاریزانی پاڵەوانی هەڵبژاردەی عێراق و یاریزانی یانەی وەرزشی سلێمانی.

دایکانی ئاشتی کۆبانێ و بنەماڵەی شەهیدان راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوەو سڵاویان لە کۆنفرانسی دایکانی ئاشتی کرد کە دوای ١٢ ساڵ بەڕێوەچوو.

مۆزایکێکی ئەرزی بە نووسراوی یۆنانی لە کاتی هەڵکۆڵینەکانی قەڵای ڕەحا دۆزرایەوە، مۆزایکەکە کە فیگەری ڕووەک و ئاژەڵ و مۆتیڤی هێمای چوار توخمەکە نیشان دەدات، ڕۆشنایی دەخاتە سەر سەردەمی سەرەتایی کریستیان لە ناوچەکەدا.

ژنێک لە شارۆچکەی پشدەر لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بە ناوی پەرژین سلێمان وەک بەڕێوەبەری بنکەی گەشتوگوزاری ناوچەکە دەستبەکاربوو.

زیندانیانی زیندانی قزڵ حەسار لە شاری کەرەج کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا، کە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە پەرەسەندنی خێرای لەسێدارەدان دەستیپێکرد، دوای ئەوەی دەسەڵاتداران بەڵێنیان دا کە ڕەچاوی داواکارییەکانیان بکەن مانگرتنەکە بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیرا.

بەگوێرەی ئەوەی کە لەلایەن ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤەوە بەڵگەی لەسەر کراوە، لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا ٢١ کەس لە ئەنجامی کردەوەی پەرشوبڵاوی توندوتیژی لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا کوژراون.

گەنجان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەدەست بێکاری و نادادپەروەری و بۆشاییەکی پڕ لە ئازاری نێوان هەوڵ و ئەنجامەکان دەناڵێنن، کە دەبێتە هۆی تێکچوون و گۆشەگیریی دەروونی بەربڵاوو شەپۆلە بەردەوامەکانی کۆچکردن، بەڵام هێشتا هەندێک هیوایان بە گۆرانکاری هەیە.

لە ماوەی سێ هەفتەدا ١٠ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کوژراون، بەمەش لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئیستا کوشتنی ژنان پێنج هێندە زیادی کردووە.

هەشت ساڵ بەس نەبووە بۆ ساڕێژکردنی ئەو برینانەی کە هێشتا خوێنیان لێدێت و ئەو فرمێسکانەی کە لە چاوی ئەو دایکانەدا وشک نەبوون، کە منداڵە خۆشەویستەکانیان بە دەستی تیرۆری داعش لەدەستداوە و بەشێکی زۆریان بێ لێپرسینەوە ماونەتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ لە شەقامی پشتێنەیی کەرکوک ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو ژن گیانیان لەدەستدا.

ژنانی گەنج لە پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" سیمینارێکی گفتوگۆیان بە ناوی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕێکخست، کە تیشک خرایەسەر گرنگی خەباتی بەکۆمەڵ و بیرکردنەوەی ئازاد لە پرۆسەی ڕزگارکردنی کۆمەڵگەدا.

لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەرزکردنەوەی ڕۆڵی ژنان لە بونیادنانی ئاشتی و بەشداری چالاکانە لە ژیانی گشتیدا، ئەنجومەنی ژنانی سووریا لە شاری سوەیدا زنجیرەیەک وتاری پەروەردەیی لە نێوان ڕاستیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسیدا ساز کرد.

ئیلهام ئەحمەد لەگەڵ نوسینگەی ژنان بۆ کۆچبەرانی سەرێکانی باسی لە پرسی گەڕانەوەی پارێزراوی کۆچبەران کرد ئەوەش پاش تێپەڕبوونی شەش ساڵ لەو کاتەوەی شارەکە لەلایەن تورکیا و چەتەکانییەوە داگیرکراوە.