
بەشداری ژنان لە وەرزشدا ئیرادەی پێشکەوتن لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت
لە کۆمەڵگەکاندا تۆپی پێ و تێنسی سەر مێز وەک سەکۆیەک بۆ ناسنامە و یەکسانی ڕەگەزی کاردەکەن، وە بەشداری ژنان لەم وەرزشانەدا بیرکردنەوەی باوکسالارانەی باوی ناوچەکان دەشکێنێت.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

لە کۆمەڵگەکاندا تۆپی پێ و تێنسی سەر مێز وەک سەکۆیەک بۆ ناسنامە و یەکسانی ڕەگەزی کاردەکەن، وە بەشداری ژنان لەم وەرزشانەدا بیرکردنەوەی باوکسالارانەی باوی ناوچەکان دەشکێنێت.

چیدەم دۆغۆ، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی كەژەكە، ڕایگەیاند: مافی هیوا چەندە زوو بێتەدی ئاشتییش هێندە زوو دێتەدی، پێویستە کۆمیسیۆنی پەرلەمان گوێ لە ڕێبەر ئاپۆ بگرێت، وە دەست بە پرۆسەیەکی دەستووری بنەڕەتیی دیموکراتیک بکرێت.

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا کە هەسارەکە لەسەر ڕێڕەوی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی تا ٢.٥ پلەی سەدییە بە بەراورد بە ئاستی پێش پیشەسازی.

ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشە مرۆییەکانیان ڕاگرتنی سەرجەم چالاکییەکانیان لەسەر سنووری نێوان ئەفغانستان و ئێران ڕاگەیاند، ئەوەش دوای ئەوەی تاڵیبان سنووردارکردنێکی نوێ سەپاند و ڕێگری لە کارکردنی ژنانی کارمەندانی ئەفغانی لەو ناوچەیە کرد.

دایکانی شەهیدانی شنگال کە بەشدارییان لە کۆنفرانسی بنەماڵەی شەهیدان لە کامپی مەخموور کرد، ڕایانگەیاند، کە پەیوەندییان بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدانەوە بە قووڵی کاریگەر بووە و هێزیان لە بەرخۆدانییان وەرگرتووە.

ئەمڕۆ لە سلێمانی لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون ژنێکی تەمەن ٥٥ ساڵ لە نهۆمی ٢٥ـەوە كەوتە خوارەوە و بەشێوەی گوماناوی گیانی لەدەستدا.

لە نێوان پەرەسەندنی توندوتیژی و داڕمانی تەواوەتی ژێرخانی مرۆیی، ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور ئەو دڕندەیی و کوشتارە بەکۆمەڵانەی شەرمەزار کرد کە لە شاری فاشر و دەوروبەری ڕوودەدەن، کە لەم هەفتەیەدا گەیشتە لوتکە.

ئارین سوید، وتەبێژی یەکێتی راگەیاندنی ژنان "یەرەژە"، جەختی لەوە کردەوە، کۆنفرانسی یەکێتییەکە کە بەم نزیکانە بەڕێوەدەچێت، نوێنەرایەتی خاڵێکی گرنگ دەکات بۆ هەڵسەنگاندنی توانای کار و پەرەپێدانی سیستەمی ناوخۆ.

لە شاری سلیمانی، بە ئامادەبوونی ئەندامانی یەکێتی ژنانی کوردستان و بەشیک لە ژنانی ئازادی خواز، بە دروشمی " ژیان بۆ ژن، ژن بۆ ژیان"، یادی ٣٦ ساڵەی یەکێتی ژنانی کوردستان بەرز ڕاگیرا.

بەشداربووانی هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" دووپاتیان کردەوە کە بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان لە زیندانەکانی وڵاتدا، داوایان لە سەرجەم زیندانیان کرد، بەتایبەت ئەوانەی سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، بێدەنگ نەبن.

شادی سەدر، پارێزەر و چالاکوانی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، خەڵاتی "توێژەری چالاک"ی لە کۆمەڵەی نێودەوڵەتی توێژەرانی جینۆساید "IAGS"وەرگرتووە وەک ڕێزلێنانێک بۆ هەوڵەکانی لە داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی ژنان.

هەفتەی رابردو فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی "لیالی جسور" بۆ شانۆ لە وڵاتی مەغریب بەڕێوەچو، تێیدا فرمێسک مستەفا، شانۆکاری کورد وەک لیژنەی داوەری فیستیڤاڵەکە هاوشان لەگەڵ سێ کەسی دیکە بەشدار بوو.

باربارا ئوربانج، بەربژێری سەرەکی بۆ هەڵبژاردنی ڤێیەنای ساڵی ٢٠٢٥ لە پارتی کۆمۆنیستی نەمسا "KPO" پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتیی تەڤگەری ئازادیی کورد کرد و وتی: هیوادارم دەوڵەتی تورکیا وەڵامی ئەم بانگەوازە بداتەوە.

لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا زیاتر لە پەنجا کەس گیانیان لەدەستدا، کە ٣٧ کەسیان ژن بوون و لەگەڵ ژمارەیەک منداڵ و خەڵکی مەدەنی، کە بەشدارییان لە مەراسیمی پرسەیەکدا کردبوو لە شاری ئەبیەزلە ڕۆژئاوای سودان.

شاندی ئیمرالی دەم پارتی لەبارەی کۆتا دیداری لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجان ڕایگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، کە ڕێبەر وتویەتی: دەبێت دیاردەی کورد بە هەموو شێوەیەک لە یاساییبوونی کۆماردا جێگیر بکرێت بۆ ئەمەش دەبێت پرۆسەیەکی ڕاگوزەری بەهێز دابنرێت.

ژنانی سودان شەررمەزاری ئەو دەستدرێژییانە دەکەن کە لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا ئەنجامدراون لەگەڵ ئەو دەستدرێژیانەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە فاشر پەرەی سەندووە، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن کە هێزی پشتیوانی خێرا وەک "گروپێکی تیرۆریستی" بناسێنن.

ئۆزلەم گوندوز دووپاتیکردەوە، کە گەلی باکووری کوردستان و تورکیا سەرەتایەکی نوێ بەخۆیانەوە دەبینن کە گوزارشت لە ئیرادەی پێکەوە ژیان و ژیانی ئازادانە دەکات.

هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێران دوای هەڵکوتانە سەر ماڵەکانیان و گواستنەوەیان بۆ شوێنێکی نادیار، توێژەرانی مەهسا ئەسەدوڵا نەژاد و شیرین کەریمییان دەستگیرکرد.

سەمرا گوزەل، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە بە مەرجی چاودێری دادوەری ئازاد کرا، وتی: هەموو هەڤاڵانم پشتیوانی پڕۆسەکە دەکەن. ئێمە باوەڕمان وایە کە بەم پڕۆسەیە زیندانەکان چۆڵ دەکرێن.

هودا کایا، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە، پاش تانەدان و داواکاریی پارێزەرەکانی، لەلایەن دادگاوە ئازاد کرا.