ڕەحا
لە کاتی هەڵکەندنی قەڵای مێژوویی ڕەحا لە باشووری دەریاچەی ماسی مۆزایکێکی سەدەی پێنجەم کە نووسراوەکانی یۆنانی لەسەرە دۆزرایەوە، مۆزایکەکە کە فیگەری ڕووەک و ئاژەڵ و مۆتیڤی ئەندازەیی نیشان دەدات، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ٤٦٠-٤٩٥ ز.
بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، بەڕێوەبەری هەڵکۆڵینەکە، پڕۆفیسۆر گولریز کۆزبە، ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە مۆزایکەکە هی کڵێسا، کەنیسە یان شەهیدخانەیەک بووبێت. نووسراوەکە ئاماژەیە بۆ کونت ئەناسکاس و خێزانەکەی کە ئەندامی نوخبەی سەربازی و ئایینی ئەو سەردەمە بوون، هەروەها مۆزایکەکە مۆتیڤی گەردوونی نیشان دەدات کە هێمای هەوا و ئاو و زەوی و ئاگرن.
گولریز کۆزبە جەختی لەوە کردەوە کە گۆڕەکانی هەمان سەردەمیش لە ناوچەکەدا دۆزراونەتەوە و دۆزینەوەکە ئاماژەی گرنگ بۆ تێگەیشتن لە پراکتیزە ئاینییەکانی سەرەتای سەردەمی بیزەنتین دەدات.
ئاماژە بەوەشکراوە، نۆژەنکردنەوەی قەڵاکە کە لە بوومەلەرزەکانی ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ زیانی پێگەیشتووە، تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ تەواو دەبێت و دواتر بەڕووی سەردانکەراندا دەکرێتەوە.




